کۆمپانیای زین ئۆفه‌رێکی رۆمێنگى تایبه‌ت به حاجییان به نرخێکی گونجاو هێنایه‌ئاراوه .
ه‌رزی حه‌جکردنی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێکرد و له ته‌واوی جیهانه‌وه حاجییه‌کان سه‌ردانی ماڵ خودا ده‌که‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنی مه‌ناسیکی حه‌ج و حاجییانی عێراقیش گه‌یشتنه مه‌دینه منه‌وه‌ره و مه‌ککه و پێشبینی ده‌کرێت ژماره‌ی حاجییانی عێراقی بۆ ئه‌مساڵ بگاته 41 هه‌زار حاجی، له‌م سۆنگه‌یه‌وه کۆمپانیای زین په‌رۆشه بۆ پێشکه‌شکردنی باشترین ئۆفه‌ری رۆمینگ به به‌شداربووانی له حاجییانی ماڵ خودا، به ئامانجی مانه‌وه‌ی حاجییان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا له‌گه‌ڵ خێزان و که‌س و کارییان له کاتی به‌جێگه‌یاندنی مه‌ناسیکی حه‌ج.
له میانه‌ی ئه‌و ئۆفه‌ره، کۆمپانیای زین داشکاندنێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نرخه‌کانی خزمه‌تگوزارییه‌کانی رۆمینگ کردووه که ده‌گاته 50% داشکاندن له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و زیاتر له 20% داشکاندن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کان له کاتی په‌یوه‌ندیکردن بۆ عێراق و ناوخۆی سعودییه و ناردنی کورته‌نامه و هه‌روه‌ها داشکاندنه‌که وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه و هاوکات وه‌رگرتنی کورته‌نامه به خۆڕاییه له شانشینی عه‌ره‌بی سعودی و له کاتی به‌کارهێنانی تۆڕه‌کانی زین سعودیه یان STC له رێگای خزمه‌تگوزاری رۆمینگه‌وه.
له راگه‌یاندراوێکدا کۆمپانیای زین رایگه‌یاند " وه‌رزی حه‌جکردن پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی لای موسوڵمانان هه‌یه، به‌و پێیه‌ی ملیۆنان باوه‌ڕدار له سه‌رتاسه‌ری جیهان کۆده‌کاته‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی مه‌ناسکی حه‌ج له که‌شێکی رۆحانی تایبه‌تدا، ئێمه‌ش وه‌ک په‌رۆشییه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی حاجییانی عێراقیی له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ جیهان، هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی داشکاندنێکی گه‌وره له‌سه‌ر نرخى خزمه‌تگوزارییه‌کانی رۆمینگ و ئه‌و داشکاندنه ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌گرێته‌وه و ئه‌م ده‌سپێشخه‌رییه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای دابینکردنی پێداویستییه‌کانی سه‌ردانیکه‌رانی ماڵی خودا هاته ئاراوه له کاتی وه‌رزی حه‌جکردن."