کۆمپانیای زین خزمەتگوزارییەکانی گەڕانی نێودەوڵەتی بۆ تەواوی بەشداربووەکانی لەکاتی گەشتکردن بۆ دەرەوەى عیراق هێناوەتە ئاراوە، و لە ئێستادا خزمەتگوزاری گەڕانمان هەیە لەگەڵ 300 کۆمپانیای پەیوەندییەکان کە رووماڵی 137 وڵات ئەکەن و ئەم ژمارەیەش بەردەوام لە زیادبووندایه.
زێن العراق بە هاوکاریی لەگەڵ Aero Mobile بەسەرکەوتووی خزمەتگوزاریی گەڕانى لە نێو کۆمپانیاکانى فرۆکەوانى کردەوە، دواى ئەوەى دڵنیابووین کە بازنەى تۆڕەکەمان زۆربەى وڵاتانى جیهانى پۆشیوە، ئێستا هاوکاریت دەکەین بۆ ئەوەى لەپەیوەندی بمێنیتەوە تەنانەت لەکاتى گەڕانت بە نێو دەریاکاندا. ئێستا دەتوانیت لە نێو کەشتییەکانى دەریاوە پەیوەندی بکەیت و کورتە نامە SMS بنێریت.