زین العراق کامپەینی نوێی ریکلامی خۆی راگەیاند تێیدا جەختدەكاتە سەر ئامادەباشی بۆ راگەیاندن و دەستپێكردنى خزمەتگوزارییەكانى نەوەى چوارەم ، راستەوخۆ دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە لایەنە پەیوەندارەکانەوە.
زین العراق کە یەکێكە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زینی پێشەنگ لە بواری پەیوەندیکردن و داتا گوازراوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقادا، کامپەینی نوێی ریکلامی خۆی راگەیاند بەناونیشانی "من (زین)م... تۆش (زین)یت؟" كە تێیدا جەختدەكاتە سەر ئامادەباشی خۆی بۆ راگەیاندن و دەستپێكردنى خزمەتگوزارییەكانى نەوەى چوارەم 4G لە سەرتاسەری عێراق، ئێستایش لە چاوەڕێی لایەنە پەیوەندارەکاندایە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت.
کامپەینە نوێیەکە بەبەشداری هونەرمەندی "سەیف نەبیل" راگەیەنراوە و تێیدا چەندین پەیام بۆ بەشداربووان لەخۆدەگرێت، بەتایبەتى بۆ توێژى لاوان، كە تێیدا كۆمپانیا پابەندبوونى خۆى بەرامبەر بە ئەوان دەربڕیوە، بەردەوامبێت لە فەراهەمكردنى بەرهەم و خزمەتگوزاریى داهێنەرتر لە كەرتى گەیاندن و ئینتەرنێت و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكان، بە بەكارهێنانى نوێترین تەكنەلۆژیانى گەیاندن لە جیهاندا، لەگەڵ وەبەرهێنانى بەردەواممان لە بەرەوپێشبردنى ژێرخان، كە پێگەى ئێمە پتەوتر دەكات ،وەك گەورەترین بەگەڕخەرى گەیاندن و پەیوەندیكردن لە عێراق و بژاردەى یەكەم بۆ عێراقییەكان.
لەمبارەیەوە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین العراق عەلی زاهد رایگەیاند "زین چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتە لە لایەنە پەیوەندارەکان، بۆ راگەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی جوارەم لە عێراقدا، بۆ ئەم مەبەستەش تەواوی ئامادەکارییەکان گیراونەتەبەر بە هۆی ژێرخانی پێشکەوتوو و تۆڕەکەیەوە کە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق رووماڵ دەکات. دەستپێکردنی نەوەی چوارەم توانای ئەوەمان پێدەبەخشێت لە کەرتە جیاجیاکاندا بەرهەم و خزمەتگوزاریی داهێنەرتر پێشکەش بە هاوولاتیان بکەین. تەکنەلۆژیای نەوەی چوارەم لە گەشتی گۆڕانکاریی دیجیتاڵیدا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی زین العراق دەکات، هاوکات زین بەردەوامدەبێت لە هەوڵەکانی پاڵپشتیکردنی لاوان و پێشەنگەکان لە سەرجەم بوارەکانی بونیادنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ عێراق".
جێی باسە زین العراق یەکێكە لە هەرە پێشکەوتووترین کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی عێراق و ناوچەکە، کاردەکات بۆ گەیشتن بە هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا و گەرەنتیکردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر و خێراتر بۆ سەرجەم بەشداربووانی.
بۆ بینی کارەکە ئێرە دابگرە