- زین له ریزبه‌ندی پێنج له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردندایه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانیش، له ریزبه‌ندی (21) هه‌مین دایه. - زین به‌رزترین ئاستی له نێوه‌ندی كۆمپانیاكانی كه‌رتی ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندیكرن به‌ده‌ستهێناوه به كۆنمره‌ی 5.8/10 - زین به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له ناوچه‌كه، له پێناو راكێشانی سه‌ره‌نجی رای گشتی ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت
- زین له ریزبه‌ندی پێنج له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردندایه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانیش، له ریزبه‌ندی (21) هه‌مین دایه.
- زین به‌رزترین ئاستی له نێوه‌ندی كۆمپانیاكانی كه‌رتی ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندیكرن به‌ده‌ستهێناوه به كۆنمره‌ی 5.8/10
- زین به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له ناوچه‌كه، له پێناو راكێشانی سه‌ره‌نجی رای گشتی ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت
گروپی زین رایگه‌یاند، ریزبه‌ندی كۆمپانیا له پۆلێنبه‌ندی كۆڕبه‌ندی جیهانی منداڵان به‌رزبووه‌ته‌وه. له راپۆرتێكی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، به ناونیشانی "دۆخی مافه‌كانی منداڵان و كاره بازرگانییه‌كانی ساڵی 2023"، وه‌ك سه‌ركرده ئاماژه به ناوی زین كراوه. پاش ئه‌وه‌ی توانی كۆنمره‌ی 8.4/10 و ئه‌مه‌ش ئاستێكی به‌رز و پێشكه‌وتووه له نێوه‌ندی كۆمپانیاكانی كه‌رتی پیشه‌سازی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن كه به‌رزترینیان 5.8/10، له كاتێكدا به‌رزترین كۆنمره‌ی كۆمپانیا جیهانییه‌كان له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا بریتی بوو 4.9/10 كۆنمره بووه.
گروپی زین، پێشه‌نگی داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان له بازاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ئاشكرایكرد، له پۆلێنبه‌ندییه‌كه‌دا، ریزبه‌ندی زین له نێوه‌ندی پێنج له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردندایه، و له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانیشدا له ریزبه‌ندی 21 هه‌مینی جیهاندایه.
كۆڕبه‌ندی جیهانی منداڵان و BCG (كۆمه‌ڵه‌ی بۆستن بۆ راوێژكاری) كۆمه‌ڵێك پێوه‌ریان بۆ یه‌كخستنی كۆمپانیاكان، ده‌رباره‌ی مافه‌كانی منداڵان راگه‌یاندووه، راپۆرته‌كه‌ی دۆخی مافه‌كانی منداڵان و كاره بازرگانییه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتگیری بۆ كار و چالاكییه‌كانی 795 كۆمپانیای جیهانی كردووه له چوارچێوه‌ی 28 كه‌رتی جۆراوجۆردا.
كۆڕبه‌ندی جیهانی مافه‌كانی منداڵان، زنجیره‌یه‌ك پێوه‌ری دیاریكردووه بۆ كه‌رتی كۆمپانیاكان و مافه‌كانی منداڵان له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی توێژینه‌وه‌كان. جێی ئاماژه‌پێكردنه، زیاتر له 3000 هه‌زار كۆمپانیا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ركراوه به ئامانجی دیاریكردن و دانانی پێوه‌ر بۆ سه‌رچاوه‌كانی مافه‌كانی منداڵان له كه‌رتی كۆمپانیاكان، هه‌روه‌ها به دواداچوون بۆ كار و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كراوه.
كۆڕبه‌ندی جیهانی مافه‌كانی منداڵان له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی سویدییه‌وه دامه‌زراوه، پێشه‌نگه له بواره‌كانی مافه‌كانی منداڵان و كاره بازرگانییه‌كان، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌نده له داڕشتن و دانانی بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان. كۆڕبه‌ندی جیهانی مافه‌كانی منداڵان، باوه‌ڕێكی پته‌وی به به‌رپرسیارییه‌تی كاره بازرگانییه‌كان هه‌یه، هاوكات كارده‌كات بۆ دروستكردنی هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی راسته‌قینه له پێناو بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌شاوه و به‌رده‌وام و دادپه‌روه‌ر بۆ منداڵان.
