لەگەڵ خزمەتگوزاریی (واصل حسابك)دا با پارەى پەیوەندییەکەت لەسەر ئەوان بێت. خزمەتگوزاریی نوێی (واصل حسابك)، یارمەتى بەشداربوو دەدات پەیوەندی بکات و خەرجی پەیوەندییەکەی لەسەر حیسابی کەسی وەرگر بێت.
تایبەتمەندییەکانی خزمەتگوزارییەکە:
- خزمەتکوزارییەکە بە خۆڕایی کاراکراوە بۆ سەرجەم بەشداربووانى زین لە هێڵەکانى پارەدانى پێشینە و پاشوەخت (پریپەید و پۆستپەید).
- وەرگر پەیوەندییەکى پێدەگات لەو ژمارەیەى کە دەیەوێت پارەى پەیوەندیەکەی لەسەر حیساب بکات، دەتوانێت پەیوەندییەکە وەربگرێت بە هەڵبژاردنى ژمارە 1 و رەتکردنەوەى داوکاریی پەیوەندییەکە بە ژمارە 0.
- بەشداربوو بۆ کاراکردن یان هەڵوەشاندنەوەی خزمەتگوزارییەکە دەتوانێ ژمارەی کورتکراوەی (#205*) بەکاربێنێت، لەگەڵ توانای زیاکردنی ژمارەیەك بۆ راستەوخۆ وەرگرتنی پەیوەندی یان رێگە لەچەند ژمارەیەکی دیاریکراو بگرێت لەم خزمەتگوزارییەوە پەیوەندی پێوەبکەن.
- ئەم خزمەتگوزارییە بەزمانەکانی عەربەی و ئینگلیزی و کوردی بەردەستە و بەشداربوو دەتوانێ بەهۆی پەیوەندیکردن بە ژمارەی کورتکراوە (#205*) ەوە ئەو زمانە هەڵبژێرێت کە دەیەوێت.
رێگەى بەکارهێنانى خزمەتگوزارییەکە
- پەیوەندی کردن # ئەو ژمارەیەی کەئەتەوێت نرخی پەیوەندییەکە بدات *204*