زێن العراق لە ساڵى دیەمیدا .. کارى بێوچان و رووبەڕووبوونەوەى مەحاڵ .
بەغدا 3 نیسان 2014
کۆمپانیاى زێن کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانى گروپی زێنى پێشڕەو لە خزمەتگوزاریی پەیوەندیی گەڕۆک لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقا، لە ئاهەنێکدا لەگەڵ کارمەندانى کۆمپانیا و هاوبەشان و هاوردەکارانى ، دە مۆمى تەمەنى داگیرساند بە بۆنەى تێپەڕنى دەیەیەک بەسەر دەستپێکردنى کارەکانى.
زێن العراق دەیەمین مۆم دادەگیرسێنێ و سەرەتا لەبیر ناکات، ئەوە هەمان ئەو هەست و سووربوونەیە کە لەبەسرە دەستى پێکرد، هەستى یەکەم بەشداربوو و یەکەم نووسینگە و یەکەم کارمەند. هەر ئەو هەستەیە کە وەک خۆی ماوە و وەکو سوتەمەنى یان بزوێنەرى سەرەکى بەکەمتر لە باشترین رازى نابێ و سازش ناکات لەسەر پێشکەشکردنى خزمەتگوزاری بە پێى ستانداردى جیهانى بە بەشداربووانى. بەم بۆنەیەشەوە بەڕێز محمد الجرجفى سەرۆکى ئەنجومەنى کارگێڕی گوتى "ئەمە ئەو هەستەیە کە کارمەندانى پێ جیادەکرێتەوە و بە چاوپۆشى لە پلە و پایەیان واى کردووە کە ئەمڕۆ ئاهەنگ بگێڕین، ئاهەنگ دەگێڕین بە خۆشیی بەشداربووانمانەوە کە ژمارەیان گەیشتووەتە ملیۆنان بەشداربوو و بووەتە گەورەترین بنکەى بەشداربووان لە عێراقدا، هەروەها بەخۆشی فەرمانبەرانمان کە ژمارەیان گەیشتووەتە 3000 کەس، ئێمەش هەموو ئەو خەڵاتانەیان پێشکەش دەکەین کە کۆمپانیا لە ساڵى رابردوودا وەک باشترین ئیشپێکەرى تۆڕى پەیوەندییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست وەریگرتن جگە لە خەڵاتى تایبەتمەندبوون".
بەڕێز الجرجفى جەختى کردەوە کە کۆمپانیا خوازیارە وەبەرهێنان بکات لە هەر دەرفەتێکدا کە ببێتە هۆی باشترکردنى ئەزموونى پەیوەندییەکان و پێشکەشکردنى چارەسەرى زیرەک و داهێنراو کە هەموو عێراقییەک مافی هەیە سوودیان لێ ببینێ و گەرەنتى لە پەیوەندیی مانەوەى لەگەڵ جیهان بکات.
لاى خۆیەوە بەڕێز وائیل غەنایم سەرۆکى کارگێڕی و دارایی و ئیشپێکردن گوتى "ئەم دەستکەوتە بەروبوومى هەوڵى ماندووەنەناسانەی تیمى کۆن و نوێی کارکردنە، چونکە هەموو قۆناغێک هەلومەرج و ئاستەنگى خۆی هەیە، من بەهەموو ئەو کەسانە دەڵێم کە لەگەڵ زێن دەستیان پێکرد یان تازە بەشداربوون لەگەڵیدا، ئێمەین کە جیهانە جوانەکە دابین دەکەین، ئەویش لە رێگەى خۆشەویستیمان بۆ کارەکەمان و هەوڵدانمان بۆ گەشەپێدانى و گەشەپێدانى خۆمان". گوتیشی "ئێمە بە شەو و رۆژ کاردەکەین لە پێناو رازیکردنى بەشداربوو کە بەردى بناغەى کارەکانمانە. بۆیە باشترین رێکار و چارەسەری تەکنۆلۆژیمان بۆ دابین کردووە تا بابەتى پەیوەندیکردنى بە جیهانى دەرەوە لەوپەڕى ئاسانی و بە نرخێکى بێ رکابەرى بێ، ئێمە شانازى بە تیمى کاری خۆمانەوە دەکەین بۆ خزمەتکردنیان لە پێناو مانەوەى کۆمپانیا لەپێشەنگیدا".
ئەو ژمارانەى کە کۆمپانیاى زێن العراق لە رووى بەربڵاوی و قەبارەى بنکەى بەشداربووان یان لە وەبەرهێناندا تۆماری کردوون، باشترین بەڵگەن کە کۆمپانیا یەکێکە لە گرنگترین بەشداربووانى پێشخستنى کەرتى ئابوورى و بەشداریی ئەرێنییانەى لە ئابوورى ناوخۆییدا. کۆمپانیاى زێن العراق پشت بە باشترین هاوردەکارانى جیهان دەبەستێت بۆ هێنانى کەرەستەى پەیوەندیکردن بۆ ئەوەى باشترین جۆرى پەیوەندیی و بە پێى پێوەرە جیهانییەکان گەرەنتى بکات لەم چوارچێوەیەشدا لەگەڵ کۆمپانیاى ئەریکسۆن کار دەکات. بەڕێز راى حسن جێگرى سەرۆکى جێبەجێکارى یەکەى زێن لە بەشی بریکارانى جیهانیی کۆمپانیاى ئەریکسۆنى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست جەختى لە گرنگى ئەم پەیوەندییە کردەوە و گوتى : "ئەو پەیوەندییەى بە کۆمپانیاى زێن دەمانبەستێتەوە، سنوورى تەکنۆلۆژیاى تێپەڕاندووە بەڵکو ئێستا بووین بە هاوبەشی یەک رێگا و دەمانەوێ لە ساڵانى داهاتوودا هەمیشە کارى هاوبەش بکەین بۆ ئەوەى برەو بە کەرتى پەیوەندییەکان بدەین لە عێراق و بەردەوام بین لە هاوکاری و هەماهەنگی تاوەکو نوێترین تەکنۆلۆژیاى جیهانى دابین بکەین. ئێمە ئەمڕۆ پیرۆزبایی لە کۆمپانیاى زێن العراق دەکەین بە بۆنەى ساڵیادى دەیەمی و هەروەها ئەو دەستکەوتانەشیدەنرخێنین کە لە ساڵانى رابردوو بەدەستى هێناون، ئەو دەستکەوتانەى کە هەنگاوەکانى پتەوتر کرد لە پێشخستنى ئامرازەکانى پەیوەندی بە نوێترین تەکنەلۆژیا و بوونە هۆی گەیاندنى کەرتى پەیوەندییەکان بۆ ئاستى کوالیتى جیهانى سەربارى ئاستەنگەکانى دەوروبەرى، لیهاتووى کارمەندانى کۆمپانیاى زێن العراق بەرز دەنرخێنین چونکە لێهاتووى کۆمپانیا لە لێهاتوویی کارمەندانیەتى".
