گروپی زین دامه‌زراندنی پێكهاته‌یه‌كی نوێی ته‌كنۆلۆژی راگه‌یاند به ناوی "زین ته‌ك" (ZainTech) كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆگا هه‌رێمییه گشتگیره‌كان بۆ دابینكردنی پلاتفۆڕمه‌كانی چاره‌سه‌ریی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان به دامه‌زراوه حكومییه‌كان و كۆمپانیاكان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
بدر الخرافي: "زین" پێكهاته‌یه‌كی نوێی تهكنۆلۆژیاكهی "ZainTech" له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا راده‌گه‌یه‌نێت.
- پێكهاته نوێیه‌كه كاره‌كانی هه‌ریه‌ك له NXN بۆ شاره زیره‌كه‌كان و"زین داتا پاڕك" ناوه‌ندی هه‌رێمیی بۆ كلاود هۆست و سایبه‌ر سكیوریتی له خۆده‌گرێت.
- گروپی زین ئه‌ندریۆ هانا وه‌ك سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری " ZainTech " ده‌ستنیشانده‌كات
گروپی زین دامه‌زراندنی پێكهاته‌یه‌كی نوێی ته‌كنۆلۆژی راگه‌یاند به ناوی "زین ته‌ك" (ZainTech) كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆگا هه‌رێمییه گشتگیره‌كان بۆ دابینكردنی پلاتفۆڕمه‌كانی چاره‌سه‌ریی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان به دامه‌زراوه حكومییه‌كان و كۆمپانیاكان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
گروپ له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روونیكرده‌وه پێكهاته نوێیه هه‌رێمییه‌كه چاره‌سه‌ری دیجیتاڵی دابینده‌كات بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان و حكومه‌ته‌كان له رێگای خاڵێكی په‌یوه‌ندی گشتگیره‌وه، كه بریتین له به‌شی فرۆشتن و راژه‌ی به‌شداربووان، پلاتفۆڕمه‌كانی "زین ته‌ك" كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی چاره‌سه‌ری فراوان پێشكه‌شده‌كه‌ن كه بریتین له به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود، سایبه‌ر سکیوریتی، داتای گه‌وره، ئینته‌رنێتی شته‌كان (IoT)، هۆشمه‌ندی ده‌ستكرد (Ai)، شاره زیره‌كه‌كان و داهێنانه‌كانی كار و بازرگانییه تازه گه‌شه‌كردووه‌كان.
زین روونیكرده‌وه پێكهاته نوێیه‌كه كاره‌كانی هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی "NXN" ( كه بازووی چالاكییهكانییهتی له پڕۆژه‌ی شاری زیره‌ك) و هه‌روه‌ها كاره‌كانی كۆمپانیاكه‌ی "زین داتا پاڕك" (Zain Data Park) (سه‌نته‌ری هه‌رێمیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی چاره‌سه‌رییه‌كانی كلاود و سایبه‌ر سكیوریتی) ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و رێچكهیهیه كه "زین ته‌ك" به ئامانجی ده‌گرێت له به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدان له بواره‌كانی كلاود هۆست و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته به ئامانجی پاڵپشتیكردنی كۆمپانیاكان و قه‌واره حكومییه‌كان له هه‌نگاونان به‌ره‌و گۆڕانی دیجیتاڵی.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه مه‌ڕاسیمی راگه‌یاندنی (ZainTech) له په‌راوێزی چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی "جیتكس"ه‌وه هات كه له ماوه‌ی رابردوودا له دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پێشانگا هه‌رێمییه‌كان بۆ ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و تیایدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراو له بواره‌كانی كه‌رتی بازرگانی و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تیدا ئاماده‌ی بوون، له نێویاندا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كاروباری ته‌كنۆلۆژی له زین گروپ نواف الغربللي و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كه‌رتی بازرگانی و گواستنه‌وه و چالاكییه‌كانی زین سعودیه سعد السدحان و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (ZainTech) ئهندريۆ هانا ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها گروپی زین خوازیاره پێكهاته ته‌كنۆلۆژییه نوێیه‌كه یارمه‌تیده‌ربێت له تێكه‌ڵبوونی كاره‌كانی كۆمپانیای NXN و "زین داتا پاڕك" (ZDP) له پاڵپشتیكردنی تێروانینه ستراتیژیاكه‌ی له بواره‌كانی ژێرخانی دیجیتاڵی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته پاڵنه‌ڕی پلانه بازرگانییه‌كانی بۆ تێپه‌ڕاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له هه‌نگاونان بۆ بوون به دابینكه‌رێكی پێشه‌نگ له بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن و شێوه‌ژیانی دیجیتاڵی.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین بدر ناسر الخرافي رایگه‌یاند" راگه‌یاندنی (زین ته‌ك) نوێنه‌رایه‌تی هه‌نگاوی سه‌ره‌كی ستراتیژیای بازرگانیمان ده‌كات Sight 4، كه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی به‌رچاوی كواڵیتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین له كه‌رتی دیجیتاڵی له ئاستی هه‌رێمه‌كه‌دا، ئه‌م پێكهاته ته‌كنۆلۆژییه نوێیه كه یه‌كه‌مین ده‌ستپێشخه‌رییه له نێو كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، كار ده‌كات بۆ دابینكردنی چاره‌سه‌رییه‌كانی گۆڕانی دیجیتاڵی".
