چارەسەری سەنتەری پەیوەندیکردن بۆ کۆمپانیاکان رێگەیەکی داهێنەرانە بەردەست دەکات بۆ بەرەوپێشەوەبردنی پرۆسەی لەپەیوەندیدا بوون لەگەڵ کڕیار و بەشداربووانیان و وەرگرتنی پەیوەندی بەشێوەیەکی ئاسان و کاراتر، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کار و کەمکردنەوەی خەرجی و تێچوون لەسەر کۆمپانیاکان، بەهۆی چەندین چارەسەری تەکنەلۆجی بۆ بەستنەوەی بگۆڕی پەیوەندیکردن و تەلەفۆنی جێگیری ئۆفیسەکان بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان لە رێگەی
(M2M) لە زين العراق توانای ئەوە بە کۆمپانیا بەشداربووەکان دەدات ئاستی خزمەتگوزارییەکانی بزنس بەرز بکەنەوە و خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر پێشکەش بکەن و لەدوورەوە ئەرکەکان تەواو بکەن بەبەکارهێنانی ئامرازی گونجاو و بەگوێرەی بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتی، کە ئەمانە لەخۆدەگرێت
خزمەتگوزاری پەیوەندیکردنی دەنگیی Voice connectivity بۆ کۆمپانیاکان پرۆسەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیار و کارمەندەکانیان بەرەوپێشەوە دەبات، لە رێگەی بەیەکەوەبەستنەوەی سیستمی دەنگی کۆمپانیاکان وەك بگۆڕی ناوخۆ و وەڵامدەرەوەی ئۆتۆماتیکی و سەنتەری خزمەتگوزاریی بەشداربووان و هی دیکە لە تۆڕی زین العراق، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی بەرهەمهێنان، هەروەها تێچوی کار کەمدەکاتەوە.
خزمەتگوزاری کورتە ژمارە لە زین بوار بە خاوەنکارانی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەڕەخسێنێت بەشێوەیەکی زۆر ئاسان و پڕؤفێشناڵانە لەگەڵ بەشداربووانیاندا لەپەیوەندیدا بن. کورتە ژمارە بەچەندین مەبەستی جۆراوجۆر بەکاردێت، کە خزمەتگوزاری بەشداربووان و فرۆشیاری و هی دیکە دەگرێتەوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە.
خزمەتگوزاری نامەی ریکلام بوار بە خاوەن کۆمپانیاکانی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەدات لەگەڵ کارمەندان و بەشداربووانیاندا پەیوەندی بکەن بۆ ریکلامی بەرهەم و ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکانیان، بەبەکارهێنانی توانای زۆری تۆڕی زین العراق و بە هەرزانترین نرخ. هەروەها توانای ئەوەیان پێدەدات شێوازی ناردنی کورتەنامە هەڵبژێرن یان راستەوخۆ لەرێگەی زین یاخود لەرێگەی ئیمەیلەوە، کۆمپانیا یان دامەزراوە لە شوێنی کاری خۆیانەوە هەر کاتێك بیانەوێت توانای ناردنی کورتەنامەی دەبێت بۆ هەر شوێنێك لەناو عێراقدا.