كۆربه‌ندی MIT بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی ده‌ستی به رێكخستنی پێشبڕكێیه‌ك له‌ژێر ناونیشانی "داهێنان بكه له پێناو په‌نابه‌ران" كرد .
دوبه‌ی، 20ی حوزه‌یرانی 2016: "كۆربه‌ندی MIT بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان" له جیهانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ده‌ستمان به رێكخستنی پێشبڕكێیه‌كی جیهانی كرد به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران له ژێر ناوی "داهێنان بكه له پێناو په‌نابه‌ران" (Innovate for Refugees).
رێكخستنی ئه‌م پێشبڕكێیه له كاتێكدایه كه جیهانی نوێ به دژوارترین قه‌یرانی كۆچكردن تێده‌په‌ڕێت له مێژووی خۆیدا، ئامانج لێی دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌ی ماوه درێژه بۆ رووبه‌رووبوونه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه رووبه‌رووی په‌نابه‌ران بوونه‌ته‌وه به پشت به‌ستن به نوێترین و پێشكه‌تووترین ئامراز له جیهانی ته‌كنۆلۆژیادا.
پێشبڕكێكه به هه‌ماهه‌نگی له نێوان "گروپی زین" كه پێشه‌نگه له بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و "MBC هیوا" كه باڵی به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌لایه‌تی گرووپی MBC یه و به پاڵپشتی "كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كارووباری په‌نابه‌ران" و رێكخراوی "جسور" رێكخرا.
ئه‌م پێشبڕكێیه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ رۆڵی نایابی كۆربه‌ندی MIT بۆ كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی له پێناو گه‌شه‌دان به چاره‌سه‌رییه‌كانی ئاینده و داهێنان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی ئاڵنگارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پێشبڕكێی "داهێنان له پێناو په‌نابه‌ران" پێشوازی له ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه خواستی به‌شدرایكردنیان هه‌یه له ته‌واوی ناوچه جیاجیاكانی جیهان به ئامانجی كاراكردنی رۆڵێ به‌ڕێوه‌به‌رانی كار كه له خودی په‌نابه‌رانیش پێكهاتوون.
ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری به‌شدرایكردنن له‌م پێشبڕكێیه ده‌توانن له رێگای ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی mitarabcompetition.com له به‌رواری 20ى حوزه‌یران تا 1 سیپته‌مبه‌ر داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
خه‌ڵاته‌كان بریتین له 4 خه‌ڵاتی به نرخ كه هه‌ر یه‌كه و 20 هه‌زار دۆلار بۆ پێشكه‌وتووترین چاره‌سه‌ریی داهێنه‌رانه ته‌رخان كراوه كه به‌شدارییه‌كی كارا ده‌كه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه رووبه‌رووی په‌نابه‌ران ده‌بێته‌وه.
"گروپی زین" و "MBC هیوا" كه سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی پێشبڕكێكه‌یان كردووه، دوو خه‌ڵاتیان له بواره‌كانی چاودێریكردنی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری وزه و خۆراك و نیشته‌جێبوون و ئاسایش دابین كردووه. له‌و نێوه‌نده‌دا خه‌ڵاتی سێیه‌م كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری زانستی له لایه‌ن رێكخراوی "جسور" دابینكراوه كه رێكخراوێكی قازانج نه‌ویستی سوریه و له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ئاواره سورییه‌كان له رۆژئاوا دامه‌زراوه له پێناو گه‌شه‌دان به وڵاته‌كه‌یان.
سه‌باره‌ت به خه‌ڵاتی چواره‌م، تایبه‌ت كراوه بۆ پاڵپشتیكردنی چاره‌سه‌ری كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له په‌نابه‌رانه‌وه پێشكه‌شده‌كرێت و به‌هاكه‌ی كۆده‌كرێته‌وه و له رێگای هاوكاری به كۆمه‌ڵ ئه‌مه‌ش له رێگای هه‌ڵمه‌تی خزمه‌تگوزاری Generosity له‌سه‌كۆی Indiegogo ته‌رخان كراوه.
هه‌لا فازیڵ، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی كۆربه‌ندی MIT بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند" ئه‌وه‌ی به‌ره‌و گه‌شبینیمان ده‌بات سه‌باره‌ت به‌م پێشبڕكێیه سێ هۆكاری سه‌ره‌كییه، ئه‌وانیش بریتین له: یه‌كه‌م، بڵاوبوونه‌وه‌ی مۆبایل و ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌كی فراون له نێو په‌نابه‌ران، دووه‌م، به‌شێك له په‌نابه‌ران توانایه‌كی باشیان له بواری زانست و ته‌كنۆلۆژیان هه‌یه، هه‌وه‌رها سێیه‌م، رێژی گه‌نجان له نێو په‌نابه‌ران.
