خزمەتگوزاریی پەیوەندیم پێوە بکە

خزمەتگوزاریی پەیوەندیم پێوە بکە

ئێستا خزمەتگوزاریی (پەیوەندیم پێوە بکە) لە زین بۆ بەشداربووانی هێڵی پریپەید توانای داواکردنی پەیوەندیکردن بە هەر بەشداربوویەك دەدات لە کاتی تەواوبوونی باڵانس لە ناو تۆڕی زین دا.

تایبەتمەندییەکانی خزمەتگوزارییەکە:

  • خزمەتگوزارییەکە تەنها بۆ بەشداربووانی هێڵی پریپەید کاراکراوە لە نێوان بەشداربووانی زین ی عێراقدا.
  • ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە بۆئەوەی بەشداربوو بتوانێت داوای پەیوەندیکردن بکات لە کاتی نەبوونی باڵانسی پێویست بۆ پەیوەندیکردن.

چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە:

  • ناردنی نامەیەك بۆ ژمارە 2010 کە تێیدا ژمارەی ئەو بەشداربووەی تێدا بێت کە دەتەوێت پەیوەندی پێوەبکەیت.
  • بەشداربوو دەتوانێت 10 داواکاری خۆڕایی بنێرێت لە کاتی تەواوبوونی باڵانس (باڵانسی کەمتر لە 10 دینار ماوەکەی بەسەرنەچووە).
  • وەرگر نامەیەكی پێدەگات دەربارەی داواکردنی پەیوەندیکردن، و تێیدا نوسراوە " تکایە پەیوەندیم پێوە بکە ، باڵانسی پێویستم نییە".
  • بۆ هەڵبژاردنی زمانی پەسەندکراو بۆ ئەم خزمەتگوزارییە ( عەرەبی ، ئینگلیزی ، کوردی) دەتوانی پەیوەندی بە ژمارە 214 بکەیت و ڕێنماییە دەنگیەکان پەیڕەوبکەیت.