گروپی زین دەستپێشخەری "WE ABLE" تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەستپێدەكات، كە ئامانج لێی بەهێزكردنی پرۆسەی تێكەڵبونیانە لە
دەستپێشخەرییەكە هەلی كاركردنی زیاتر دەڕەخسێنێت و پاراستنی كۆمەڵایەتی زامن دەكات و مەشقی پێویست بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەڕەخسێنێت
گروپی زین چۆتە نێو "بەڵێننامەی جیهانی بۆ تۆڕی كار و كەمئەندامی"ی كە لەلایەن رێكخراوی كاری نێودەوڵەتییەوە داڕێژراوەتەوە
رێژەی بێكاری لەنێوان خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا 86% لەنێو رەگەزی مێ و 66% لەنێو رەگەزی نێردا هەیە
گروپی زین دەستپێشخەری "WE ABLE" تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەستپێدەكات، كە ئامانج لێی بەهێزكردنی پرۆسەی تێكەڵبونیانە لە بواری كاركردندا، سەرەڕای بەدیهێنانی دیدگای فرەیی و لەخۆگرتن تا ساڵی 2022.
گروپەكە لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا رونیكردوەتەوە، ئەو دەستپێشخەرییە پاڵپشتییەكی بەهێزە بۆ چونە ناو "بەڵێننامەی جیهانی بۆ تۆڕی كار و كەمئەندامی" كە لەلایەن رێكخراوی كاری نێودەوڵەتییەوە داڕێژراوەتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش پابەندبونی خۆی دوپاتدەكاتەوە بە پلانی كاركردن لەسەرئاستی كارەكانی لە ناوچەكەدا بە ئامانجی بەدیهێنانی دیدگای بەڵێننامە نێودەوڵەتییەكە، هەروەك دوپاتیدەكاتەوە كە پلانی جێبەجێكردنی دادەڕێژێتەوە و پەرەیپێدەدات وەك چوارچێوەیەكی كاری رێنیشاندەر بۆ پرۆسەی تێكەڵكردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەنێو سەرجەم كایەكانی سیاسەتی كاركردن و كلتوری دامەزراوەكە و میكانیزمی كاركردنی.
بەگوێرەی لیژنەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئابوری و كۆمەڵایەتی لە خۆرئاوای ئاسیا (ئیسكوا)، رێژەی بێكاری لەنێو خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بە تایبەت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا دەگاتە 86% لەنێو رەگەزی مێ و 66% لەنێو رەگەزی نێر، ئەو رێژە بەرزانەش پێویستی و بایەخی بۆ بەڕێوەبەرانی گروپەكە دەرخستوە بۆ داڕشتنەوەی چوارچێوەی كارێكی رون و ئاشكرا بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە، لەهەمانكاتدا تیشك دەخرێتەسەر ئەو هەلە زۆرانەی لای گروپەكە هەیە بۆ دامەزراندنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان تا ببنە بەشێك لە هێزی كاری گروپەكە، كە ژمارەیان كارمەندەكانی دەگاتە 6 هەزار كەس.
هەروەها گروپەكە ئاشكرای دەكات، كە دەستپێشخەری "WE ABLE" پاڵپشتییەكی تەواوی هەیە لەلایەن بەدر ناسڕ خورافی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و سەرۆكی جێبەجێكاری گروپەكەوە و تێڕوانینی گشتی داڕشتوە كە لەگەڵ پرۆگرامی "فرەیی و لەخۆگرتن لەنێوان هەردوو رەگەز"دا یەكدەگرێتەوە. بۆ زانین، ئامانجی راستەوخۆ و دەستبەجێی دەستپێشخەریی تێكەڵكردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بەدیهێنانی: زیادكردنی ژمارەی خاوەن پێداویستی تایبەتە لەنێو هێزی كاری تایبەتە بە زین تا ساڵی 2022، دڵنیابونەوە لەوەی سەرجەم پرۆگرامەكانی مەشق و راهێنان تا ساڵی 2022 خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەگرێتەوە، زامنكردنی توانای گەیشتن بە سەرجەم خاڵەكانی پەیوەندی تایبەت بە گروپەكە لەلایەن خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە، دواخاڵیش دیاریكردنی تەكنەلۆژیای داهێنان و یارمەتیدەرە، كە دەكرێت لە رێگەیەوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان زیاتر پەیوەندی بە زین-ەوە بكەن و سەركەوتن بەدەستبهێنن و لە كارەكەیاندا گەشەبكەن.
لەوبارەیەوە بەدر ناسڕ خورافی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و سەرۆكی جێبەجێكاری گروپەكە دەڵێت "دەستپێكردنی پرۆگرامی "WE ABLE"وا دەكات گروپی زین ببێتە یەكێك لەو دامەزراوە ژمارە كەمانەی لە ناوچەكەدا، كە ستراتیژییەتی تێكەڵكردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە هێزی كاریدا پیادە دەكات".
هەروەها خورافی دەڵێت "بەدەستپێكردنی ئەو دەستپێشخەرییەمان، تێڕوانینی پێشەنگی خۆمان دەپارێزین پەیوەندیدار بە دروستكردنی گۆڕانكاری پۆزەتیڤ لە ژینگەی كاركردندا، هەروەها لە سەرجەم بوارەكانی تری چالاكیماندا، رۆڵی كاریگەرمان لە كۆمەڵگەدا وامان لێدەكات هەست بە شانازی بكەین وەك نمونەیەك بۆ كاری كۆمپانیاكانی دیكە".
