بەهێزترین ئۆفەرەکانی ئینتەرنێتی رۆمینگ لەکاتی گەشتکردن بۆ تورکیا
پاکێجی 4 گێگابایت
4 گێگابایت بە 10 هەزار دینار بۆ ماوەی هەفتەیەك
بۆ بەشداریکردن لەم پاکێجە ژمارە 99 بە نامەیەك بنێرە بۆ 2050 یان پەیوەندی بکە بە ژمارە #225*
پاکێجی 10 گێگابایت
10 گێگابایت بە 20 هەزار دینار بۆ ماوەی دوو هەفتە
بۆ بەشداریکردن لەم پاکێجە ژمارە 100 بە نامەیەك بنێرە بۆ 2050 یان پەیوەندی بکە بە ژمارە #225*
- پاکێجەکان بۆ سەرجەم بەشداربووانی هێڵەکانی پارەدانی پیشوەخت (پریپەید) بەردەستن، هەروەها بۆ هێڵەکانی پۆستپەیدیش ئەوانەی کە خزمەتگوزاریی رۆمینگیان کارایە.
- بە پەیوەندیکردن بە ژمارە #225* دەتوانرێت پاکێجەکان بۆ کەسوکار و هاوڕێیان بکرێن بە دیاریی، هەروەها باڵانسی پاکێجەکەش دەزانرێت.
- توانای بەشداریکردنی زیاتر لە جارێك لەیەککاتدا لەگەڵ تایبەتمەندی کۆکردنەوەی نێوان یەکە خۆڕاییەکان و بەدەستهێنانی ماوەی بەسەرچوونی نوێ، نموونە: (ئەگەر لەم پاکێجەدا بەشداریکرا و دواتر جارێکی دیکە لە پاکێجەکەدا بەشداریکرایەوە، پێشینەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ ئەو پاکێجە دەبێت کە ماوەی بەسەرچوونەکەی کەمترە تا ئەو کاتەی یەکە تەرخانکراوەکانی ئینتەرنێت تەواودەبن یان ماوەکەیان بەسەردەچێت، و پاشان بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە یەکەکانی تایبەت بەو پاکێجە دەبێت کە ماوەی بەسەرچوونەکەی دوورترە).
- لە دۆخی کۆتاییهاتنی ماوەی پاکێجەکە یان تەواوبوونی سەرجەم یەکە خۆڕاییەکان، دەتوانی دووبارە بەشداری بکەیتەوە، چونکە لە دوای بەسەرچوونی ماوە، پاکێجەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێ نابێتەوە.
- بۆ سوودوەرگرتن لە پاکێجەکان، پێویستە لانیکەم خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم (3G) لە هێڵەکەتدا کارا بێت.
- لەکاتی بەشداریکردن لە پاکێجەکەدا، بەکارهێنانی ئینتەرنێتی رۆمینگ لەسەر باڵانس دەوەستێت و دەتوانی دووبارە کارای بکەیتەوە لەرێگەی پەیوەندیکردن بە #225*
- دەتوانی لە پاکێجەکانی زین دا بەشداری بکەیت و لە کاتی گەڕان و رۆمینگدا سوودمەندبیت لە ئینتەرنێت و خەرجییەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت لە جیاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەسەر باڵانس
- ئەم پاکێجە لە کاتی گەڕان و رۆمینگ لە وڵاتی تورکیادا بەردەستە، لەسەر تۆڕەکانی تورک سێل، تورك تێلیکۆم و ڤۆدافۆن