
باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی جێگیرتر و ئینتەرنێتێکی خێراتر و متمانهپێكراوتر، لەگەڵ خێراكردنی ڕێڕەوی گۆڕانكاری دیجیتاڵی لە کەرتی پەیوەندیکردن لە عێراق
بەغداد، عێراق – ئایاری 2026 – لە چوارچێوەی ستراتیژیاكهیدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەزموونی دیجیتاڵی بۆ بەشداربووانی، کۆمپانیای زین عێراق، پێشەنگ له بواری پەیوەندیکردن و تەکنەلۆژیای زانیاری، بەردەوامە لە فراوانکردنی تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکرد لە چالاكییهكانیدا، بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی خێراتر و متمانەپێکراوتر. لە ڕێگەی بەکارهێنانی داتای زیرەک بۆ بەهێزکردنی کوالێتی تۆڕەکەی و باشترکردنی ئاستی کارکردنی لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا، زین عێراق بەردەوامە لە بهرزكردنهوهی ئاستی ههوڵهكانی لە خێراكردنی ڕێڕەوی گۆڕانكاری دیجیتاڵی لە کەرتی پەیوەندیکردن لە عێراق، و پاراستنی پێگەی خۆی وەک یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندیکردن لە عێراق کە پشت بە توانا پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکرد لەم ئاستەدا دەبەستێت.
ئەم ئاراستەیە بە شێوەیەکی سەرەکی تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی جێگیریی تۆڕەکە و خێراییەکانی ئینتەرنێت و باشترکردنی ڕووماڵ بۆ سەرجەم بەشداربووان، بە جۆرێک کە پاڵپشتی توانا پێشکەوتووەکانی زین عێراق و ئامادەیی بۆ نەوەی پێنجەم (5G) دەکات. لەم چوارچێوەیەدا، زین عێراق تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکردی هێناوەتە ناو چالاكییهكانیهوه، كه وا لە کۆمپانیا دەکات پێشبینی ئەو خواستە زیادبووەی سەر تۆڕەکەی بکات و ڕێوشوێنی پێشوەختە بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکە و پاراستنی بەرزترین ئاستەکانی کارکردن، تەنانەت لە کاتە چڕهكانیشدا، ئەمەش ئەزموونێکی پەیوەندیکردنی ئاسان، متمانەپێکراو و خێرا بۆ تاک و کۆمپانیاکان دابین دەکات.
هاوکات زین عێراق کاردەکات بۆ خێراکردنی ڕەوتی گۆڕانكاری بەرەو تۆڕێک کە پشت بە کارپێکردنی خودی ببەستێت، ئەوەش لە ڕێگەی تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکرد لە پرۆسە جیاوازەکانیدا، بە جۆرێک تۆڕەکە توانای پێشبینیکردن و بڕیاردان و جێبەجێکردنی بە شێوەیەکی سەربەخۆ و خێرا (لە كاتی ڕاستهوخۆدا) هەبێت. لە ڕێگەی بەکارهێنانی شیکاریی داتاکان بە ژیریی دەستکرد و خۆکارکردن پاڵپشتی دەکرێن، زین کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ئەزموونی بەشداربووان، پێشبینیکردنی ئەگەری دابەزینی کوالێتی و چارەسەرکردنی پێش ڕوودانی، شانبەشانی باشترکردنی کارایی کارپێکردن بە شێوەیەکی بەرچاو. ئەم پەرەسەندنە پێگەی زین لە پێشەنگایەتی داهێنانی دیجیتاڵیدا زیاتر دەکات، لە ڕێگەی پێشکەشکردنی تۆڕی زیرەکتر و نەرمتر و خاوەن توانای چارەسەرکردنی خودیی، کە پێداویستییە پەرەسەندووەکان و ئامادەیی بۆ تەکنەلۆژیاکانی نەوەی پێنجەم و خزمەتگوزارییەکانی کار و سیستەمە دیجیتاڵییە پێشکەوتووەکان پڕدەکاتەوە. ئەم وەرچەرخانە بەشێکە لە ستراتیژییە فراوانەکەی زین عێراق بۆ تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیاکانی ژیریی دەستکرد لە ناو سیستەمی تۆڕ و پرۆسە کارپێکردنەکاندا، هاوتەریب لەگەڵ بەهێزکردنی ئاسایشی داتا و بهڕێوهبردنی شیکارییەکان لە چوارچێوەی فراوانی کۆمپانیاکە بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی (سایبەر سیکوریتی).
لەم بارەیەوە، سهرۆكی جێبەجێکاری زین عێراق، بهڕێز ئیمری غۆرکان ڕایگەیاند: "لە زین، تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا پێشکەوتوو و پێشبینیکارەکانی ژیریی دەستکرد لە کارەکانماندا تەنها لە پێناو هاوكاروانبون له پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان کورت نابێتەوە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە پێشکەشکردنی بەرزترین پێوەرەکانی خزمەتگوزاری بۆ بەشداربووانمان. لە ڕێگەی چەسپاندنی ژیریی دەستکرد لە تۆڕەکەماندا، کاردەکەین بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەربەخۆتر کە پشت بە کارپێکردنی خودی ببەستێت، ئەمەش ئاستی کارکردن بەهێزتر دەکات، متمانە دەچەسپێنێت، و توانامان پێ دەبەخشێت بۆ پێشخستن و پێشبینیکردنی پێداویستییەکانی بەشداربووان. ئەم وەرچەرخانانە وامان لێدەکەن پێگەی زین لە پێشەنگایەتی داهێنانی دیجیتاڵیدا بچەسپێنین، و پاڵپشتی خواست و پێداویستییە گەشەسەندووەکانی بازاڕی عێراقی بکەین."
لە هەمان کاتدا، کۆمپانیا سیستەمێکی زیرەکی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکردی پەسەند کردووە کە تیشک دەخاتە سەر باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان، لە ڕێگەی شیکردنەوەی شێوازەکانی بەکارهێنان و تێگەیشتن لە پێداویستییەکانیان بە شێوەیەکی وردتر، ئەمەش بەشدار دەبێت لە باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزاری و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی دیجیتاڵیی ئاسانتر و کاراتر بۆ بەشداربووان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراقدا.
زین عێراق جەخت لە پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە فراوانکردنی بڵاوکردنەوەی ئەم توانا زیرەکانە لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا لە ماوەی ساڵی 2026دا. لە ڕێگەی پشتبەستن بە ژیریی دەستکرد وەک توخمێکی بنەڕەتی لە خزمەتگوزارییەکان و پرۆسەکانی کارپێکردنی ڕۆژانەی تۆڕەکەیدا، زین عێراق پێگەی خۆی وەک پێشکەوتووترین و متمانەپێکراوترین تۆڕەکانی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵی لە عێراقدا بەهێزتر دەکات.