زین عێراق تیشکدەخاتە سەر ڕۆڵی ستراتیژیی خۆی لە سەرکردایەتیکردنی داهاتووی دیجیتاڵی له‌ عێراق وەك هاوبەشێکی ستراتیژی له‌ پێشانگای ITEX Iraq 2025

زین عێراق تیشکدەخاتە سەر ڕۆڵی ستراتیژیی خۆی لە سەرکردایەتیکردنی داهاتووی دیجیتاڵی له‌ عێراق وەك هاوبەشێکی ستراتیژی له‌ پێشانگای ITEX Iraq 2025


بەغداد، عێراق | ئەیلولی 2025: زین عێراق، یه‌كێك له‌ به‌رچاوترین كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندیكردن و دیجیتاڵی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و لقێكی گروپی زین، به‌شێوه‌یه‌كی كارا و كاریگه‌ر، وەك هاوبەشێکی ستراتیژی به‌شداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی عێراق بۆ پەیوەندیكردن و تەکنەلۆژیای زانیاری (ITEX Iraq 2025) كرد، كه‌ لە ڕۆژانی  25 بۆ 28ی ئەیلول، له‌سه‌رزه‌مینی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێوه‌چوو.

ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە بۆ دووه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پابه‌ندبونی  نه‌گۆڕی زین عێراقه‌، بۆ پشتگیریکردنی سیستەمی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیكردن لە عێراق، و بەهێزکردنی ژێرخانی دیجیتاڵی وڵات، و پێشکەشکردنی چارەسەریی تەکنیکی داهێنەرانە کە خزمەتی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەکات.

زين، به‌ هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا پاڵپشتەکەی هۆرایزن، یەکێک لە گەورەترین دابینکەرانی چارەسەریی پەیوەندیكردن و تەکنەلۆژیای زانیاری لە عێراق، و بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك لە گەورەترین کۆمپانیا جیهانی و هەرێمیەکانی وەك هواوی، ZOI، زین تێك، و زین کاش، پاكێجێكی گشتگیریی چارەسەری دیجیتاڵی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی پەیوەندیكردنی پێشکەش كرد. ئەم چارەسەرییانە بریتیبوون لە: خزمەتگوزاریی سایبەر سیكیوریتی، ژمێریاری كڵاود، گواستنەوەی داتاكان، وێڕای پلاتفۆڕمه‌ داراییه‌ دیجیتاڵییه‌كان و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌شێوه‌یه‌كی ئاست به‌رز بۆ دامه‌زراوه‌كان. ئامانجی ئه‌م سیسته‌مه‌، توانابه‌خشینه‌ به‌ دامه‌زراوه‌ و كۆمپانیا تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كان بۆ به‌رده‌وامبون له‌ گه‌شته‌كه‌یان به‌ره‌و گۆڕانكاری دیجیتاڵی به‌پێی به‌رزترین پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كانی كارامه‌یی و پاراستن.


له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری زین عێراق، به‌ڕێز ئیمری غۆركان، ڕایگه‌یاند:"

"پێشانگای ITEX عێراق گەورەترین و گرنگترین پلاتفۆرمی تەکنەلۆژییه‌ لە وڵاتدا، مایه‌ی شانازیمانه‌، ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی بازرگانی و كارسازان و دامەزراوەکان و داهێنه‌ران لە عێراقدا دەکەین. ئامادەبونمان لێرە وەك هاوبەشێکی ستراتیژیی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پابەندبونی ڕوونی ئێمەیه‌ بۆ پشتگیریکردنی بەرنامەی دیجیتاڵی لە عێراق، و ئامادەکردنی زەمینەسازی بۆ قۆناغی داهاتووی پەیوەندیکردن و داهێنان. ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆ وه‌شان و ڕاگه‌یاندنی خزمەتگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجەم هه‌ر كاتێك مۆڵەتی ڕێکخراوه‌ییمان وەرگرت. ئەم پێشانگایە به‌ دەرفەتێکی نموونەیی دەبینین بۆ تیشکخستنەسەر ئامادەیی ژێرخانە پێشکەوتووەکەمان بۆ پشتگیریکردنی ئەم گۆڕانکارییە بنەڕەتیە".

هاوکات لەگەڵ نمایشکردنی چارەسەرییه‌ دامەزراوەییەکان، زین عێراق پلاتفۆرمە وه‌رزشییه‌كه‌ی بۆ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان Zain Esports  لە میانی چالاکییەکانی ITEX چالاك كرد، لە ڕێگەی ڕێکخستنی پاڵه‌وانێتی یارییه‌ ئەلیکترۆنییه‌كان، كه‌ پێشوازییەکی بەرفراوانی لێكرا  لەلایەن یاریزانە ناوخۆییه‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌ها خەڵاتێك که‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر بوو له‌ 20 ملیۆن دیناری عێراقی بوو پێشكه‌شكرا ، هاوكات ڕاكێشانی تیروپشك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ  و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆری کاتبەسەربردن سازكران، ئەم چالاكییانه‌ بوونه‌ هۆی  ئه‌وه‌ی گۆشه‌ی زین ببێته‌ یه‌كێك لە سەرنجڕاکێشترین پانتاییه‌كان بۆ گەنجان.

شایه‌نی باسه‌، پسپۆڕانی زین عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر بەشدارییان لە ته‌واوی ڕۆژه‌كانی پێشانگاکەدا كرد، لە میانی سازدانی چه‌ندین دانیشتن و كۆڕبه‌ند  و وۆرکشۆپی تەکنیکی تایبەتمەند، و گفتوگۆی کارلێککەرانە ده‌رباره‌ی بابەتە بنەڕەتیەکانی  وەك زیرەکی دەستکرد، ئینتەرنێتی شتەکان، شارە زیرەکەکان، سایبەر سیكیوریتی، پاراستنی داتاكان، تەندروستی دیجیتاڵی، و چارەسەری گواستنەوەی زیرەك. چاوەڕوان دەکرێت ئەم دانیشتنانە بەشداری بکەن لە دروستکردنی گفتوگۆیەکی قووڵ دەربارەی ڕۆڵی عێراق لە دیمەنی تەکنەلۆژی هەرێمیى، و هه‌روه‌ها دووپات له‌  پێشەنگبوونی زین عێراق ده‌كاته‌وه‌ وەك هاوبەشێکی متمانەپێکراو لە توانابەخشینی داهێنان و پاڵنانی چەرخی گۆڕانکاری دیجیتاڵی.