"زێن" كۆربه‌ندی بازرگانى بۆ په‌ره‌پێدانى به‌هره‌ى سه‌ركرده جێبجێكاره‌كانى له سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سازكرد .
گرووپی زێن كۆڕبه‌ندێكى بۆ په‌ره‌پێدانى به‌هره‌كانى بوارى بازرگانى سازكرد و تێیدا باشترین شێوازه‌كانى ئاڵۆگۆڕى زانیاری و به‌كارهێنانى باشترین رێكاره‌كان تاوتوێكرد. ئه‌م كۆڕبه‌نده له باره‌گاى سه‌ره‌كى گرووپ له كوێت به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كى زۆرى پسپۆڕ و شاره‌زایانى بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاری و گه‌یاندن به‌شدارییان تێدا كردز.
گرووپ له به‌یاننامه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له ماوه‌ى سێ رۆژى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك له سه‌ركرده جێبه‌جێكارییه‌كان له هه‌موو كۆمپانیاكانى سه‌ر به گرووپی زێنه‌وه به‌شدارییان كرد. تێیدا ئاشناى په‌ره‌سه‌نددن و گۆڕانكارییه‌كانى پیشه‌سازییه‌كه بوون، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه كۆڕبه‌نده‌كه لیستیكى رێنمایی سه‌باره‌ت به باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كه و چۆنێتى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌زموون و لێهاتوویی بریكاره‌كان پێشكه‌شی گه‌وره به‌رپرسانى گرووپ كردووه.
شایانى باسه له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆرى میوانى وه‌كو نوێنه‌رانى كۆمپانیاكانى ڤۆدافۆن و Strategyzer و ئاژانسی سێڤن براندز و كۆمپانیاى ئۆلیڤه‌ر وایمه‌ن بۆ راوێژكاى راهێنان ئاماده‌بوون.
زێن رایگه‌یاند كه ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م رووداوه تاوتوێكردنى باشترین تێكه‌ڵه‌ى نێوان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى تایبه‌ت به سه‌ركرده‌ى بازرگانى و كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى شێوازى داهێنراو بۆ داڕشتنى نموونه‌ى نوێی كاركردن و پێشنازكردنى ئۆفه‌رى گشتى و به‌هێز و گه‌یشتنه به نمووه‌نه‌ى كارى نوێ (بۆ نموونه له سیستم و پرۆگرام و Insurance)، جگه له‌وه‌ش ده‌ستنیشانكردنى بیرۆكه‌ى باش و باشترین ریكاره‌كانى ئه‌و بوارانه‌یه.
له‌باره‌ى چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه‌شه‌وه، سكۆت جیجنهایمه‌ر سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى زێن گوتى "بیگومان پێشخستنى به‌هره‌ى كارمه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانمان هه‌نگاوێكى گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ گرووپی زێن، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوو بین له جێبه‌جێكردنى به‌لێنه‌كه‌مان به دابینكردنى ژیانێكى دیجیتاڵى بۆ هاوبه‌شه‌كانمان".
گوتیشى "ئێمه بڕوامان وایه كه ئه‌م جۆره كۆڕانه كه تایبه‌تن به راهێنانى سه‌ركرده جێبه‌جێكارییه‌كانن ده‌بنه هۆی زیاتر وشیارى و تێكه‌ڵبوون له نێوان به‌رپرسانى هه‌موو كۆمپانیاكانى سه‌ر به گرووپه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها به‌هۆیه‌وه كاریگه‌رى چالاكییه‌كانى ئه‌و سه‌ركردانه له‌سه‌ر كاره‌كانمان زیاتر ده‌بێت".
پێش به‌ستنى كۆڕبه‌نده‌كه‌ش، پێنج هه‌فته پێشتر راهێنان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كراوه، تێیدا راهێنانه‌كه به‌و شێوه‌یه ئاماده‌كراوه كه‌هاوكاری به‌شداربووان بكات له بواره‌كانى خۆئاماده‌ه‌كردن بۆ ئاسته‌نگییه‌كانى داهاتوو كه ره‌نگه رووبه‌رووى سه‌ركرده جێبه‌جێكارییه‌كان ببێته‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاریكردنیان له تێگه‌یشتنى نموونه‌ى كارى تایبه‌ت به ركابه‌ره نوێیه‌كانى یوارى پیشه‌سازى په‌یوه‌ندی، جگه له‌وه‌ش چه‌ند ئۆفه‌رێكى گشتى به‌هێز و ته‌واو ئاماده‌كران كه هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانى ماركیتینگى له‌خۆگرتبوو.
كۆڕبه‌نده‌كه رێگه‌ى به به‌شداربووانیش دا دوورتر بڕوانن له شێوازه كۆنه‌كان و زێاتر ده‌ستكراوه بن له رێوشوێنه هزرییه‌كانى بوارى په‌یوه‌ندی، هه‌روه‌ها كۆڕبه‌نده‌كه زنجیره‌یه‌ك وۆركشۆپی له باره‌ى چه‌ند بوارێكى جیاوازه‌وه له‌خۆگرت، له‌وانه ئۆفه‌ره‌كان، نموونه‌ى كار، ئۆفه‌رى ماركیتینگى تایبه‌ت به نرخدانان، به‌ڕێوه‌بردنى نرخ بۆ بریكاره‌كان و ئه‌زموونى بریكاره دیجیتاڵییه‌كان.