
کۆمپانیای زین ی عێراق بەبەردەوامی کۆمەڵێك بەرهەم و خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات کە جێگەی بایەخی پانتاییەکی فراوانی بەشداربووانیەتی، چونکە پێداویستییەکانیان دابین دەکات. لەگەڵ زین دا لەرێگەی نوێترین ئەپلیکەیشن وخزمەتگوزاریىەوە سوودمەندبە لە جیهانی ژمارەیی و دیجیتاڵی.

زین ی عێراق ژمارەیەك هێڵی پریپەید و پۆستپەید پێشکەش دەکات کە پێویستییەکانی پەیوەندیکردنت بۆ دابیندەکەن و هەموو ئۆفەرێك بەشێوەیەکی گونجاو نرخی بۆ دانراوە کە لەرێگەیەوە دەتوانیت بەشێوەیەکی ئاسان و بە خەرجیەکی گونجاو پەیوەندی ئەنجام بدەیت، لەکاتێکدا سوود لە تایبەتمەندییە نوێیەکان وەردەگریت لەگەڵ مەودایەکی فراوان لەخزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن.