
كۆمپانیای زین سپۆنسه‌ری چالاكییه‌كانی خولی شه‌شه‌می ڤیستیڤاڵی بابل بۆ رۆشه‌نبیری و هونه‌ره جیهانییه‌كان ده‌كات .
له چوارچێوه‌ی ستراتیژیاكه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان و كاركردن بۆ گه‌شه‌دان به تواناكانی كۆمه‌ڵگای عێڕاقی بنیاتنراوه، كۆمپانیای زین عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگ له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا بۆ چواره‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك له ژێر ناونیشانی "ئاشور له بابل" سپۆنسه‌ری خولی شه‌شه‌می ڤیستیڤاڵی بابل بۆ رۆشه‌نبیری و هونه‌ره جیهانییه‌كان كرد، ئه‌م سپۆنسه‌ریكردنه ئاماژه‌یه‌كه بۆ پابه‌ندبوونی زین عێراق له گرنگیدان به كۆمه‌ڵگای ناوخۆیی و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی كلتوور رۆشه‌نبیريی.
ڤیستیڤاڵه‌كه له شاری بابل له رۆژانی 17 تا 24ى مارس به‌ڕێوه‌چوو و سه‌كۆی شانۆیی بابل ژماره‌یه‌كی فراوانی له ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و بیرمه‌ند و موزیكژه‌ن له خۆگرتبوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندین نمایشی تایبه‌ت به كلتوره جیاوازه‌كانی عێراق و جیهان و كلتوری بابلی ئه‌نجامدران كه خاوه‌نی شوێنه‌وار و شارستانییه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به درێژایی سه‌رده‌مه‌كان و به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه له دروستكردنی مێژووی رۆشنی عێراق و ناوچه‌كه.
كۆمپانیای زین عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئه‌م سپۆنسه‌ریكردنه به‌شێكه له به‌رپرسیاریه‌تی زین عێراق له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگای عێراقی و بابل به‌تایبه‌ت، ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشه‌نبیری و كلتوری و هاوكات به‌رده‌وامیدانه به بزاوتی رۆشه‌نبیريی له وڵات، ئه‌م ڤیستیڤاڵه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و رۆڵ ده‌گێڕێت له داواكاری چوونی شوێنه‌واره‌كانی بابل بۆ ژێر سایه‌ی شوێنه‌واره جیهانییه‌كان له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ زانست و په‌روه‌ده و رۆشه‌نبیريی (یونیسكۆ)."
خولی شه‌شه‌می ڤیستیڤاڵی بابل بۆ رۆشه‌نبیری و هونه‌ره جیهانییه‌كان كه هه‌زاران سه‌ردانیكه‌ری هه‌بوو، هه‌لێكه بۆ دووباره ئاشناكردنه‌وه‌ی عێراق به هونه‌ر و موزیك، هه‌روه‌ها تیشكێكی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر ژیار و شوێنه‌واری میزۆپۆتامیا و رۆڵده‌بینێت له تێكه‌ڵبوونی ته‌واوی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی بۆ به‌دیهێنانی گه‌شه‌دان و مانه‌وه‌ی فۆلكلۆر كه جێی شانازیی ته‌واوی عێراقییه‌كانه.