خورافی ئاماژەی بەوەشكرد، كە جێبەجێكردنی دەستپێشخەری "WE ABLE" رەنگدانەوەی پابەندبونمانە بە پەرەپێدان و جێبەجێكردنی پرۆگرامی بەردەمیدان كە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەگرێتەوە، ئێمە بڕوامان بە مافەكانیان هەیە تا بتوانن تواناكانی خۆیان پێشكەش بە هێزی كار بكەن و لە كۆمەڵگەشدا بەشێوەیەكی گشتی، خۆشحاڵین لە رێگەی ئەو دەستپێشخەرییەوە بواری ئەوەمان هەبێت هۆشیاری زیاتر لەو بوارەدا تیشكی بخەینەسەر.
جێی ئاماژەیە پرۆگرامی تێكەڵكردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان كە زین جێبەجێی دەكات، پابەندبون دەردەخات بە "بەڵێننامەی جیهانی بۆ تۆڕی كار و كەمئەندامی"ی سەربە رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی، كە كەناڵی نوێ دەكاتەوە بۆئەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەڕووی ئابوری و داراییەوە خۆیان بگرن تا بتوانن تاموچێژ لە كارێكی شایستە ببینن و سەربەخۆیی دارایی خۆیان هەبێت، ئەوەش مانای پێویستی بەدیهێنانی هەلی كاركردنی زیاتر و باشترە، سەرەڕای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و زامنكردنی خولقاندنی مەشقی پێویست و ئاسانكاریكردن بۆ گەیشتن بە شوێنی كار و دامەزراندنی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
هەروەها ئەم دەستپێشخەرییە كاردەكات بۆ هێنانەئارای شۆڕشێك لەسەرئاستی دەستبەركردنی عاقڵمەندانەی خەرجی تەكنەلۆژیای یارمەتیدەر، لەنێویاندا دیجیتاڵی، كە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن بەشداربن و جێ دەستیان بەشێوەیەكی تەواوەتی لە كۆمەڵگەدا هەبێت، سەرەڕای كۆكردنەوە و بەكارهێنانی داتاكان و بەڵگەی باشتر لەپێناو تێگەیشتن و چارەسەری بەرفراوان و سروشتی تەحەدیەكانی بەردەمی، ئەویش لە رێی بەكارهێنانی هۆكارە تاقیكراوەكان لەنێویاندا "كۆمەڵێك پرسیاری گروپی واشنتۆن لەبارەی پێداویستییە تایبەتەكانەوە".
گروپەكەمان لەڕێی ئەم دەستپێشخەرییەوە هەوڵدەدات خۆی و ئەوانی دیكەش بخاتەبەردەم بەرپرسیارێتی كاركردن لەسەر دڵسۆزی و پابەندبون بەو بەڵێنانەی دەدرێن، پابەندبونیشی بەرامبەر بەم دەستپێشخەرییە هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی بۆ دەكرێت و بەشێوەیەكی رێكخراو بڵاویدەكاتەوە، لە پاڵ بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكانی لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتەوە.
لەلایەن خۆیەوە مریەم سەیف سەرۆكی جێبەجێكار بۆ كاروباری فرەیی و لەخۆگرتن دەڵێت "پاش ماوەیەك لە بیركردنەوە و تێڕامان لەبارەی پرسی تێكەڵاوكردن و لەخۆگرتنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، لەكۆتاییدا گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی كە ئێمە وەك دامەزراوە دەتوانین پێشكەوتنی زیاتر لەم بوارەدا بەدەستبهێنین لەڕووی هێزی كاری تایبەت بە خۆمان".
هەروەها سەیف ئاماژەی بەوەكرد، كە "هەوڵدەدەین بەشداری پۆزەتیڤیان هەبێت لەو كارانەی بایەخیان هەیە، بۆیە خۆشحاڵین ئەم دەستپێشخەرییە رادەگەیەنین، كە دەستكەوتەكان و چالاكییەكانی گروپی زین لە بوارەكانی فرەیی و لەخۆگرتندا بنیاتدەنێت".
ئەوەشی رونكردەوە "نیوەی یەكەمی ئەمساڵمان بەڕێكردوە لە ئامادەكردنی پرۆگراممان لەبارەی تێكەڵكردن و لەخۆگرتنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەسەرئاستی ناوچەكەمان، ئەویش لەڕێی توێژینەوە و تێبینییەكان و بۆچونەكان، كە لە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دامەزراوەكانی پەیوەندیدار بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانمان كۆكردوەتەوە و دەستدەكەین بە جێبەجێكردنی ستراتیژمان لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر داڕشتنەوە و پەرەپێدانی چوارچێوەی كاری رێنمایی بۆ ئاراستەكردنی پرۆسەی تێكەڵكردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە سیاسەت و كلتوری گروپەكەماندا".
جێی باسە ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا پشكیان هەیە بۆ فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت، گروپی زین-یش پابەندە بە بەدیهێنان و تێپەڕاندنی ئەو پشكانە سەرەڕای وەبەرهێنانكردن لە مەشقپێدان و پەرەپێدانی تواناكانیان بە جۆرێك كە خزمەتی خواستەكانیان و ئامانجەكانی كاركردنیان بكات.