دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکان باڵەخانەى نوێی خزمەتگوزاریی بەشداربووانى زین العراق دەکاتەوە و بەشەکانى بەسەردەکاتەوە .
بەغدا 28 کانوونى دووەمى 2015
کۆمپانیاى زێن العراق پێشوازییکرد لە دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکان کە بە مەبەستى کردنەوە و بەسەرکردنەوەى باڵەخانەى نوێی سەنتەرى خزەتگوزاریی بەشداربووان، سەردانى بارەگاى سەرەکى زێنیان لە بەغدا کرد. ئەم بەسەرکردنەوەیەى سەنتەرى نوێی پەیوەندییەکانى کۆمپانیاى زێن العراق لە چوارچێوەى چاودێریکردنى ئەدا و کوالیتى خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکان دێت کە لە بەرپرسیارێتى دەستەى راگەیاندندایە. دەستە لە میانەى سەردانەکەیدا ئاشناى چۆنێتى مامەڵەى کۆمپانیاى زێن بوو لە رێگەى پێگە نوێیەکەیەوە و هەروەها لە نزیکەوە میکانزیمى کارى فەرمانبەران و مامەڵەیان بە درێژایی کات و وەڵامدانەوەى پەیوەندیی بەشداربووان و بەدەمەوچوونى داواکارییەکانیانى بینى.
لەم سەردانەدا ئەندامانى دەەستەکە ئاماژەیان بە پێویستى مامەڵەى پۆزەتیڤ لەگەڵ بەشداربووان و گرنگیپێدانیان کرد، جەختیان کردەوە لە سەر رۆڵى خۆیان کە چاودێریکردنى کارى کۆمپانیاکانە لەوانە کۆمپانیاى زێن العراق کە دەبێ ژمارەى ئەو کەەسانەى لە سەنتەرەکانى خزمەتگوزاریین زیاتر بکرێن بۆ ئەوەى هاووڵاتیان و بەشداربووان بتوانن بە زووترین کات و بە باشترین کوالیتى خزمەتگوزاریی وەربگرن. دەستەى راگەیاندن ئاماژەى بەوەشدا کە ئەم سەنتەرە دەبێتە هۆی باشتر وەرگرتنى سکاڵاى هاووڵاتیان، دەستەکە بە پێویستى زانى بەشێکى تایبەت بەم سکاڵایانە بکرێتەوە و سەنتەرى خزمەتگوزاریی زێنیش بەشداریی تێدا بکات.
لاى خۆیەوە دکتۆر حەیدەر رازى بەڕێوەبەرى کارگێڕی هونەرى کۆمپانیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و بە هەنگاوێکى دانا بۆ پتەوکردنى هاوکاریی لەگەڵ کۆمپانیا کە بە وردى و روونى بە گوێرەى ئەو مۆڵەتە کار دەکات کە دەستەى راگەیاندن پێی بەخشیوە. دکتۆر رازى گوتى ئێمە لە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەى کە پێشکەشی دەکەین رەچاوى ستانداردە جیهانییەکان دەکەین و هەوڵ دەدەین لەم رووەوە بگەین بە کاروانى نێودەوڵەتى، ئەمەش وا دەخوازێت کە شێوازى کارکردنمان نوێ بکەینەوە. لە رۆژى یەکەمیشەوە کۆمپانیاى زێن العراق کاریکردووە بۆ ئەوەى باشترین و نوێترین خزمەتگوزاریی بە پێی ستانداردە جیهانییەکانى بوارى پەیوەندییەکان و بە کوالیتییەکى بەرز پێشکەش بکات بە سوودوەرگرتن لەو ئەزموونەى لە بازاڕە جیاجیاکانى جیهاندا بەدەستى هێناوە. کۆمپانیا لە کارى بەردەوامدایە بۆ ئەوەى وەبەرهێنان لە ژێرخانى تۆڕەکەیدا بکات تاکو جۆڕێکى باشتری پەیوەندی و بە کوالیتى بەرز بۆ بەشداربووان گەرەنتى بکات و دواتریش لە بەکارهینانى نویترین تەکنەلۆژیا و خزمەتگوزاریی بوارى پەیوەندییەکان هەر لە پێشەنگدا بمێنێتەوە.
گومانى تێدا نییە کە ستراتیژیاى زێن العراق پشتى بەستووە بە تێگەیشتن لە بەرکابەر و رەچاوکردنى وەکو چەقی هەر خزمەتگوزاریی و بیرۆکەیەک بۆ ئەوەى باشترین خزمەتگوزاری و زۆرترین پێشکەوتن بۆ بەشداربووان فەراهەم بکرێت کە بۆ گەیشتن بە جیهانى دەرەوە پێویستیانە. هەر ئەمەیە واى کردووە کە زێن شایستەى نازناوى باشترین تۆڕ بێت لە عێراق کە خزمەتگوزاریی بۆ 97%ى دانیشتوانى عێراق بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دابیندەکات. لە پێناو دابینکردنى وەڵامى خێرا بۆ پرسیار و داخوازیی بەشداربووان لە هەر شوێنێک بن، کۆمپانیا 3 سەنتەرى پەیوەندیی لە بەغدا، بەسرە و هەولێر کردەوە و لە رێگەیەوە بە چوار زمانى کوردى ، عەرەبی، تورکمانى و ئینگلیزی وەڵامى بەشداربووان دەداتەوە، ئەم سەنتەرانە لە ماوەى ساڵى رابردوو نزیکەى 20 ملیۆن پەیوەندییان وەڵامداوەتەوە.
ئەندامانى دەستە گوێیان لە بەشێک لەو تەلەفۆنانە گرت کە بەشداربووان بۆ کۆمپانیایان دەکرد و چۆنێتى مامەڵەکردنى فەرمانبەران لەگەڵ ئەو پەیوەندییانەیان هەڵسەنگاند، هەروەها لە نزیکەوە ئاشناى میکانیزمى ئەلیکترۆنی پلان و نۆبەتگرتنى 24 کاتژمێری و تۆمار و چارەسەرە دەستبەجێییەکان بوون کە کۆمپانیا بە گوێرەى سیستمێکى وردى کارکردن و بەردەوام بەدرێژایی کات لەسەرى دەڕوات.
بۆ بینینى سەردانەکە تکایە کلیک بکە