
بەغداد، عێراق | ئابی 2025: لە هەنگاوێکی نوێ و بێ وێنه‌دا، و له پێناو خێراكردنی ڕه‌وتی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و بەهێزکردنی نەوەی داهاتووی به‌هره‌مه‌نده‌كانی عێراق، زین عێراق زنجیرەیەك ڕێکەوتنی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی له ڕێگه‌ی پلاتفۆڕمه دیجیتاڵییه‌كه‌یه‌وه، لەگەڵ چوار دامەزراوەی پێشەنگ واژوو کرد كه بریتین له: المحطة، کۆمپیۆتیک، دروستکارانی بەغداد Makers of Baghdad، و ئیرادە له ڕێگه‌ی پلاتفۆڕمه دیجیتاڵییه‌كه‌یه‌وه.
ئەم هاوبەشییانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی درێژمه‌ودای زین عێراقه بۆ پەرەپێدانی سیستەمێکی دیجیتاڵی نەرم و ئامادە بۆ داهاتوو لە ڕێگەی وەبەرهێنان لە بواری فێربون و بازرگانی و له‌خۆگرتنی دیجیتاڵی. مەڕاسیمی واژووکردنی ڕێككه‌وتنه‌كه لە بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیای زین عێراق لە بەغداد ئەنجام درا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەریه‌ك له دامەزراوە هاوبەشەکان.
لە ڕێگەی هه‌ماهه‌نگییه‌كه‌ی لەگەڵ المحطة، زین عێراق پابەندبوونی خۆی دەسەلمێنێت بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگەیەکی چالاک لە دروستکارانی گۆڕانكاری و كارسازان. هه‌روه‌ها لەگەڵ کۆمپیۆتیک، هەوڵ ده‌درێت بۆ پێشکەشکردنی بەرنامەکانی ڕاهێنانی كاریگه‌ر و ئاست به‌رز لە بوارەکانی بەرنامەسازی و پەرەپێدانی نەرمەکاڵا و تەکنەلۆژیا نوێیەکان، کە بەشداری دەکه‌ن لە پڕکردنەوەی کەلێنی کارامەییەکان و بەهێزکردنی ئامادەیی بۆ بازاڕی کاری دیجیتاڵی.
هاوبەشیکردن لەگەڵ دروستکارانی بەغداد Makers of Baghdad، پانتایی و هه‌ماهه‌نگییه‌كان به‌هێزده‌كه‌ن له پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ داهێنەرە لاوەکان به ئامانجی گه‌شه‌كردن لە ڕێگەی فێربوونی هاوبەش و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی داهێنەرانە. لە هەمان کاتدا، ڕێکەوتنە نوێیه‌كه، ویست و ئیراده‌ی فێربونی زانیارییه دیجیتاڵییه‌كان و زامنی ده‌ستڕاگه‌یشتن به لێهاتوییه دیجیتاڵییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌كات له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
سەبارەت بە گرنگی ئەم هاوبەشییانە، سه‌رۆكی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین عێراق، بەڕێز ئیمری غۆركان وتی: "ئەمڕۆ نوێنه‌رایه‌تی چركه‌ساتێكی جه‌مسه‌ریی ده‌كه‌ین له گه‌شته به‌رده‌وامه‌كان بۆ تواناسازی گه‌نجانی عێراق و خێراكردنی گۆڕانكاری دیجیتاڵی له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
لە ڕێگەی هاوبەشییە نوێکراوەکانمان لەگەڵ المحطة، کۆمپیۆتیک، دروستکارانی بەغداد Makers of Baghdad، و پلاتفۆرمی دیجیتاڵی سه‌ر به ئیراده، ئێمە هەوڵەکانمان یەکدەخەین لەگەڵ لایەنە سەرەکییەکان له بواری كارسازی و تەکنەلۆژیا و له خۆگرتنی دیجیتاڵی، کە هەر یەکێک لەم دامەزراوانە بەهایەکی جیاواز پێشکەش دەکه‌ن لە سپۆنسه‌ركردنی کۆمپانیا تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كان و کۆمەڵگا داهێنەرەکان، بۆ به‌هێزكردنی به‌هره و لێهاتوییه ته‌كنیكی و هزرییه پێویسته‌كان له پێناو سه‌ركه‌وتن له داهاتوی ئابوری له وڵات.
لە زین عێراق، باوەڕمان وایە ئەم جۆرە هاوبەشییانە وەبەرهێنانن لە گەشەسەندنی درێژمه‌ودای عێراق، كه بە داهێنان و ئامانجی هاوبەش بونیادنراوه."
ئەم ڕێکەوتنانە ڕەنگدانەوەی دیدگای زین عێراقن بۆ دروستکردنی سیستەمێکی دیجیتاڵی گشتگیر له پێناو به‌هێزكردنی كه‌رتی پیشەسازی و پاڵپشتیكردنی لاوان له ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی کارامەییه‌كانیان و به‌خشینی زانیاری پێویست بۆ داهاتوویان. لە سۆنگه‌ی ئەم هه‌ماهه‌نگییانه لەگەڵ دامەزراوە نیشتیمانییە پێشەنگەکان، زین عێراق بەردەوامە لە چەسپاندنی ژینگەیەكی هانده‌رانه‌ی داهێنان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی فراوانتر بۆ گەشەکردن، کە بنچینەکانی ئابوورییەکی دیجیتاڵی بەهێز و گەشاوه ده‌چه‌سپێنێت له پێناو خزمەتكردنی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا.