له مه‌راسیمی وه‌رزی حه‌جدا كۆمپانیای زین به‌هێزترین ئۆفه‌ری گه‌ڕانی نێوده‌وڵه‌تی دێنێته ئاراوه .
به مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، حاجییان له ته‌واوی ناوچه جیاجیاكانی جیهان و عێراق گه‌یشتنه شاره‌كانی مه‌ككه و مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 25 هه‌زار حاجی عێراقی بگاته ماڵی خودا، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌یه كۆمپانیای زین وه‌ك هه‌میشه په‌ڕۆشی خۆی نیشاندا به پێشكه‌شكردنی باشترین ئۆفه‌ر بۆ به‌شداربووانی له حاجیانی ماڵی خودا، تا بتوانن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌س و كارییان.
ئۆفه‌ره پێشكه‌شكراوه‌كانی كۆمپانیای زین ته‌واوی ئه‌و به‌شداربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ماڵی خودان و فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێده‌گه‌یه‌نن، له ئۆفهرهكهدا داشكاندنێكی به‌رچاو و ركابه‌رییانه له‌سه‌ر نرخه‌كان كراوه، داشكاندن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردن به عێراقه‌وه ده‌گاته 30% له كاتی به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمپانیای زینی سعودی هه‌روه‌ها 50% داشكاندن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كراوه، ئامانجی ئه‌م داشكاندنه گه‌وره‌یه په‌رۆشی كۆمپانیای زینی عێراق ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر حاجییان تا بتوانن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س و كار و خێزانه‌كانیان و هاوكات حاجييانى خاوه‌ن كار بتوانن ئاگاداری كاره‌كانیان بن له هه‌ر شوێنێكدابێت، هه‌روه‌ها ئامانجێكی دیكه‌ی هێنانه‌ئارای ئه‌م ئۆفه‌ره ئه‌وه‌یه تا كه‌س و كاری حاجیان به‌شداری خۆشیه‌كانی ئه‌و مه‌راسیمه پیرۆزه ببن.
سه‌رۆكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چالاكییه‌كانی كۆمپانیای زینی عێراق به‌ڕێز دكتۆر حه‌یده‌ر رازی له‌م باره‌وه رایگه‌یاند "فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌هایه‌كی تایبه‌ت و پیرۆزی لای موسوڵمانان هه‌یه، كه ملیۆنان باوه‌ڕدار له سه‌رتاسه‌ری جیهان له شوێنێكدا كۆده‌كاته‌وه تا له كه‌شێكی روحانی تایبه‌ت، ئه‌و مه‌راسیمه پیرۆزه به‌جێبگه‌یه‌نن، ئێمه وه‌ك كۆمپانیای زین وه‌ك په‌رۆشیمان به‌رامبه‌ر حاجییانی عێراقی تا بتوانن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ جیهان له كاتی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، ئۆفه‌رێكی تایبه‌تمان به داشكاندنێكی گه‌وره‌وه له‌سه‌ر ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان هێنایه ئاراوه".
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان به‌وه كرد "ئه‌م ئۆفه‌ره پێشكه‌شكراوه له‌سه‌ر بنه‌مای خواست و پێداویستییه‌كانی سه‌ردانیكه‌رانی ماڵی خودا له كاتی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج هاته ئاراوه و له ئۆفهرهكهدا داشكاندن له سه‌ر نرخی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێت كراوه كه خواستێكی زۆری حاجیانی له‌سه‌ره به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت تا بتوانن به ئاره‌زووی خۆیان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كاربهێن".
گه‌شتیی یه‌كه‌می حاجییانی عێراق به‌ره‌و شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره رۆژی 13 ئاب ده‌ستیپێكرد تا له‌گه‌ڵ ملیۆنان حاجی له ته‌واوی ناوچه جیاجیاكانی جیهان فه‌ریزه‌ی پیرۆزی حه‌ج به‌جێبگه‌یه‌نن و سه‌ردانی ماڵی خودا بكه‌ن.