ته‌كنۆلۆژیا و زانست و گه‌نج، سێ لایه‌نی ته‌واوكه‌ری یه‌كترین و هاوكاریمان ده‌كه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه په‌نابه‌ران رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه ئه‌مه‌ش له رێگای ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌وه پێشكه‌شده‌كرێت له ته‌واوی به‌شه جیاجیاكانی جیهان كه له نێوانیاندا خودی په‌نابه‌ران هه‌ن".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له "گروپی زین" سكۆت گه‌یگنهایمه‌ر" ووتی: جێگای شانازییه كه كار ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له كۆربه‌ندی MIT بۆ كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی و "MBC هیوا" و كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كارووباری په‌نابه‌ران، له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه به نرخه‌دا كه پابه‌ندبوونی "گروپی زین" ده‌رده‌خات سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌شێكی زۆری په‌نابه‌ران شانازی به خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و پشتگری ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ده‌كه‌ن، چونكه خۆیان له نێو دۆخێكی ته‌واو دژوار‌دا دۆزیوه‌ته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی خواست و ویستی خۆیان بوون. هیوادارین له چوارچێوه‌ی ئه‌م جۆره ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م پێشبڕكێیه "داهێنان بكه له پێناو په‌نابه‌ران" گه‌شه به تواناكانی ئه‌و كه‌سانه بده‌ین و هیوا و باوه‌ڕییان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخی ژیانیان به‌ره‌و باشتر بڕوات".
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران محه‌مه‌د ئه‌بو عه‌ساكر رایگاند" جیهان شایه‌د حاڵی ئه‌و شه‌پۆله كۆچكردنه گه‌وره‌یه‌یه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه به زۆر كۆچیان پێكراوه گه‌یشتووه‌ته 65 ملیۆن كه‌س له مێژوودا. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشكی شێری به‌ركه‌وتووه له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆچیان كردووه له ته‌واوی جیهاندا، تا ئێستا جه‌نگ له سوریا به‌رده‌وامه ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی كۆچكردن و ئه‌و دۆخه مرۆییه‌یه كه رووبه‌رووی كه بووه‌ته هۆی كۆچكردن له ته‌واوی جیهاندا".
هه‌روه‌ها ئه‌بو عه‌ساكر ووتی" چوارچێوه و قه‌باره‌ی قه‌یرانی په‌نابه‌ران ئه‌وه ده‌رده‌خات كه گرتنه‌به‌ری شێوازه كۆنه‌كان ته‌نها ناتوانن ببنه رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و قه‌یرانه، بۆیه له ئێستادا گرنگه به دوای چاره‌سه‌رییه‌كی داهێنه‌رانه بگه‌ڕێین تا بتوانرێت ژیانێكی شكۆدار بۆ په‌نابه‌ران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
ئه‌مه و كۆربه‌ندی MIT بۆ به‌ڕێوبردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی و چه‌ندین دامه‌زاره‌ی تایبه‌ت به هاوكاریكردن په‌نابه‌ران چه‌ندین رێگای جیاجیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران، له‌م رێگایه‌وه هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ده‌باره‌ی پێشبڕكێكه له نێو په‌نابه‌ران. دامه‌زاره‌ی كه‌ره‌م كه رێكخراوێكی نا حكومیه تیشك ده‌خاته سه‌ر بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ سورییه‌كان و هه‌روه‌ها "تیك فوجیز" (Techfugees) كه هه‌وڵده‌دات بۆ پێشخستنی پرۆژه ته‌كنۆلۆژییه‌كان له نێو په‌نابه‌ران یه‌كێكن له گرنگترین ئه‌و نمونانه.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دادوه‌ری و ده‌ستنیشانكردنی براوه‌كان، كۆربه‌ندی MIT بۆ به‌ڕێوبردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی سوود له تۆڕی ئه‌ندامه فراوانه‌كه‌ی ده‌بینیت كه له 60 پسپۆر له كه‌رتی كاره‌كان كه خاوه‌نی توانای و زانیارییه‌كی فراوانن له بواری ته‌كنۆلۆژیا و قه‌یرانی په‌نابه‌ران پێكدین، پسپۆره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی داواكارییه به‌شداره‌كان و پرۆژه ركابه‌ره‌كان، براوه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. رۆژی 3 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2016 ناوی براوه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت و خه‌ڵاته‌كانیان به‌سه‌ر دا دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی خواستی به‌شدرایكردنیان هه‌یه، ده‌توانن له رێگای سه‌ردانیكردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌ی خواره‌وه زانیاری ده‌رباره‌ی مه‌رجه‌كانی پێشبڕكێكه وه‌ربگرن: mitarabcompetition.com