لە خولی ٤٤ەمینیدا زێنی عێراق بۆ شەشەمین جار بەشداریی کرد لە پیشانگای نێودەوڵەتی بەغدا .
لە میانەی ستراتیژیەتی خۆی كە بونیاد نراوە لەسەر پاڵپشتی کردنی لاوان و جەخت کردنەوە لەسە پێگەیاندنیان، كۆمپانیای (زێن) كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی گروپی (زێن)ی پێشەنگ لە خزمەتگوزاری گەیاندن و زانیاری گواستراوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا بەشداریی کرد لە خولی ٤٤ەمینی پیشانگای نێودەوڵەتی بەغدا.
ئەو پیشانگایەی ساڵانە ئەنجام دەدرێت، ئەم ساڵ بە دروشمی (زەوییەکانمان ئازاد کردەوە و بە هاوکاری ئێوە بونیادی دەنێینەوە) بە بەشداری (18) دەوڵەت و (٤٠٠) کۆمپانیای لۆکاڵی و عەرەبی و نێودەوڵەتی لە بەغدای پایتەخت، ئەم ساڵ سەرنجی کۆمەڵێک کۆمپانیای نیشتمانی و بیانی راکێشا.
بەشی تایبەتی کۆمپانیای زێنی عێراق پێشوازی لە میوانەکان کرد و چەندین چالاکیی پێشکەش کردوون بە ئامانجی قوڵ کردنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتی عێراق و دانانی وەک هاوبەشێکی هەمیشەیی، هەروەها زێنی عێراق بەشی فرۆشتنی راستەوخۆی کردەوە بۆ میوانان و هاوبەشانی ئەویش بە مەبەستی ئاسانکاری پرۆسەی فرۆشتن بۆ هاووڵاتی. هەر لە میانەی پیشانگاکەدا چەندین خەڵات و ئۆفەری نوێی بێ وێنە پێشکەش کران کە بە هۆیەوە هاوبەشان هێڵ و خزمەتگوزاریی ئەنتەرنێتی زێنی عێراقیان دەستکەوت ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان سەردانی بەشی زێن بکەن.
سەبارەت بە بەشداری کردنی لەو پیشانگایە، زێنی عێراق لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کرد کە خزمەتکردنی هاووڵاتی عێراق بەشێوەیەکی نوێ و داهێنراو یەکێکە لە ئامانجەکانی کۆمپانیاکە، بۆیە هەمیشە بەرەو ژوور هەنگاو دەنێت بۆ پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوبەشان کە ئەویش رەنگدانەوەیەکی ئەرێنییە بۆ ئەوەی هاوبەش بتوانێت بەردەوام بێت و بەشداری دەکات لە پەلە کردن و پاڵپشتی کردنی رێڕەوی ئابووریی نیشتمانی.
جگە لەمە کۆمپانیا جەختی کردەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی نموونە سەرکەوتووەکەی بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لە عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا کە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هەمیشە جەختیان لەسەر گرنگیی کردۆتەوە لە رێگای فەراهەم کردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و ئاسانکاری کردن لە پرۆسەکان کە ئەمەش کاریگەرییەکی سەرەکی دەبێت لە پێشخستنی رێڕەوی ئابووری و خولقاندنی دەرفەتەکان بۆ لاوانی عێراق.