"كۆمپانیای زین عێراق، خولی دووه‌می كه‌مپی راهێنانی تایبه‌ت به گرافیك دیزاینی راگه‌یاند. راهێنانه‌كه، له‌لایه‌ن Makres & Dhalma ه‌وه له سه‌كۆی زین بۆ داهێنان به ئامانجی پاڵپشیكردن و به‌هێزكردنی تواناكانی گه‌نجان رێكخرابوو. له كه‌مپه‌كه‌دا، 60 هه‌واداری گرافیك دیزاین له هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌شدارییانكرد و راهێنانه‌كان به فێركاری و تێگه‌یشتنی قووڵی بنه‌ماكانی دیزاین و بازاڕگێڕی ده‌ستپیپێكرد و هه‌روه‌ها به‌شداربووان فێری به‌كارهێنانی داهێنه‌رانه‌ی ئامراز و پرۆگرامی دیزاین كران. ئامانجی كه‌مپه‌كه، گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی كۆمه‌ڵگای دیزاینه‌ران و به‌شداریكردنیانه له گه‌شه‌پێدانی ئه‌م بواره له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕی ئه‌م بواره‌وه كه له ته‌واوی كه‌رته‌كان و به تایبه‌ت بواری ماركێتنگ رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت."
كۆمپانیای زین عێراق، خولی دووه‌می كه‌مپی راهێنانی تایبه‌ت به گرافیك دیزاینی راگه‌یاند. راهێنانه‌كه، له‌لایه‌ن Makres & Dhalma ه‌وه له سه‌كۆی زین بۆ داهێنان به ئامانجی پاڵپشیكردن و به‌هێزكردنی تواناكانی گه‌نجان رێكخرابوو.
له كه‌مپه‌كه‌دا، 60 هه‌واداری گرافیك دیزاین له هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌شدارییانكرد و راهێنانه‌كان به فێركاری و تێگه‌یشتنی قووڵی بنه‌ماكانی دیزاین و بازاڕگێڕی ده‌ستپیپێكرد و هه‌روه‌ها به‌شداربووان فێری به‌كارهێنانی داهێنه‌رانه‌ی ئامراز و پرۆگرامی دیزاین كران.
ئامانجی كه‌مپه‌كه، گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی كۆمه‌ڵگای دیزاینه‌ران و به‌شداریكردنیانه له گه‌شه‌پێدانی ئه‌م بواره له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕی ئه‌م بواره‌وه كه له ته‌واوی كه‌رته‌كان و به تایبه‌ت بواری ماركێتنگ رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت.
سوودمەندبووان : 60