بنكه‌كه، به گوێره‌ی به‌رزترین پێوه‌ره جیهانییه‌كان، به دیزاینێكی سه‌رده‌میانه رازێندراوه‌ته‌وه.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ تێروانین و هه‌وڵه‌كانی له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ره‌زامه‌ندی به‌شداربووان و توانای په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵیاندا، كۆمپانیای زین عێراق، یه‌كێك له كۆمپانیاكانی گروپی زین، پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی گوازراوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، رایگه‌یاند، بنكه‌ی سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزارییه‌كانی له پارێزگای ئه‌نبار گواستووه‌ته‌وه بۆ رومادی، شه‌قامی المستودع، نزیك گۆڕه‌پانی الفرسان.
بنكه نوێیه‌كه، بژارده‌ی جۆراوجۆر پێشكه‌ش به به‌شداربووان و كڕیارانی زین عێراق ده‌كات، ئه‌وانیش پێكهاتوون له فرۆشتن و گۆڕینه‌وه‌ی سیم‌كارت و فرۆشتنی كارته‌كانی پڕكردنه‌وه و هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی هه‌ریه‌ك له خزمه‌تگوزارییه‌كانی پۆستپه‌ید و زین كاش و زین سمارت. له نێو بنكه‌كه‌دا تیمێكی پسپۆڕ و راهێنراوی زین ئاماده‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به به‌شداربووان و وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان و جێبه‌جێكردنی داواكاری و پێداویستییه‌كان و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری خێرا و راسته‌وخۆ له كاتی هاتنه ئارای هه‌ر كێشه‌یه‌ك له خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین.
له لێده‌وانه‌كه‌یدا زین به‌بیریهێنایه‌وه و ووتی: "كردنه‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌یه له پارێزگای ئه‌نبار، له چوارچێوه‌ی په‌رۆشی به‌رده‌واممانه‌وه‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین و نوێترین خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌م و گه‌یشتن به ته‌واوی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و رووماڵكردنی ته‌واوی پارێزگانی عێراق. ئه‌م هه‌نگاوه وه‌رگێرانی پڕۆسه‌ی ستراتیژی زین عێراق و ئامانجه‌كانییه‌تی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شداربووان، له رێگای زیادكردنی ژماره‌ی بنكه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی و به ئامانجی باشتركردنی ئه‌زموونی به‌شداربووان و خێراكردن و ئاسانكاری بۆ گه‌یشتنیان به خزمه‌گوزارییه‌كانمان له سه‌رتاسه‌ری عێراق و په‌ره‌پێدانی كارلێكی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیاندا.
بنكه نوێیه‌ی شه‌قامی المستودع له رومادی، رۆژانه به درێژایی هه‌فته جگه له رۆژی هه‌ینی، له كاتژمێر 8 ی به‌یانی تا 4 ئێواره ده‌رگای كراوه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی به‌شداربووان.