گروپی زین عه‌لی زاهید بۆ پۆستی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری زین عێراق ده‌ستنیشانده‌كات .
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گروپی زین رایگه‌یاند، عه‌لی زاهید كه پێشتر پۆستی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كارووباری بازرگانی له كۆمپانیای زین عێراق به‌ڕێوه‌ه‌برد، خاوه‌نی 17 ساڵ ئه‌زموونى كاركردنه له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان و راوێژكاری به‌ڕێوه‌بردن، هه‌روه‌ها له كۆمپانیاكانی ئۆرانجی نه‌مساوی و O2 ی ئه‌ڵمانی (تیلیفۆنیكا)، كاری كردووه و هاوكات خاوه‌نی ئه‌زموونێكی زانستی سه‌ركه‌وتووه له داڕشتنی پلانی گه‌شه‌سه‌ندنی كاره‌كان و پێشخستنی ستراتیژیاكان و بواره‌كانی بازرگانی و بازاڕگێری له بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، زاهید یه‌كێكه له به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین عێراق، كه به‌ر له 3 ساڵ په‌یوه‌ندی به زین عێراقه‌وه كردووه و رۆڵێكی زیندوو و جه‌مسه‌رییانه‌ی گێراوه له بواری گه‌شه‌دان به كاره‌كان و له بواره‌كانی بازرگانی و بازاڕگێڕی و فرۆشتن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیای زین عێراق له باره‌ی ئه‌م بڕیاره‌وه رایگه‌یاند "زاهید یه‌كێكه له به‌ڕێوبه‌ره عێراقییه به‌هره‌مه‌نده‌كان، و كارامه‌یی خۆی له كه‌رتی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌لماندووه، نه‌رمییه‌كی گه‌وره‌ی نواندووه له مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان بووه‌ته‌وه له رێگای خستنه‌ڕووی پلانی كار و په‌رۆشییه‌كانی، له لایه‌كی دیكه‌وه توانیویه‌تی رووبه‌ڕووی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوانه ببێته‌وه كه رووبه‌ڕووی بازاڕی عێراقی بووه‌ته‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا رۆڵێكی سه‌ره‌كی بینیوه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باڵای كۆمپانیا."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیای زین عێراق له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ووتی " دڵنیاین به‌ڕێز عه‌لی زاهید به‌شدارییه‌كی كارا ده‌كات له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پلانه‌كانی كاركردن له قۆناغی داهاتوودا، چونكه به‌ڕێزیان یه‌كێكن له‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له ماوه‌ی كاركردنی له عێراق و بازاڕه‌كان هه‌یه."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زین عێراق ووتی " ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیا باوه‌ڕی وایه كه چالاكییه‌كانی زین عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ و گه‌شاوه هه‌نگاو ده‌نێت، و رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له گه‌شه‌دان به كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان، و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق، كۆمپانیا به‌رده‌وامه له سه‌رمایگوزاری له پلانه‌كانی كاركردنی به مه‌به‌ستی پێشخستن و نوێكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كه‌ی، هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌وتووه‌كانی."
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌یگنهایمه‌ر رایگه‌یاند " زاهید خاوه‌نی ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و پێشخستنی كاره‌كان و ستراتیژیاكان، هه‌موومان باوه‌ڕێكی پته‌ومان به رابه‌ڕایه‌تیكردنی هه‌یه له پۆستی به‌ڕێوه‌بردنی جێبه‌جێكاری زین عێراق، زاهید پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی كۆمپانیا ده‌كات بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوو له پێشخستنی كاره‌كانی و فراوانكردنی بازنه‌ی پێشه‌نگایه‌تیكردنی له بازاڕ."
هه‌روه‌ها گه‌یگنهایمه‌ر له درێژه‌ی ووته‌كانیدا روونیكرده‌وه "بازاڕى عێراقى یه‌كێكه له بازاڕه سه‌ره‌كییه‌كان گروپی زین، ئاماده‌ییه‌كی ته‌واوی هه‌یه بۆ پێشخستنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت، و گه‌شبینیه‌كی زۆرمان هه‌یه تۆڕی زین ببێته پێشه‌نگ له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت، كۆمپانیا پڕۆژه‌كانی فراوانتر كردووه، و تۆڕه‌كه‌ی به نه‌وه‌ی سێیه‌م رووماڵكردووه."
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری نوێی كۆمپانیای زین عێراق عه‌لی زاهید هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له زانستی به‌ڕێوه‌بردن و په‌یوه‌ندییه‌كان له زانكۆی دانوب كرێسمس له نه‌مسا و بڕواناكه‌یشی له ساڵی 2004 به‌ده‌ستهێناوه، و له ئێستاشدا خوێندنی باڵای له پرۆگرامی ماسته‌ری به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی جێبه‌جێكردنی جیهانی TRIUM وه‌رگرتووه و ئه‌م پرگرامه به‌رنامه‌ی زانستی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سێ زانكۆی به ناوبانگی جیهانی كه بریتین له كۆلێژی له‌نده‌ن بۆ ئابوری، زانكۆی توێژینه‌وه باڵاكانی به‌ڕێوه‌بردن HEC Paris، و زانكۆی نیۆڕك ده‌سته‌به‌رده‌كات.