
زین عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای (Next Generation) سەکۆی "زین مارت" ڕادەگەیەنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بازاڕکردنی ئەلیکترۆنیی گشتگیر و بەهێزکردنی ئابووریی دیجیتاڵی لە عێراق.
بەغداد، ئایاری 2026 – کۆمپانیای زین عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای (الجیل التالي - Next Generation)، ڕاگەیاندنی سەکۆی "زین مارت"ی بۆ بازاڕکردنی ئەلیکترۆنی ئاشکرا کرد، ئەمەش وەك هەنگاوێکی نوێ لە چوارچێوەی دیدگای کۆمپانیا بۆ فراوانکردنی سیستەمە دیجیتاڵییەکەی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی داهێنەرانە کە شێوازی ژیانی دیجیتاڵی لە عێراقدا بەهێزتر دەکات.
"زین مارت" بە سەکۆیەکی بازاڕکردنی ئەلیکترۆنیی گشتگیر دادەنرێت، ئامانج لێی پێشکەشکردنی ئەزموونێکی دیجیتاڵیی مۆدێرن و ئاسانە، وا لە بەکارهێنەران دەکات بتوانن بە کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکان و ئامێرەکانی ناوماڵی بڕاندە جیهانییە دیار و متمانەپێکراوەکاندا بگەڕێن و بیانکڕن، ئەوەش لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان یان لە ڕێگەی وێبسایتەکەیەوە.
سەکۆکە ئەزموونێکی بازاڕکردنی ئاسان و سەلامەت دابین دەکات، پاڵپشتی کراوە بە تایبەتمەندییە کێبڕکێکارییەکان کە هەڵبژاردەی پارەدانی نەرم (ئاسان) لەخۆدەگرێت، وەک کڕینی ئێستا و پارەدانی دواتر، شانبەشانی ئۆفەری بەردەوام و داشکاندنی تایبەت، لەگەڵ خزمەتگوزاریی گەیاندنی خێرا و باوەڕپێکراو، بە جۆرێک کە متمانەی بەکارهێنەران بەهێزتر دەکات و ئەزموونێکی بازاڕکردنی گشتگیریان پێ دەبەخشێت.
"ڕاگەیاندنی زین مارت بە هاوبەشی لەگەڵ NG لە چوارچێوەی پابەندبوونمان دێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووریی دیجیتاڵی لە عێراق. لە ڕێگەی ئەم سەکۆیەوە، کاردەکەین بۆ پێشکەشکردنی سیستەمێکی دیجیتاڵیی گشتگیر کە پێداویستییەکانی بەکارهێنەری عێراقی دەخاتە چەقی لەپێشینەی کارەکانییەوە، بە جۆرێک کە ئەزموونێکی دیجیتاڵیی پێشکەوتوو دابین دەکات لەگەڵ خواستەکانیدا دەگونجێت."
ڕاگەیاندنی "زین مارت" هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ هاوكاروانبوون لهگهڵ ئەو گەشەسەندنە خێرایەی لە کەرتی بازرگانیی ئەلیکترۆنیدا هەیە، هەروەها جەخت لە ئاراستەی زین عێراق دەکاتەوە بەرەو فراوانکردنی بازنەی خزمەتگوزارییەکانی بۆ دەرەوەی خزمەتگوزارییە نەریتییەکان، ئەوەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی چارەسەری دیجیتاڵیی داهێنەرانە کە پێداویستییەکانی بازاڕ پڕدەکاتەوە و پاڵپشتیی وەرچەرخانی دیجیتاڵی دەکات لە عێراق.
لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە سهردانی زین مارت بكه: (https://zainmart.com/ar)