له پۆلێنبه‌ندی ساڵانه‌ی ده‌زگای بڕاند فاینانس بۆ به‌هێزترین بڕاندی بازرگانی له ساڵی 2017 زین به دووه‌م به‌هێزترین بڕاندنی بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی
له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا، دامه‌زراوه‌ی (Brand Finance Middle East 50) بڕاندی گروپی زین به دووم به‌هێزترین بڕاندی بازرگانی بۆ ساڵی 2017 له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستنیشانده‌كات.
زین له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند لیستی "بڕاند فاینانس" بۆ پۆلێنكردنی به‌هێزترین بڕانده بازرگانییه‌كان، گروپی زین وه‌ك یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كان له بواره‌كانی فرۆكه‌وانی و كه‌رتی تایبه‌ت و خزمه‌تگوزارییه بانكییه‌كان و پیشه‌سازی پیترۆكیمیاوی دیاریكرد، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی "براند فایسنانس" له ئه‌نجامی پشتبه‌ستن به كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری پته‌و بۆ بڕانده بازرگانییه‌كان هاته‌ئاراوه.
گروپی زین كه خاوه‌نی 8 كۆمپانیای پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ندییه‌كانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، روونیكرده‌وه دامه‌زراوه‌ی "بڕاند فاینانس" به یه‌كێك له دیارترین كۆمپانیاكانی راوێژكاری جیهانی داده‌نرێت و تایبه‌تمه‌نده بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕانده بازرگانییه‌كان له بازاڕه‌كاندا، ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستن به داهات، و ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه بڕاندی بازرگانی هه‌یه‌تی له بازاڕه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانه‌كانی و بڵاوبوونه‌وه‌ی چالاكییه بازرگانیی و بازاڕگێرییه‌كانی، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ئاماژه‌ن بۆ ده‌رخستنی هێزی هه‌ر دامه‌زاروه‌یه‌ك.
هه‌روه‌ها زین ئاماژه‌ی به‌وه كرد پۆلێنبه‌ندی ساڵانه‌ی دامه‌زراوه‌ی "بڕاند فاینانس" به‌های بڕاندی بارزگانی زینی به رێژه‌ی 9% به‌رزكرده‌وه له چاو ساڵی رابردوو، كه ده‌كاته 2.34 ملیار دۆلار، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیی و وه‌به‌رهێنانانه‌وه به‌ده‌ستهاتووه كه زین له بواره‌كانی پڕۆژه‌ی نوێكردنه‌وه و به‌رزكردنی تۆڕه‌كانی و داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان ئه‌نجامیداوه.
له ئێستادا گروپی "زین" سوود له پانتاییه‌كی فراوانی جوگرافی له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ده‌بینێت به هۆی چالاكییه‌كانی كه له 8 وڵاتی ناوچه‌كه كارده‌كات، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌وتووه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل پێشكه‌ش به 47 به‌شداربووی كاراده‌كات، له هه‌ر یه‌ك له بازاڕه‌كانی، كوه‌یت، به‌حڕه‌ین، سعودیه، ئوردن، عێراق، لوبنان و سودان، (هاوكات له مه‌غریبیش پشكی 15.5% له كۆمپانیای ئه‌نوی مه‌غریبی هه‌یه)، گروپی زین پشكی له 5 گه‌وره‌ترین بازاڕ هه‌یه، به‌و پێیه‌ی كه یه‌كه‌مین تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانه له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی كوه‌یت، عێراق، سودان، ئوردن و لوبنان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین بدر ناسر خورافی له‌م باره‌وه ووتی " رێزلێنان و باوه‌ڕهێنان به به‌هێزی بڕانده بازرگانییه‌كه‌مان، پابه‌ندبوونمان ده‌ڕده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به پێگه‌ی به‌شداربووانمان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كه بۆ راستگۆییمان له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به به‌شداربووانمان داوه."
هه‌روه‌ها خوارفی ئاماژه‌ی به‌وه كرد" هه‌وڵه‌كانمان له گروپی زین له پێناو خزمه‌تكردنی به‌شداربووانه، له‌م رووه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه و توانیومانه بڕانده بازرگانییه‌كه‌مان به‌هێز بكه‌ین و به‌رده‌وامی به گه‌شه‌كردنی بده‌ین، بۆیه به‌رده‌وام له هه‌وڵداین بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌شداربووانمان، هه‌روه‌ها كردنیان به چه‌قێكی سه‌ره‌كی له سه‌ركه‌وتنه‌كانمان."
