
تا نزیکتربێت لە هاوبەشەکانی...زین سەنتەری نوێی خزمەتگوزاری لە دیالە دەکاتەوە .
لە چوارچێوەی ستراتیژی کارکردنی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پیادەکردنی ئامانجەکانی کۆمپانیا کە سورە لەسەرئەوەی نزیک بێت لە هاوبەشەکانی لە هەر شوێنێکی عیراق بن و پێداویستییەکانیان و خواستەکانیان بەدیبهێنێت لە رێی فراوانکردنی سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری، کۆمپانیای زین عیراق، کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان و ئینتەرنێتی گوازراوە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، سەنتەرێکی نوێی خزمەتگوزاری لە پارێزگای دیالە- خریسان نزیک چوارڕێیانی بەلدە لە تەنیشت فەرمانگەی سندوقی ئیسکان کردەوە.
لەبارەی سەنتەرەکەوە، زین عیراق دوپاتیدەکاتەوە "کردنەوەی سەنتەری دیالە بۆ خزمەتگوزاری بەشداربوان، جەختکردنەوەیە لەسەر ئاستی پابەندبونمان بە پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هەر شوێنێک بن. بە لەبەرچاوگرتنی سوربونی هەمیشەییمان بە دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکانی زین عیراق بۆ هاوبەشەکانمان لە کارتی باڵانس و هێڵ تا لە پەیوەندی بەردەوامدابن لەگەڵ جیهاندا و لەبەرئەوەی بایەخمان بۆ بەشداربوانمانە، بۆیە بەردەوام کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو کلتورە لە هەموو هەنگاوەکانمان، هەر لە پلاندانانەوە تا دەگاتە کردنەوەی سەنتەری فرۆشتن و خزمەتگوزاری و دابینکردنی باشترین و خێراترین خزمەتگوزاری. سەنتەرە نوێیەکەش هەلی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنێت تا پێداویستییەکانی بەشداربوان بزانین و جێبەجێیان بکەین".
ئەو هەنگاوە دەچێتە چوارچێوەی هەوڵی کۆمپانیای زین بۆ درێژەدان بە پەیوەندی لەگەڵ بەشداربوانی لە هەموو پارێزگاکانی عیراق لە رێی تۆڕێکی بەرفراوانی سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری و خاڵەکانی فرۆشتن لەپێناو بەدەنگەوەچونی داواکارییەکانیان بەباشترین و خێراترین شێواز. لە سەنتەرەکەدا هەلی کڕین و گۆڕینی هێڵەکان بۆ سەردانیکەران دەڕەخسێت، سەرەڕای کارتی پڕکردنەوەی باڵانس و پێدانی پارە لە پاڵ دەستەبەرکردنی پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ کارمەندانی زین عیراق.
جێی باسە کۆمپانیای زین عیراق یەکێکە لە هەرە پێشکەوتوترین کۆمپانیاکان لەبواری تەکنەلۆژیا لە عیراقدا. بەردەوام دەگەڕێت بەدوای چۆنێتی دەستەبەرکردنی پێداویستییە تەکنەلۆژییەکان و پێشکەشکردنی بە بەشداربوەکانی. هەروەک کۆمپانیا هەوڵدەدات لە رێی سەنتەرە جیاوازەکان و خاڵەکانی فرۆشتنی بگات بە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و هەموو پارێزگاکانی عیراق تا باشترین و خێراترین خزمەتگوزاری زامن بکات.