زێن العراق زێر و ئۆتۆمبێل بە بەشداربووانى دەدات

زێن العراق زێر و ئۆتۆمبێل بە بەشداربووانى دەدات

زێن العراق زێر و ئۆتۆمبێل بە بەشداربووانى دەدات .

بەغدا لە 19، ئایار 2014

ئەمە یەکەم جار نییە کە کۆمپانیاى زێن العراق خەڵاتى بەنرخ بەسەر بەشداربووانیدا دابەش دەکات. کۆمپانیا لە چوارچێوەى پلانی ستراتیژیدا، بەشداربوو لە چەقی بایەخ و گرنگیپێدان دادەنێت لەوڕووەى کە باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەش بکرێ کە پێداویستییەکانى پڕ بکەنەوە و بتوانێ بە ئارەزووى خۆی پەیوەندی بە جیهانەوە بکات. بۆ ئەمەش کۆمپانیا چەندین رێگە و شێوازى نوێی داهێناوە بۆ ئەوەى گوزارشت لە گرنگى پەیوەندی لەگەڵ بەشداربوو بکات وەک هەلەکانى بردنەوەى خەڵاتى بەنرخ کە بەشداربووان کێبڕکێی لەسەر بکەن ئەویش لە رێگەى ژمارە (4443) کە ئەمجارە هەلى بردنەوەى 30 ئۆتۆمبێل لە جۆرى سەنتافی مودێل 2014 و 30 خشتى زێرلەخۆ دەگرێ.

دکتۆر سەعد الحسنى بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى زیًن العراق رایگەیاند: "ئامانج لەم پێشبڕکێیە پتەوکردنى پەیوەندیی هزرى و رۆشنبیرییە لاى بەشداربووان و دروستکردنى پردى لێکتێگەیشتن و خۆشەویستییە لە نێوان ئەوان و کۆمپانیادا ئەوەش لە رێگەى بەشداریپێکردنیان لە یاری و قازانج بۆ ئەوان و بۆ کۆمپانیاش بەو پێیەى بەشداربووان هەست بکەن کۆمپانیا بەشێکى دانەبڕاوە لە کۆمەڵگە بە تێگەیشتنى لە خواست و پێداویستییەکانى". گوتیشی " لەم پێشبڕکێیە پێوەر و مەرج و تەکنیکى ئەوتۆ دەگیرێتەبەر کە چەندین وڵات لە سەرانسەرى جیهان کردوویانە ئەمەش لە پێناو گەرەنتیکردنى شەفافییەت و پیشەییبوونى پێشبڕکێکەیە، ئێمەش وایدەبینین کە بەشداربووى عێراقی بەوپەڕى شانازییەوە شایستەی خەڵات و پێشبڕکێی لەم شێوەیەیە ".

ناساندنى بەشداربووان و براوەکانى خەڵاتەکان بووەتە نەریتێکى ساڵانە کە کۆمپانیاى زێن العراق لە رێگەیەوە گوزارشت لە پێزانینى بە بەشداربووانى دەکات لەپێناو پتەوترکردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵیاندا. بۆیە ئەم پێشبڕکێ یاری ئامێزە یەکێکى دیکەیە لەو ئامرازانەى کە لە رێگەیەوە بە بەشداربووى زێن العراق بڵێین کە ئەو تەوەرەى سەرەکى کارى کۆمپانیایە، زۆربوونى ژمارەى بەشداربووانیش بەو رادەیەى کە زێن بکەن بە خاوەنى گەورەترین بنکەى بەشداربووان بەڵگەیە بۆ متمانەى بەشداربوو و هەستکردنى کۆمپانیا بە بەرپرسیاریتییەکى گەورە کە زیاتر هانى دەدات بۆ پێشکەشکردنى باشتر.

زێن العراق پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە لەم پێشبڕکێیانە براوە بوون و بەڵێن دەدات خەڵاتى زیاتر و بەبەهاتر دابین بکات و بەهیوایە سەرجەم بەشداربووانى لەو جۆرە پەیوەندییەدا بن کە بەرژەوەندی بەشداربوو و گەشەسەندنى کۆمپانیاى لێبکەوێتەوە، ئێستا زێن 25 بنکەى فرۆشتن و خزمەتگوزاریی لە سەرجەم پارێزگاکاندا بڵاوکردووەتەوە و 3 سەنتەرى پەیوەندیی بێبەرامبەرى کردووەتەوە بۆ پەیوەندیوەرگرتن لە بەشداربووان بەشەو و رۆژ و لە هەر شوێنێک جگەلەمەش وێبسایت و پەیجەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشى هەیە.