زێن دەچێتە کۆڕبەندى MIT پێشبڕکێی باشترین کارە پەرەسەندووەکانى جیهانى عەرەبی

February 16, 2015

گرووپی زێن کە کومپانیایەکى پێشەنگە لە خزمەتگوزاریی پەیوەندیی گەڕۆک لە ناوچەى رۆژهەلاتى ناوەڕاست و ئافریقا رایگەیاند کە بە هاوکاری هاوبەشی دامەزرێنەر عەبدوللەتیف جەمیل بۆ دەەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان، بەشداریی لە کۆپیی هەشتەمى پێشبڕکێی کۆڕبەندى MIT بۆ باشتین کارە پەرەسەندوووەکانى جیهانى عەرەبی دەکات.

گرووپەکە لە بەیاننامەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى دا کە پێشبڕکێیەکە رەچاوى داهێنان و نوێخوازی دەکات و پێشبینى دەکرێت 5 هەزار بەشداربوو لە سەر ئاستى تیم و تاک لە 21 ولاتەوە بەشداریی تێدا بکەن. کێبڕکێش لە نێو سێ بەشدا دەبێ کە بریتین لە بیرۆکە، کارى پەرەسەندوو و بەشێکى دیکە ئەم ساڵ دەکرێتەوە ئەویش کارى کۆمەڵایەتییە، ئەم بەشەش کار لەسەر ئامادەکردن و هاندان بۆ بیرۆکەى داهێنەرانە لەسەر ئاستى جیهان دەکات.

زێن رایگەیاند کە دواین کات بۆ تۆمیارکردن و پێشکەشکردنى داواکاریی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە 15ى شوباتى 2015ـە و لە رۆژى 20ى نیسانی ئەمساڵیش لە ولاتى کوێت ئاهەنگێک سازدەکرێت بۆ ئاشکراکردنى ناوى براوە.

جێی ئاماژەیە کە (MIT) پەیمانگای ماساچۆسیتس بۆ تەکنەلۆژیا وەکو باشترین زانکۆى پێشەنگ لە بوارى تەکنەلۆیا، بەو پێیەى ناوبانگێکى بۆ خۆی پەیداکردووە و بە یاریزانێکى سەرەکى سەردەمى دیجیتاڵى داددەنرێت، (MIT) کەرەستە و کەلوپەلى پێویست بۆ خویًدکاران دابین دەکات بۆ ئەوەى بیرۆکەکانیان لە بوارى تەکنەلۆژیا بگۆڕن بۆ کۆمپانیاى سەرکەوتوو لە زۆر لە بوارە ئەکادیمییەکان.

کۆڕبەندى MIT بۆ ناوچەى عەرەبی 9 ساڵ بەر لە ئێستا واتە لە ساڵى 20005 دامەزراوە ئەویش یەکێکە لە 28 لقى کۆڕبەندى (MIT)جیهانییە، ئەم کۆڕبەندە کار دەکات لەسەر هاندنى داهاێنان لەسەر ئاستى جیهان ئەویش لە رێگەى بەشداریپێکردنى سەرمەشقانى کار بەدیدیت کە دەسپێشخەرییەکانیان پێویستى بە چاودێری و بەردەوامیدانە.

سکۆت جیجینهایمەر سەرۆکى جێبەجێکارى گرووپی زێن لە بارەى ئەم هاوبەشییەوە گوتى "داهینەرانى ئەمڕۆ دەبنە دروستکەرانى جیاوازى لە داهاتوودا، لەم سۆنگەیەشەوە دەخوازین لە رێگەى ئەم هاوبەشییەوە ببینە هۆی بنیاتنانى وشیاری، هاندان بۆ قۆستنەوەى ئەو هەلانەى کە وزەى داهێنان پتەوتر دەکەن ئەمەش بەوە دێتە دی کە پێشەنگانى کارى داهاتوومان دروستبکەین".

جیجینهایمەر گوتیشى "گرووپی زێن لەسەر رێچکەیەکى دیاریکراو هەنگاو دەنێت بە ئاراستەى گۆڕانکاری بۆ دابینکاری پەیوەندیی دیجیتاڵی فراوانتر و بەردەوامتر ئەمەش لە رێگەى بەشداریکردن لەگەڵ قەوارەى داهێنەرانە و پێشەنگانە و گەڕان بە دواى هەلى باشتر دەبێت. گومانیشى تێدا نییە کە هاوبەشیکردن لەگەڵ MIT هەلێکى نموونیەییە بۆ ئەوەى سوود لە بیرۆکەى داهێنەرانە ببینرێت لە بوارى تەکنەلۆژیاى دیجیتاڵى لەسەر ئاستى ناوچەکە، لە رێگەى ئەمەشەوە کار بکرێت بۆ بەدەستهێنانى پشکێکى باش لە بازاڕ".

لاى خۆیەوە خاتوو هالە فازل سەرۆکى ئەنجوومەنى کارگێڕی کۆڕبەندى MIT ناوچەى عەربی رایگەیاند "بەشداریکردنمان لە هاوبەشیکردن لەگەڵ قەوارەیەکى پێشەنگى بوارى پەیوەندییەکان لەسەر ئاستى ناوچەکە، دەبێتە هۆی پاڵپشتییەک زۆر باى کار و هاندانى بوارەکانى داهێنان لە سەرانسەرى ناوچەکە".

جێی ئاماژەیە لە نیسانى داهاتوو بانگهێشتامە ئاراستەى کۆمەڵێک کاندیدى بژاردە لە چەند ناوچەیەکى عەربی دەکرێت بۆ ئەوەى بەشداری لە وۆرکشۆپی ئامانج دیاریکراو بکەن هەروەها ئاهەنگی کۆتاییش سازدەکرێت بۆ دەنگدان و هەڵبژاردنى براوەکان هەرسێ بەشەکە، بڕیار وایە هەر بەشێک سێ خەڵاتى پارە بۆ خاوەنى هەرسێ یەکەمەکەى سێ بەشەکە تەرخان بکات جگە لە چەندین تایبەتمەندیی دیکە لەوانە مەشقپێکردن لەسەر ئاستێکى باڵا و پێدانى سپۆنسەر و گرنگیپێدانى میدیایی و رەخساندنى هەلى گەورەى کارکردن و بەردەوامبوون لەگەڵ قەوارە گەورەکاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر پێشبڕکێى MIT بۆ باشترین کۆمپانیاى پەرەسەندوو لە جیهانى عەرەبی، تکایە سەردانى ئەم وێبسایتە بکە: www.mitarabcompetition.com