زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریق
زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا، كردنەوەی سەنتەرێكی نوێی خزمەتگوزاری متمانەپێكراوی لە پارێزگای ئەنبار-قەزای روتبە بۆ بەدەنگەوەچونی پێداویستییەكانی بەشداربوانی، رادەگەیەنێت.
لەوبارەیەوە لەیس ئەلعوبێدی بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن لە زین عیراق رایگەیاند "پارێزگای ئەنبار بایەخی تایبەتی هەیە لامان بەوپێیەی گەورەترین پارێزگای عیراقە، قەزا روتبەش دەروازەیەكی سنوریی بە بایەخی هەیە، بۆیە دەستپێشخەریمان كرد بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی سەنتەرە متمانەپێكراوەكانمان لە روانگەی سوربونمان لەسەر ئاسانكاریكردن بۆ هاووڵاتیان بەمەبەستی بەدەستهێنانی كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و هێڵەكان تا لە پەیوەندی بەردەوامدابن لەگەڵ جیهان".
وتیشی "ئەو هەنگاوە لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانمانە بۆ مانەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ بەشداربوانمان لە رێی تۆڕێكی فراوانی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری و خاڵەكانی فرۆشتن لە پارێزگا جیاوازەكانی عیراق لەپێناو پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری و بەدەنگەوەچونی پێداویستییەكانی بەشداربوان".
جێی ئاماژەیە، زین عیراق لە یەكەمین كۆمپانیاكانی عیراقە كە دەستپێشخەری كرد بۆ بنیاتنانەوەی پارێزگای ئەنبار لە رێی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ژێرخانی پەیوەندییەكان لە پارێزگاكەدا. هەروەك روبەڕوی سەرجەم تەحەدییە ئەمنی و زەحمەتییەكانی بنیاتنانەوەی ژێرخانی تۆڕەكان و ژێرخانی پەیوەندییەكان لە پارێزگاكەدا بۆتەوە، بۆ ئەوەش سەرجەم تیمەكانی ئەندازیاری خستۆتەكار و بە هاریكاری لەگەڵ هاوبەشە تەكنیكییەكانی دەستیانكرد بە بنیاتنانی تاوەری نوێی پەیوەندییەكان و پێگە و تۆڕەكانی مۆبایل لە سەرجەم ناوچەكانی پارێزگا تا خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان بگەڕێتەوە بۆ پارێزگاكە و بەوپەڕی كوالیتییەوە دابین بكرێت و لە ماوەیەكی كەم و بە توانایەكی دارایی، كە چەندین ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند، ئامادە بكرێت.
ئەو هەنگاوەش لە چوارچێوەی پلانێكدایە بۆ فراوانكردنی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاریی بەشداربوان و بەدەنگەوەچونی داواكارییەكانیان بە باشترین و خێراترین شێواز، سەنتەرەكەش درێژكراوەی زنجیرەیەك سەنتەرە، كە زین عیراق لە ناوچە جیاوازەكانی وڵاتادا دەیاكاتەوە تا لە بەشداربوانیەوە نزیك بێت. سەنتەرەكە پاكێجێك لە خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات كە فرۆشتن و گۆڕینی هێڵ، كارتی باڵانس و خزمەتگوزارییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی راوێژكاری بە بەشداربوان دەگرێتەوە و ئەوەش بە نرخێكی كێبڕكێكاری و بە ئاسنكارییەكی تەواوەتی دەبێت.
شایانی باسە زین عیراق یەكێكە لە پێشكەوتوترین كۆمپانیاكان لە رووی تەكنەلۆجیاوە لە عیراقدا. بەردەوام هەوڵدەدات پێشكەوتوترین تەكنەلۆجیا بەكاربهێنێت و پێشكەشی بەشداربوانی بكات. هەروەك كۆمپانیا هەوڵدەدات بگاتە سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگە و سەرجەم پارێزگاكانی عیراقیش روماڵ بكات لە رێی سەنتەرە جیاوازەكان و خاڵەكانی فرۆشتنی تا باشترین و خێراترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات.