بەهێزترین پاکێجەکانی ئینتەرنێتی رۆمینگ لە کاتی گەشتکردن بەرەو کوێت
پاکێجی 2 گێگابایت
2 گێگابایت بە 5 هەزار دینار بۆ ماوەی هەفتەیەك
بۆ بەشداریکردن لە پاکێجەکە ژمارە 33 بە نامەیەك بنێرە بۆ 2050 یان لە رێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارە #225*
- پاکێجەکە بۆ سەرجەم بەشداربووانی هێڵەکانی پریپەید بەردەستە، هەروەها بۆ هێڵەکانی پۆستپەیدیش ئەوانەی کە خزمەتگوزاریی رۆمینگیان کارایە
- بۆ زانینی باڵانسى خۆڕایى پاکێج و بەدیارى ناردنى پاکێجەکە بۆ کەسوکار و هاوڕێیان پەیوەندى بکە بە #225*
- توانای بەشداریکردن لە زیاتر لە پاکێجێك لە یەککاتدا، لەگەڵ تایبەتمەندی کۆکردنەوەی نێوان یەکە خۆڕاییەکان و بەدەستهێنانی ماوەی بەسەرچوونی نوێ، بۆ نموونە: (ئەگەر لە پاکێجەکەدا بەشداریکرا و دواتر جارێکی دیکە لە پاکێجەکەدا بەشداریکرایەوە، پێشینەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ ئەو پاکێجە دەبێت کە ماوەی بەسەرچوونەکەی کەمترە تا ئەو کاتەی یەکە تەرخانکراوەکانی ئینتەرنێت تەواودەبن یان ماوەکەیان بەسەردەچێت، و پاشان بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە یەکەکانی تایبەت بەو پاکێجە دەبێت کە ماوەی بەسەرچوونەکەی دوورترە).
- ئەگەر ماوەی ئۆفەرەکە بەسەرچوو یان سەرجەم یەکە خۆڕاییەکان بەکارهاتن، دەتوانی دووبارە بەشداری بکەیتەوە بەوپێیەی لەدوای بەسەرچوون، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێ نابێتەوە.
- بۆ سوودمەندبوون لە پاکێجەکە، پێویستە لانیکەم خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم (3G) لە هێڵەکەتدا کارا بێت.
- لەکاتی بەشداریکردن لە پاکێجەکەدا، بەکارهێنانی ئینتەرنێتی رۆمینگ لەسەر باڵانس دەوەستێت و دەتوانی دووبارە کارای بکەیتەوە لەرێگەی پەیوەندیکردن بە #225*
- دەتوانی لە پاکێجەکانی زین دا بەشداری بکەیت و لە کاتی گەڕان و رۆمینگدا سوودمەندبیت لە ئینتەرنێت و خەرجییەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت لە جیاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەسەر باڵانس
- پاکێجەکە لەکاتی گەڕان و رۆمینگ لەسەر تۆڕى"زین ى کوێت"دا بەردەستە