فرۆشگاى Google Play

بۆ یەكەمجار لە عێراقدا، زین خزمەتگوزارییەك رادەگەیەنێت بوار بە بەشداربووانى دەدات ئەپڵیكەیشن و یارییە بەردەستەكان لە فرۆشگاىGoogle Play بكڕن یان تێیاندا بەشدارى بكەن و پارەى كڕین و بەشداریكردنەكان لە رێگەى باڵانسى مۆبایلەوە بدرێت.

وردەكارییەكانى خزمەتگوزاریى:

  • خزمەتگوزارییەكە تەنها لەو ئامێرانەدا بەردەستە كە بە سیستمى Android كاردەكەن
  • پێویستە بەشداربوو ئەكاونتى Gmailى تایبەت بە خۆى هەبێت

شێوازى بەكارهێنان

  • دواى هەڵبژاردنى ئەو شتەى دەویسترێت لە فرۆشگاى Google Play بكڕدرێت یان لەناو ئەپڵیكەیشن و یارییەكان (كڕین لەناو ئەپڵیكەیشن و یارییەكان) تكایە " بەكارهێنانى فاتورەى (Zain Iraq) زین العراق" هەڵبژێرە وەك رێگا و شێوازێكى پارەدان یان دەتوانى سەردانى ئەم لینكە بكەیت https://paymentpage.page.link/ZainIQ )یان لە رێگەى ئەو QR code ەى خوارەوە (و هەڵبژاردنى " بەكارهێنانى فاتورەى(Zain Iraq) زین العراق"
  • لەكاتى داواكردنى زانیارییەكانى بەشداربوودا، تكایە زانیارییەكان بنووسە و داخلیان بكە بۆ ئەوەى پرۆسەى كاراكردنەكە جێبەجێ بێت.
  • دواى كاراكردنى خزمەتگوزارییەكە، خۆى دەبێتە شێوازى گریمانەیى پارەدان بە پرۆسەكانى كڕین لە فرۆشگاىGoogle Play (بۆ كڕینى شتەكان یان كڕین لەناو ئەپڵیكەیشن و یارییەكان) بەشداربوو دەتوانێ لە رێگەى بڕینى باڵانسى مۆبایلەوە ئەپڵیكەیشن و یارییەكان بكڕێت یان تێیاندا بەشدارى بكات.
  • تكایە تێبینى ئەمانە بكە: (1) دڵنیابوون لە پرۆسەى كاراكردن كورتەنامەى بێبەرامبەر لە مۆبایلەوە بۆ زین دەنێردرێت (2) بەشداربوو دەتوانێ ئاگادارى سەرجەم كڕین و بەشداریكردنەكانى بێت لە رێگەى ئەم لینكەوە https://payments.google.com

پرسیارە باوەکان:

  1. لەکاتی کاراکردنی خزمەتگوزارییەکە بۆ یەکەمجار، داوای کۆدی پۆست دەکرێت، چۆن بتوانم کۆدی پۆستی پارێزگا بزانم؟
    وەڵام: لە دۆخی نەزانینی کۆدی پۆستی تایبەت بە پارێزگادا دەتوانی کۆدی پۆستی تایبەت بە عێراق بەکاربهێنیت کە بریتییە لە (10000)
  2. من سیمکارتی زین بەکاردەهێنم، بەڵام تا ئێستا بژاردەی پارەدان لە رێگەی زین دەرنەکەوتووە؟
    وەڵام: ئەگەر تەلەفۆنەکەت دوو سیمکارتییە دەتوانی خزمەتگوزارییەکە لەسەر هێڵی زین دا کارا بکەیت، لە رێگەی دانانی سیمکارتی زین وەك سیمکارتی دڵخوازی خۆت بۆ هەر پەیوەندیکردن و ناردنی نامەیەک، راستەوخۆ بژاردەی "بەکارهێنانی فاتورەی (Zain Iraq) زين ی عێراق" دەردەکەوێت.
  3. من سیمکارتی زین بەکاردەهێنم و ئەو سیمکارتەی کە دەویسترێت بۆ پەیوەندیکردن و نامەناردن وەك سیمکارتی دڵخواز بەکاربهێنرێت دانراوە، بەڵام تا ئێستا بژاردەی پارەدان لەرێگەی زین دەرنەکەوتووە؟
    وەڵام: تکایە دڵنیابەرەوە لە ئەکاونتیGoogle ئەگەر ئەکاونتێکی دەرەوەی عێرق بەکاردەهێنیت ئەوا پێویستە بیگۆڕیت بۆ عێراقی.

دڵنیابوون لە ئەکاونت بەم رێگایانەی خوارەوە دەبێت:

أ. چوون بۆ ناو “ئەکاونت "لە ناو فرۆشگای Google Play و لە ناو“دڵخوازەکان-فێڤریتی "بڕۆ بۆ وڵاتەکە ودۆسییە کەسییەکان و وڵاتەکە بگۆڕە، لەوانەیە گۆڕینی وڵات ماوەی 24 کاتژمێر بخایەنێت.

ب. لە دۆخێکدا ئەگەر بژاردەی گۆڕینی وڵات نەبوو تکایە بڕۆ ناو "ئامادەکاریی و رێکخستنەکانی تەلەفۆن" و دواتر "ئەپڵیکەیشنەکان و لەوێشەوە ئەپڵیکەیشنی Google Play هەڵبژێرە و پاشان بڕۆ ناو خەزنکردن و میمۆری کاتیی خەزنکرنەکە بسڕەوە و خاڵی (أ) دووبارە بکەرەوە

ت. ئەگەر هاتوو نەتتوانی لە رێگەی ئەو دوو خاڵەی سەرەوەوە وڵات بگۆڕیت، تکایە ئەو لینکە بکەرەوە https://payments.google.com و پاشان بڕۆ ناو ئامادەکاریی و رێکخستنەکان" و دواتر لە خانەی وڵات/ ناوچەدا عێراق هەڵبژێرە

بۆ زانیاریى زیاتر تكایە پەیوەندى بكە بە 107