زين عيراق بة هاوكاري لةطةلَ ئيريكسؤن دةستثيَشخةري ثةيوةندي لةثيَناو فيَركردن (Connect to Learn) لة عيراق دةستثيَدةكات .
دەستپێشخەری "پەیوەندی بۆ فێربون" (Connect to Learn) وەك هەنگاوی یەكەم بە هاریكاری لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە قوتابخانەكانی بەغداد دەستپێدەكات
ئەم دەستپێشخەرییە فێركارییە ئازادی گەیشتن بە هۆكارەكانی فێربون لەئاستی جیهاندا فەراهەم دەكات، ئەویش لە رێی پشتبەستن بە ژێرخانی تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەكان.
هەر لە رێی تەكنەلۆژیای سەحابییەوە دەتوانرێت لە دوورەوە پشتیوانی و چاككردنەوەی سیستمەكە جێبەجێ بكرێت، بەكارهێنەرانیشی ئەزمونێكی ئاسانیان لەبەردەستدا دەبێت و هەلی سودبینین لە تەكنەلۆژیاش بە نمونەترین شێوە بۆ ستافی فێركاری دەڕەخسێنێت
لە درێژەی هەوڵەكانی بۆ كەرتی فێركاری لە قۆناغی دواناوەندی لە عیراقدا، زین عیراق –یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، بە هاریكاری لەگەڵ كۆمپانیای ئیركسۆن دەستپێشخەری "پەیوەندی بۆ فێربون" (Connect to Learn)ی جیهانی لە عیراقدا دەخاتەكار، كە قۆناغی یەكەم لە قوتابخانەكانی بەغدادەوە دەبێت. ئامانج لە دەستپێشخەرییەكە، كە بە هاریكاری لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عیراق دەبێت، بۆ بەرزكردنەوەی كوالیتی فێربونی قوتابیان و پێشخستنی مامۆستایانە لە قۆناغی دواناوەندیدا، كە ژێرخانێكی تەواوەتی تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەكانی بۆ تەرخانكراوە و گورزێك ئینتەرنێتی بەرفراوان لەخۆی دەگرێت، سەرچاوەكەشی كراوەیە بۆ فێركاری، كە لە ئەپلیكەیشنی سەحابەدا هەڵگیراوە و ئاسانكاری دەكات بۆ فێربون لەو قوتابخانانەی خزمەتگوزاری تەواوەتی پەیوەندی تێدا نییە.
لەوبارەیەوە عەلی زاهد سەرۆكی جێبەجێكار لە زین عیراق دەڵێت "فێربون یەكێكە لە گرنگترین وەبەرهێنانەكان كە دەتوانین دەستپێشخەری تێدا بكەین بۆ بەشداریكردن لە بنیاتنانی كۆمەڵگە و ئایندەمان". وتیشی "فێربون مافێكە لە مافەكانی مرۆڤ. لە سەردەمی ئێستای دیجیتاڵدا، تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەكان لە هەموو قوژبنێكی جیهاندا بڵاوبۆتەوە، هیچ بیانویەك نییە بۆ ئەوەی قوتابیانی دواناوەندی نەگەن بە پرۆسەیەكی فێركردنی گەشەسەندو. هەربۆیە بەهۆی هاوبەشیمان لەگەڵ ئیركسۆن، بەشداردەبین لە بەرزكردنەوەی ئاستی كەرتی فێركاری لە عیراقدا لە رێی گەشەپێدانی بەهرەكانیان تا توانا شاراوەكانیان بتەقێتەوە. ئێمە لە دەستپێكردنی پرۆگرامی "پەیوەندی بۆ فێربون" (Connect to Learn) لە بەغداد وەك هەنگاوی یەكەم دەڕوانین تا دواتر بگاتە سەرجەم ناوچەكانی وڵات".
جێی ئاماژەیە بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێ و چارەسەرەكانەوە، كە پرۆگرامی "پەیوەندی بۆ فێربون" (Connect to Learn) دەستەبەری دەكات، ئینتەرنێت و پەیوەندییەكان هۆكارێكی زۆر كاریگەرن بۆ فێركردنی پێشكەوتو لە قوتابخانەكانی ناوچە دورەدەستەكان و ئەو قوتابخانانەشی، كە خزمەتگوزاری تەواوەتیان نییە بۆ قوتابیان و مامۆستایانیش بە هەمان شێوە. هەروەها تەكنەلۆژیای "سەحابیە" توانای چاككردنەوە و كۆنترۆڵكردنی هەیە لە دوورەوە، هەربۆیە ئەزمونێكی زۆر ئاسانە بۆ بەكارهێنەرانی و مامۆستایانیش هەلی تەركیزكردنەسەر فێركردنیان بۆ دەڕەخسێت. جێی باسە سیستمەكە بە جۆرێك دیزاین كراوە تا بە ئاسانی بەكاربهێنرێت، بە جۆرێك مامۆستایان بە ئاسانی لێی تێبگەن، تەنانەت بۆ هەر كەسێك كە زانیارییەكی كەمی لە بواری ئینتەرنێتدا هەبێت، ئەوەش متمانە و توانای زیاتریان پێدەبەخشێت وەك پەروەردەكارێكی نەوەكانی داهاتو.
لەلایەن خۆیەوە رافیە ئیبراهیم سەرۆكی كۆمپانیای ئیركسۆن لە خۆرهەلآتی ناوەرِاست و ئەفریقیا دەڵێت "كاتێك خانمێك هەلی خوێندنی باشی هەبێت، ئەوا دەتوانێت كاری باشی دەستبكەوێت، ئەوكاتیش دەتوانێت خێزانێكی خوێندەوار پەروەردە بكات، سەرەرِای باشتركردنی جۆری ژیانی خۆی و خێزانەكەی و كۆمەڵگەكەشی. ئامانج لە دەستپێشخەری "پەیوەندی لەپێناو فێربون" بۆ زامنكردنی گەیشتنی خانمانە بە خوێندنی باش، بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێگەیان یاخود هەر رێگرییەكی دیكە. ئێمە دەخوازین بەردەوام بین لە كاركردن لەگەڵ زین عیراق بۆ سودبینین لە تەكنۆلۆژیا و ئەزمونی كارمەندانمان بۆ هێنانەكایەی گۆرِانكاری ئیجابی لە عیراقدا".
جێی باسە دەستپێشخەری "پەیوەندی بۆ فێربون" (Connect to Learn) بۆ یەكەمجار ساڵی 2010 خراوەتەكار و ئێستا لە 22 وڵاتی جیهاندا كاری پێدەكرێت و زیاتر لە 76 هەزار قوتابی بە هاوبەشی لەگەڵ 16 كۆمپانیای پەیوەندییەكان سودی لێدەبینن.