
ئێمە لە زین، بەردەوام هەوڵدەدەین خزمەتگوزارییەکانمان باشتر بکەین و ئەزموونێکی دیجیتاڵی تایبەت پێشکەش بە بەکارهێنەرانمان بکەین، لە ڕێگەی بەردەستکردنی پەیوەندییەکی متمانەپێکراو، ئۆفەری ئاسان و نەرم، لەگەڵ بەهایەکی باشتر کە پێویستییە جیاوازەکانیان دابین دەکات.
پاکێجەکانمان بەشێوەیەك دیزاین کراون بۆ ئەوەی بەشداربووان لە پەیوەندیدا بمێننەوە، جا لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی بێت، یان ناردنی کورتەنامە، یاخود بەکارهێنانی ئینتەرنێت، یا سەیرکردنی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی، یان بەکارهێنانی ئەپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یان یاریکردنی ئۆنڵاین.
پاکێجەکانی زین کۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرفراوان پێشکەش دەکەن، کە بریتین لە خولەکەکانی پەیوەندی و چەندین هێندە باڵانس و گێگابایتی ئینتەرنێت، هەروەها بەکارهێنانی خۆڕایی ئەپەکانی سۆشیال مێدیا، لەگەڵ دیاریی بەشداریکردن لە پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی 1001.
لە نێو کۆمەڵێك پاکێجی نایاب و جیاوازدا ئەو پاکێجە هەڵبژێرە کە لەگەڵ تۆدا دەگونجێت.
ئەو پاکێجانەی لەم ئەپدەیتەدا هەن بریتین لە (کەفوو، کەفوو 2+1، کەفووی خێزان، بە دڵی خۆم، سوپەر کارد، ئینتەرنێتی 4.5G+ لەگەڵ فری سۆشیاڵ، ئینتەرنێتی کراوە، اوودي ،فوڵ فووڵ، پاکێجی تیك تۆك، و پاکێجی رۆمینگی لوبنان)