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا خورافی ووتی " ئه‌م هه‌وڵه هه‌وڵی تیمێكه، روحیه‌تی كاركردنی ئه‌رێنی له‌م دامه‌زراوه‌یه به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندایه، بۆیه هه‌ست به شانازی ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر په‌رۆشی كارمه‌ندانمان - ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن نازناوی (Zainers) یان باڵیۆزانی "زین"یان لێ بنرێت - ئه‌وان باش ده‌زانن به‌رپرسیارییه‌تی كاركردن ته‌نها له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندی كورتنابێته‌وه، به‌ڵكو درێژه ده‌كێشێت بۆ پابه‌ندبوون به به‌رجه‌ستكردنی راستینه‌ی جیهانه جوانه‌كه‌مان."
لای خۆیه‌وه ئه‌ندرۆ كامبڵ ئه‌ندامی به‌ڕه‌ێوبه‌رایه‌تی دامه‌زراوه‌ی "بڕاند فاینانس" له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند " گروپی زین له هه‌موو كاتێكدا شوێنگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی و جیهانی، و ئه‌مڕۆ بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی پله‌یه‌كی باڵای به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و زنجیره ده‌ستپێخه‌رییانه به‌ده‌ستهات كه زین له بواری چالاكیی په‌یوه‌ندی و بازرگانی و بازاڕگێری ئه‌نجامیداوه."
گروپی زین له ماوه‌ی رابردوودا زنجیره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری له ئه‌ستۆگرت به ئامانجی گۆڕان به‌ره‌و كۆمپانیایه‌كی دیجیتاڵ، هه‌روه‌ها له بواری گۆڕان به‌ره‌و شاری هۆشمه‌ند وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا، هاوكات له بواری چاره‌سه‌رییه‌كانی مۆبایل و خزمه‌تگوزارییه راوێژكارییه‌كان كاری وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی كردووه، و ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه یارمه‌تی هاندانی هه‌وڵه داهێنه‌رانه‌ییه‌كان له بواری پێشخستنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان ده‌كات و خزمه‌تكوزاری دیجیتاڵی ئاست به‌رز پێشكه‌ش به به‌شداربووان ده‌كات.
گروپی زین به‌رده‌وامه له رێچكه‌كه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنان له كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كانی ته‌كنۆلۆژیا، ئه‌م ئاراسته ستراتیژییه هه‌لێكی گه‌وره‌ی له بواری وه‌به‌رهێنان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، توركیا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا، و ئه‌مریكای باكور، به‌ده‌ستهێنا، و ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه ئه‌نجامی گرنگی به‌ده‌ستهێنا.
له ئێستادا گروپی زین هه‌وڵی فراوانكردنی وه‌به‌رهێنانه‌كانی ده‌دات له میانه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی دیجیتاڵ له بواری OTT، كه چوارچێوه‌یه‌كی فراوانی كاركردنی له‌م بواره‌دا ده‌سته‌به‌ركرد، و هه‌وڵده‌دات ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ پێشه‌نگایه‌تیكردنی كۆمپانیاكانی دیجیتاڵ له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گروپی زین زنجیره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری له بواره‌كانی به‌رده‌وامیی له ئاستی بازاڕه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌برد، له‌و ده‌ستپێخه‌رییانه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر دۆسیه گه‌لێكی زۆر كاریگه‌ر له كۆمه‌ڵگاكان، له نێویاندا گرنگیدان به پێكهاته‌ی گه‌نجان و به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌كان، و پاڵپشتیكردنی داهێنان و گواستنه‌وه به‌ره‌و ئابووریه‌كی بنیاتنراو له‌سه‌ر زانیاری، و فێركردن و ژینگه، هه‌روه‌ها هه‌وڵێكی زۆر دراوه له رێگای خستنه‌گه‌ڕی ته‌واوی تواناكانی بۆ باشتركردنی ژیانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له به‌شێك له وڵاتانانی ناوچه‌كه، گروپی زین د‌رك به مه‌ودای كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندییه‌كان له ژیانی هاوڵاتیان ده‌كات.
هه‌ڵمه‌ته بازاڕگێڕییه‌كانی كۆمپانیاكانی گروپی زین جێگای سه‌ره‌نجی ملیۆنان كه‌س بوونه له بازاڕه‌كان، و گروپی زین و كۆمپانیاكانی خاوه‌نی 8 ملیۆن هه‌وادارن له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، و 5.7 ملیۆن هه‌وادار له‌سه‌ر تویته‌ر و زیاتر له 1.1 ملیۆن هه‌وادار له‌سه‌ر ئینستاگرام، و له ماوه‌ی ساڵی 2016، كه‌ناڵه‌كانی تایبه‌ت به گروپی زین و كۆپانیاكانی 101.8 ملیۆن بینه‌ریان هه‌بووه، ئه‌و ژماره بینه‌ره‌ش له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته سه‌ركه‌وتووه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان و ریكلامه‌كان و هێنانه‌ئارای خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مه نوێ و پێشكه‌وتووه‌كانه‌وه بوو.