لاى خۆیەوە بەڕێز عتیق عبدالرحمان نوێنەرى کۆمپانیاى ئێن ئێس ئێن رایگەیاند " ئێمە شانازى بە رۆڵى خۆمان دەکەین لە چوارچێوەى زێن العراق لە پێشخستنىژێرخانى کەرتى پەیوەندییەکان لە ماوەى دە ساڵى ر ابردوو کە واى کرد کارەکانمان تەواوکەرى هەوڵە زەبەلاحەکانى کارگێڕی ئەم کۆمپانیایە بێت کە بە نموونەى کۆمپانیا سەرکەوتووەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفریقا دادەنرێت".
هەر لەو رووەوە بەڕێز رۆجەرز زینگ نوێنەرى کۆمپانیاى هواوى گوتى "کارکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکى مەزنى وەکو زێن العراق پێویستى بە هەوڵى زیاترە بە تایبەتى کە پرۆگرامى زێن العراق لە فراوانبوونى بەردوامدایە ئێمەش هاتین بە شارەزایی خۆمان لەم بوارە پاڵپشتى کارەکانى کۆمپانیاکە بکەین، ئێمە خۆشحاڵین بە کارکردنى زێن بە نوێترین سیستمەکانى جیهان، لە بارەى خۆشمانەوە پێمان وایە سەرکەوتووترین وەبەرهێنانە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست". جەختیشی کردەوە کە کارمەندانى زێن العراق پاڵەوانن وەک ئەوەى کارگێڕی زێن ناوی بردوون ئەمەش لەبەر لێهاتووى کارکردنیان لە سەختترین بارودۆخدا".
ساڵى دەیەمى وەشانى زێن ساڵى ئاهەنگى رێزگرتنە لە بەکاربەر و کارمەند وەکو یەک، هەر یەک لە ئەو دووانە رۆڵێکى گرنگ و سەرەکى هەیە بۆ بەردەوامبوونى کۆمپانیا. لەمبارەیەشەوە بەڕێز محمد سمیر کە سەرقاڵى ئاهەنگگێڕان بوو بە دەیەمین ساڵى کارکردنى لە کۆمپانیا گوتى "بە ناوى خۆم و هاوکارانم رێگەم بدەن کە هەستکردن بە شانازى دەرببڕم ، ئێمە تەنیا پێمان دەکرێ دەستکەوتەکانى کۆمپانیا بەرز بنرخێنین چونکە لە هەلومەرج و ئاستەنگی ئەوتۆ دەستى بە وەشانکرد کە تەواوى وردەکارییەکانیمان لەبیرە، هێشتا لەبیرمە رۆژانى سەرەتاى کارکردنمان بوو ژمارەمان لە پەنجەکانى دەست تێنەدەپەڕی، زێدەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێم کاتێک تەماشاى تیمى کاری ئێستا دەکەم دەگەمە ئەو بڕوایەى کە خەباتى کۆمپانیا پڕ بە واتاى خۆی چیرۆکى سەرکەوتنە. بە ناوى هەموو هاوکارانمەوە دەڵێم ئێمە بەردەوامین و بە گوڕ و تینى یەکەم رۆژ کاردەکەین لە خزمەتى بەشداربووى عێراقی و پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزاری بۆى".
ئاهەنگەکە کارمەندە نوێیەکانى کۆمپانیاشی جیانەکردەوە، بەڕێز محمد ێالح بە ناوى کارمەندانى نوێوە گوتى "هێشتا ساڵێک بەسەر کارکردنم لە زینَ العراق تینَەپەریِوە بەڵام خۆم لە نیۆ دەزگایەەکى گەەورەدا بینیوەتەەوە کەە باوەشەى بەۆ کارمەنەدانى کردووەتەوە و وەبەرهێنانیان تێدا دەکات و هانیان دەدات بۆ پێشکەوتن لە رێگەى راهێنانى پێویست، بە راسەتى دەڵەێم کاتێەک داوام لێکرا وەک یەکێک لە خوێندکارە یەکەمەکان بەشدارى لە خولێکى راهێنانى زێەن بکەەم، چەاوەڕێم نەەدەکرد کۆمپانیەا لەە ئاستێکى وەها پیشەییدا بێ، دواى ئەوەى لێرە دایانمەزراندووم هەست دەکەم یەکێکم لەو بەختەوەرانەى کەە هەەلیان پێەدراوە تاوەکو بەشداربن لە دروستکردنى جیهانێکى جواندا".