الخرافي له به‌رده‌وامی ووته‌كانیدا ووتی "(زین ته‌ك) توانای كێبڕكێكردنمان به‌رزده‌كاته‌وه له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و وه‌به‌رهێنان و دیجیتاڵدا، كه خاوه‌نی شوێنگه‌یه‌كی فراوانه له ئاستی جواگرافیای هه‌رێمه‌كه‌دا، هه‌روه‌ك پێشبینیده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه یارمه‌تیده‌ربێت له گه‌وره‌كردنی به‌های هاوبه‌شیكردنی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ فرۆشیاره جیهانییه‌كان له بواری ته‌كنۆلۆژیا زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان".
هه‌روه‌ها الخرافي ووتی " خۆشحاڵین به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندریۆ هانا وه‌ك سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری قه‌واره‌ی نوێی (زین ته‌ك)، هانا له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ گروپی زین و كۆمپانیاكانی سه‌ر به گروپ كارده‌كات بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان له پڕۆژه بازرگانییه‌كان، به شێوه‌یه‌ك كه یارمه‌تی پێكهاته نوێیه‌كه ده‌دات له پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی وه‌به‌رهێنان كه له خزمه‌تی پلانی گه‌شه‌ی كار و چالاكییه‌كانماندا ده‌بێت له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه".
پێكهاته نوێیه‌كه‌ی گروپی زین كۆمه‌ڵێك پێداویستی گه‌وره‌ی بازرگانی دابینده‌كات وه‌ك" چاره‌سه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی كلاود، سایبه‌ر سیكیورتی، خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و كاری بازرگانی په‌یوه‌ندیدار، هەروەها پێشكه‌شكردنی چارەسەری دیجیتاڵی ستاندارد بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتە جۆراوجۆرەکان کە سوود لە نوێترین داهێنانە دیجیتاڵیەکان وەردەگرن لە بوارەکانی: ئینتەرنێتی شتەکان، داتای گەورە، هۆشمه‌ندی دەستکرد، و تەکنەلۆژیای تازه گه‌شه‌كردوو.
له‌و باره‌یه‌وه ئهندريۆ هانا ووتی "چاوه‌ڕوانی كاركردن ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی تێڕوانینی قووڵیان هه‌یه بۆ بازرگانی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانی و به‌ڕێوه‌بردنی شار و قه‌واره حكومییه‌كان بۆ ئاسانكردن و خێراكردنی گۆڕانكاری دیجیتاڵی و هێنانه ئارای نه‌وه‌ی داهاتوو له داهێنانی ته‌كنۆلۆژی".
له به‌رده‌وامی ئاخافتنهكانیدا هانا ووتی "ئامانجی زین ته‌ك تواناسازی كڕیارانه بۆ ئاشنابوون به ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌میانه‌ی نوێ كه بگونجێت له‌گه‌ڵ شێوه ژیانیان، به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌رووی خواست و پێشبینییهكانیانهوه بێت و هه‌روه‌ها هاوشانبن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی ژینگه‌ی بازرگانی وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ قوناغی داهاتوو".
NXN
"زین ته‌ك" كۆمپانیای NXN له خۆ ده‌گرێت، كه له ساڵی 2007 دامه‌زراوه و ماوه‌ی پێنج ساڵه گروپی زین پشكه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ی كڕیوه‌ته‌وه، ئامانجی گروپ له‌م هه‌نگاوه‌دا یارمه‌تدانی ئه‌و كۆمپانیایه بوو تا ببێته دابینكه‌رێكی دیجیتاڵی گشتگیر، و كۆمپانیای NXN سوود له شاره‌زایی و لێهاتوویي تیمه‌كانی راوێژكاری وه‌ربگرێت له بواره‌كانی ئینته‌رنێت و چاره‌سه‌ری ته‌كنۆلۆژیدا،
له به‌رامبه‌ردا كۆمپانیا ببێته دابینكه‌ری پلاتفۆڕمی خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی پێشكه‌وتوو بۆ كڕیاران له كۆمپانیاكان و دامه‌زراوه حكومییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ دابینكردنی كۆمه‌ڵێك داهێنانی ته‌كنۆلۆژی به‌مه‌به‌ستی بنیاتنانی شاری زیره‌ك.
زین داتا پاڕك
"زین داتا پاڕك" ZDP ساڵی رابردوو دامه‌زراوه، و پێشبینیده‌كرێت كاره‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه تێكه‌ڵبكرێت له پێناو گه‌شه‌پێدانی "زین ته‌ك" له‌م ماوه كه‌مه‌ی دامه‌زراندنیدا، زین داتا پاڕك توانیویه‌تی زنجیره‌یه‌ك خزمه‌تگوزاری پێشكه‌وتوو له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و كۆمپانیاكان بكات، كه بریتین له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كلاود هۆست، خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌پڵیكه‌یشنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سایبه‌ر سیكیوریتی و تۆڕه‌كان.
كه‌رتی بازرگانی و پڕۆژه‌كان
پلانه ستراتیژییه‌كانی كۆمپانیای "زین ته‌ك" گرنگییه‌كی گه‌وره به كه‌رتی بازرگانی و پڕۆژه‌كان B2B ده‌دات، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له بازاڕه‌كانی گروپی زین بهخۆوهببینیت، كۆمپانیا چاوی له گه‌شه‌كردنی ژینگه‌ی بازرگانی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی پێشكه‌وتووه بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی پێشه‌نگانه‌ی گروپ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.