
زین پێشەنگایەتی سەردەمێکی نوێ لە خۆشگوزهریی دیجیتاڵی لە عێراق دەکات لە ڕێگەی هاوبەشییەکی ستراتیژییەوە لەگەڵ سەکۆی 1001
بەغداد - عێراق | نیسانی 2026: کۆمپانیای زین عێراق، پێشەنگی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و داتای مۆبایل، واژۆکردنی هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ 1001 ڕاگەیاند، کە خزمەتگوزارییەکی پێشەنگە لە بواری پەخشی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی لە عێراق. بەگوێرهی ئەم هاوبەشییە، بەشداربووانی زین دەتوانن دەستیان بگات بە ناوەڕۆکێکی خۆشگوزهریی و وەرزشیی نایاب لە ڕێگەی سەکۆی 1001ەوە، ئەوەش لە کاتی بەشداریکردنیان لە پاکێجە هەمەجۆرە گونجاوەکاندا.
ئەم هاوبەشییە ئەو بەهایە بەهێزتر دەکات کە زین عێراق پێشکەشی بەشداربووانی دەکات، لە ڕێگەی زیادکردنی ناوەڕۆکێکی دیجیتاڵیی خۆشگوزهریی و كات بهسهربردن به کوالێتییهكی بەرز بۆ ناو ئۆفەرە سەرەکییەکانیی، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی بەکارهێنانی ناوەڕۆکی یاسایی مۆڵەتپێدراو، ئەمەش بەشدار دەبێت لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتر بۆ بەشداربووان، بەتایبەتی لە ناو توێژی گەنجاندا.
بەپێی ئەم هاوبەشییە، ئەو بەشداربووانەی زین کە بەشدارییان لە پاکێجەکانی "فدشییي" به بڕی 25,000 دیناری عێراقی یان زیاتر کردووە، دهتوانن سوودمهندبن له کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە ناوەڕۆکی کاتبەسەربردن و وەرزشیى "سهكۆی 1011" بەبێ هیچ تێچوویەکی زیادە.
لەم بارەیەوە، سهرۆكی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین عێراق، بهڕێز ئیمرى غۆرکان، ڕایگەیاند: "ئەم هاوبەشییە لەگەڵ سەکۆی 1001 بەرجەستەی ستراتیژییەکەمان دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی دیجیتاڵیی گشتگیر کە ژیانی بەشداربووانمان دەوڵەمەندتر دەکات، بەتایبەتی بۆ توێژی گەنجان، و بەهایەکی ڕاستەقینەیان پێ دەبەخشێت کە لە پەیوەندیکردنی نەریتی تێدەپەڕێت. لە ڕێگەی دابینکردنی ناوەڕۆکێکی ناوخۆیی و جیهانیی یاسایی بە کوالێتی بەرز لە ناو پاکێجەکانماندا. بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی ئەزموونی بەشداربووان، ئەمەش پێشەنگایەتی زین لە داهێنانی دیجیتاڵی لە عێراقدا زیاتر دەکات."
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەکۆی 1001، موحسین خەیرەدین گارسیا، وتی: "ئێمە خۆشحاڵین بە ههماههنگیمان لەگەڵ زین عێراق بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە جیهانی خۆشگوزهریی و کاتبەسەربردن. لە ڕێگەی یەکخستنی ژێرخانێکی پەیوەندیکردنی بەهێز لەگەڵ ناوەڕۆکێکی نایاب، دەروازەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ بەشداربووانی زین دەکەینەوە بەرەو گەورەترین کتێبخانەی پەخشی ناوەڕۆکی یاسایی و نایاب لە ناوچەکەدا."
ئەو ناوەڕۆکەی کە لە ناو پاكێجهكانی 1001دا بەردەستە، کتێبخانەیەکی فراوان و هەمەجۆر لەخۆدەگرێت کە لەگەڵ خواست و ئارەزووهكانی ههموواندا دەگونجێت، هەر لە بەرهەمەکانی 1001 و کەناڵی شەرقییەی ڕەسەنەوە کە ناوەڕۆکێکی عێراقی تایبەت پێشکەش دەکات، تا دەگاتە پاکێجی La Liga Pass کە بینینی سەرجەم یارییەکانی خولی ئیسپانی (کە ژمارەیان 380 یارییە) دەڕەخسێنێت، جگە لە بەرنامەی لالیگا ستۆدیۆى عێراق.
هەروەها بەشداربووان دەتوانن چێژ لە ناوەڕۆکێکی جیهانی وەربگرن لە سەکۆی OSN+، بەرهەمەکانی HBO و Warner Bros و StarzPlay و StarzPlay Sports کە خولی ئیتاڵی (Serie A) و پاڵەوانێتییەکانی (UFC) و چەندانی تر لەخۆدەگرێت، شانبەشانی پاکێجی کەناڵەکانی ڕۆتانا و فیلمە عەرەبییەکان، و کتێبخانەی Wide.net ی دەوڵەمەند بە دراما و فیلمی میسری و کەنداوی و عەرەبییەکان بەگشتی. هەروەها کتێبخانەیەکی تایبەت بە منداڵان بەردەستە کە فیلم کارتۆنی دۆبلاژکراو بە شێوەزاری عێراقی، کەناڵەکانی Moonbug، درامای کۆری، و چەندانی تر لەخۆدەگرێت.
ئەو بەشداربووانەی پاكێجی "فدشییي" دەیانگرێتەوە، دەتوانن بە ئاسانی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشن یان وێبسایتی 1001 و بە بەکارهێنانی ژمارەکانی زین خۆیان تۆمار بکەن، و سوود لە ناوەڕۆکەکە وەربگرن بۆ تەواوی ماوەی بەشداریکردن لە پاکێجە دیاریکراوەکەدا.