راپۆركه روونیكردووه‌ته‌وه، گروپی زین یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی سیاسیه‌تێكی تایبه‌ت به كاركردنی منداڵانی راگه‌یاندووه، له رێگای وردبینیكردن یان هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی بۆ دابینكه‌رانی، له‌م سۆنگه‌یه‌وه زین، زنجیریه‌ك سیاسیه‌ت و رێسای جێبه‌جێكردووه، كه كاریگه‌ری چالاكییه‌كانی ده‌رده‌خات له‌سه‌ر مافه‌كانی منداڵان، ئاشكرایه گروپ هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هاویشتووه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتی روون و پرۆگرامی سوودبه‌خش به ئامانجی په‌یڕه‌وكردنی رێوشوێنه‌كانی پاراستنی مافه‌كانی منداڵان.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ باشتركردن و پاراستنی بژێوی و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگاكان و منداڵان، گروپی زین چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری راگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵانه‌دا، گرووپی زین پێگه‌ی خۆی له پۆلێنبه‌ندی كۆڕبه‌ندی جیهانی منداڵان به‌ره‌وپێشبردووه.
پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌لای گروپی زینه‌وه، به‌و پێیه‌ی زیاتر له 30% به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له منداڵانن، هاوكات له‌گه‌ڵ فراوانبوونی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت، پێشبینیده‌كرێت، ئه‌م رێژه‌یه به‌پێی كات روو له زیادبوون بكات. له‌م سۆنگه‌یه‌وه گروپی زین پابه‌ندبوونی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی "گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام" (SDG) دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه بانگه‌وازێكه بۆ كۆتایهێنان به سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی توندوتیژی دژی منداڵان تا ماوه‌ی 2023.
زین، پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌بینیوه له جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوونی به زۆرێك له پێوه‌ر و ستانداره جیهانییه‌كان، به تایبه‌ت ئه‌و پێوه‌رانه‌ی تایبه‌تن به بنه‌ماكانی رێنوینكردن، وه‌ك بابه‌تی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕوه‌به‌رایه‌تی، هه‌ڵسه‌نانگنی بایه‌خی رێژه‌یبوون، هه‌ڵسه‌نگاندنی دابینكه‌ران، میکانیزمەکانی سکاڵاكردن، هه‌ماهه‌نگیكردن، پارێزراوبوونی به‌رهه‌مه‌كان، سیاسه‌ت و پابه‌ندبوونه‌كان، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كه‌ره‌سه و زیان و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه.
گروپی زین دووپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌ستپێخه‌رییانه، ره‌نگدانه‌وه‌ی پێگه‌ی پێشه‌نگبوونی كۆمپانیا ده‌سه‌لمێنن له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی پاڵپشت بۆ كرداره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكان، گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، مافه‌كانی منداڵان، و په‌یڕه‌وكردنی چالاكی بازرگانی به شێوه‌یه‌كی دروست. راپۆرته‌كه ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته هۆی دانانی گروپی زین له پۆلێنبه‌ندییه‌كه به‌م شێوه‌یه روونده‌كاته‌وه "زین چاره‌سه‌ری زۆرێك له كه‌لێنه‌كانی كردووه له كاره‌كانیدا، هه‌روه‌ها هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆ پێشخستن و پاراستنی تواناكانی، هاوكات گرنگییه‌كی زۆری به پرسی مافه‌كانی منداڵان داوه".
زین باوه‌ڕی وایه، منداڵان و لاوان، به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوون، له‌م سۆنگه‌یه‌وه زنجیره‌یه‌ك پلانی داڕشتووه بۆ پاراستنی منداڵان له مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی دیجیتاڵی، و ئه‌م بابه‌ته‌ی به كرۆكی سه‌ره‌كی چالاكییه بازرگانییه‌كانی داناوه، هاوكات وه‌ك به‌شێك له ویسته‌كانی بۆ دابینكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی سوودبه‌خش، زین به‌رده‌وامه له راكێشانی سه‌ره‌نجی هه‌مووان سه‌باره‌ت به پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاری ده‌رباره‌ی پاراستنی منداڵان
به مه‌به‌ستی زیادكردنی هۆشیاری ده‌رباره‌ی مافه‌كانی منداڵان و پاراستنیان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، گروپی زین هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ "هێڵی فریاكه‌وتنی منداڵان" له سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی كاری تێدا ده‌كات فراوانتركردووه، به ئامانجی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێڵه‌كانی فریاكه‌وتنی منداڵان و زین و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هاوكات له پێناو دۆزینه‌وه‌ی ته‌كنیك و پرۆگرامی نوێ له پێناو په‌ره‌پێدانی هێڵه‌كانی فریاكه‌وتن، و دروستكردنی ناوه‌ڕۆكی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن، و فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك نامه‌ی خێرا و ئامرازه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
گروپی زین هه‌وڵێكی ته‌واوی داوه له پێناو بڵاوكردنه‌وه و زیادكردنی هۆشیاری ده‌رباره‌ی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵان و هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵگا ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕووی منداڵان ده‌بنه‌وه، ئه‌م هه‌وڵانه هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ پابه‌ندییه‌كانی كۆمپانیا بۆ پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی توێژه په‌راوێزخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا. له‌لایه‌كی تره‌وه له رێگای ئه‌ندامێتییه‌وه له یه‌كێتی جیهانی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن GSMA، زین سه‌ركه‌وتووبووه له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری خۆڕایی بۆ تۆڕه‌كانی فریاكه‌وتنی منداڵان له بازاڕه‌كانیدا.
