باڵانس .. یەکەمین ئاپڵیکەیشنى لەم جۆرە لە عێراق تەنیا بۆ بەشداربووانى زێن

باڵانس .. یەکەمین ئاپڵیکەیشنى لەم جۆرە لە عێراق تەنیا بۆ بەشداربووانى زێن

باڵانس .. یەکەمین ئاپڵیکەیشنى لەم جۆرە لە عێراق تەنیا بۆ بەشداربووانى زێن .

لە چوارچێوەی ستراتیژیاکەیدا کە لەسەر بنەماى تێگەیشتن لە بەکاربەر و کردنى بە چەقی هەر خزمەتگوزاری وبیرۆکەیەک بۆ پێشکەشکردنى باشترین و نوێترین خزمەتگوزاری، کۆمپانیاى زین العراق یەکێک لە کۆمپانیاکانى گرووپی زێنى پێشەنگ لە بوارى خزمەتگوزاریی پەیوەندیی و داتاى گەڕۆک لە رۆژهەڵاتى ناوەڕات و باکوورى ئافریقا،ئاپڵیکەیشنى "باڵانس" یەکەمین ئاپڵیکەیشنى بێبەرامبەرى بۆ هێڵەکانى پارەدانى پێشوەخت و تەنیا بۆ بەشداربووانى زین العراق خستەکار.

ئەم ئاپڵیکەیشنە نوێیە کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی تایبەت بە هێڵەکانى پارەدانى پێشوەخت پێشکەش دەکات، هەر لە رێگەیەوە باڵانسی مۆبایل بە چەندین شێوازى نوێ و داهێنراو پڕدەکرێتەوە. لەگەڵ ئەم ئاپڵیکەیشنە بەشداربوو دەتوانێت باڵانس پڕبکاتەوە، لە رێگەى مۆبایلەکەبە کامێاى مۆبایلەکەیەوە وێنەیەکى کۆدى نێهنى سەر کارتى باڵانسەکە بگرێت و دواى دڵنیابوون لە دروستى ژمارەکە باڵانس پڕبکاتەوە. هەروەها دەتوانێ بە دەنگى باڵانس پڕ بکاتەوە، لەگەڵ ئەم رێگا نوێیانە، رێگاکانى پێشووش هەیە بۆ پڕکردنەوەى باڵانس کە ئەویش نووسینى ژمارەکانە بە دەست.

ئاپلچیکەیشنى "باڵانس" هەروەها یارمەتى بەشداربوو دەدات پرسیار لەسەر باڵانسەکەى بەکات جگەلەوەش دەتوانێ باڵانس بۆ کەسانى دیکە بنێرێت ئەویش ە رێگەى لیستى ناوەکانى ناو مۆبایلەکەى یان نووسینى ژمارەى کەسەکان بە دەست.

شاشاینى باسەئێستا ئەم ئاپڵیکەیشنە لەسەر هەردوو سیستمى iOS و ئاندرۆید بەردەستە و بەشداربووان دەتوانن لە Google Play یان أو iTunes دایبگرن. یان لە رێگەى ئەم لینوکانەى خوارەوە:

iTunes: https://bit.ly/Ishhan_IOS
Google Play: https://bit.ly/Ishhan_Android

ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەى زێن العراق کە دواى وەکارکەوتنى خزمەتگوزارییەکانى نەوەى سێیەم خرایە کار، لە توانایدایە هاوکاریی بەشداربووى عێراقی بکات وباشترین خزمەتگوزاریی نوێ و داهێنراوى پێشکەش بکات بۆ ئەوەى پەیوەندیی بە جیهانەوە بکات، ئەم واقعەش ئامانجى خزمەتگوزارییەکانمانە بەشێوەیەکى گشتى. ئامانجى ئەم ئاپڵیکەیشنە کە یەکەم ئاپڵیکەیشنى لەم جۆرەیە لە عێراقو ئەوەیە کە بەشداربووى زێن چەندین بژاردەى لەبەردەم بێت بۆ ئەوەى پەیوەندییەکانى خێراتر و ئاسانتر بێت.FF