شایانی باسه، گروپی زین له ساڵی (2020)ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك كارده‌كات بۆ بلۆككردن و راگرتنی ئه‌و ناوه‌ڕۆكانه‌ی گێچه‌ڵی و هه‌راسانكردنی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان نمایشده‌كه‌ن له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌ی.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، گروپی زین چاپی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی دڕه‌نده‌كانی ئینته‌رنێتی (Internet Monsters) راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه تیشكده‌خاته سه‌ر زیادكردنی هۆشیاری ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به ئامانجی هاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری هزری بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی به به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌بنه‌وه، هاوكات ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه كۆتایهێنان و بنه‌بڕكردنی یه‌كجاره‌كی سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی توندوتیژییه دژ به منداڵان.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی زین ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، منداڵانیش ده‌توانن سكاڵا ده‌رباره‌ی خراپ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت تۆماربكه‌ن له رێگای په‌یوه‌ندیكردن به هێڵه‌كانی فریاكه‌وتنی منداڵان له وڵاته‌كانیاندا، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ته‌كه ئامۆژگاری جۆراوجۆر پێشكه‌شى منداڵان ده‌كات ده‌رباره‌ی چۆنێتی خۆپاراستنیان له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له رێگای چه‌ندین ڤیدیۆی كارتۆنییه‌وه كه به‌شێوازیكی ئاسان دروستكراون، به ئامانجی راكێشانی سه‌ره‌نجی منداڵان. هه‌ڵمه‌ته‌كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، بۆ كۆتایهێنان به هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی دژ به منداڵان تا ساڵی 2030. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بووه هۆی چوونی گروپی زین بۆ نێو ده‌ستپێشخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه پێكهاتووه له 10 بنه‌ما، بریتین له پاڵپشتیكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و پاراستنی منداڵان له بواره‌كانی دیجیتاڵی و مادی. هه‌ڵمه‌تی "دڕه‌نده‌كانی ئینته‌رنێت" 7.2 ملیۆن بینه‌ری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك Instagram ،Twitter ،Facebook ،LinkedIn ، وYouTube. هه‌بوو.
راپۆرته‌كه ئاشكرایكردووه، كه‌رتی ته‌كنۆلۆژیا و په‌یوه‌ندیكردن، هه‌میشه له باشترین كه‌رته‌كاندا بوونه، له كاتێكدا كه‌رته‌كانی وزه و خزمه‌تگوزارییه‌كان، نزمترین ئاستیان تۆماكردووه. هه‌روه‌ها راپۆرتەکە ئه‌و هۆكارانه‌ى ده‌ستنیشانكراودووه بۆ یه‌كخستنی دید و ستراتیژیای کۆمپانیاکان ده‌رباره‌ی مافەکانی منداڵان. راپۆرته‌كه ئاشكرایكردووه 75%ی كۆمپانیا گه‌وره‌كان پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه‌بینیوه له‌و بواره‌دا و 87% سیاسه‌تی تایبه‌تیان داڕشتووه سه‌باره‌ت به بابه‌تی كاركردنی منداڵان، به‌ڵام له‌و نیوه‌نده‌دا ته‌نها 49% كۆمپانیاكان به‌دواداچوون بۆ سیاسه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن له رێگای وردبینیكردن یان هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی كاره‌كانی دابینكه‌رانییانه‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی زین له باره‌ی مافه‌كانی منداڵانه‌وه، سه‌ردانی ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
: Global Child Forum - Scorecard (benchmarkingframework.com)