زین عێراق بە ئاهەنگێکی شکۆدار کۆتایی بە فیستیڤاڵی "لایگلك" هێنا. - ئۆتۆمبێلێكی شێڤرۆلێت تاهۆ ڕادەستی براوە کرا

زین عێراق بە ئاهەنگێکی شکۆدار کۆتایی بە فیستیڤاڵی "لایگلك" هێنا. -	 ئۆتۆمبێلێكی شێڤرۆلێت تاهۆ ڕادەستی براوە کرا


بەغداد، عێراق – نیسانی 2026: کۆمپانیای زین عێراق، پێشەنگی کەرتی پەیوەندیكردن و تەکنەلۆژیای زانیاری، بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە یەکەمین وەرزی هه‌ڵمه‌ته‌ ناوازەکەی "لایگلك" هێنا. ئەم کەمپەینە ئەزموونێکی کارلێکەری بێوێنەی بۆ بەشداربووان ڕەخساند و خستنیە نێو کەشێکی پڕ لە جۆش و خرۆشی تیروپشکەکان، کە تێیدا چەندین خەڵاتی گرانبەها دابەشکران و گه‌وره‌ترین خەڵاتەکانیش بریتی بوو له‌ ئۆتۆمبێلێکی شێڤرۆلێت تاهۆ مۆدێل 2026، جگه‌ له‌ چه‌ندین ئامێری مۆبایلی زیرەك و ژمارەی نایاب و جوان له‌ زین.

ئەم ئۆفەرە بۆ ماوەی دە هەفتە بەردەوام بوو، تێیدا بەشداربووان تەنها بە چالاککردنی هەر پاکێجێکی زین بە بڕی 15 هەزار دینار یان زیاتر لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زین عێراقەوە، ناویان دەچووە نێو تیروپشکەکانەوە.

لە ماوەی ئەم هەڵمەتەدا، کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە سەرتاسەری عێراقدا هەبوو، بەشداربووان بوونە خاوەنی خەڵاتی جۆراوجۆر وەك: مۆبایلی iPhone، ئامێری iPad، بیستۆكی AirPods، کاتژمێری Apple Watch، و ئامێری PlayStation 5 Slim، جگە لە بەدەستهێنانی ژمارە جوان و نایابەکانی زین.

کەمپەینەکە بە ئاهەنگێکی تایبەت و ناوازه‌ لە بنكه‌ی سەرەکی زین عێراق كۆتایی پێهات،  تێیدا لە نێو کەشێکی پڕ لە خۆشی و بە ئامادەبوونی خێزانەکەی، کلیلی ئۆتۆمبێلە تاهۆکە ڕادەستی براوەی خەڵاتی گەورە کرا. ئەم ساتە تەنها دابەشکردنی خەڵات نەبوو، بەڵکو بەرجەستەکردنی خەونێک و بەڵێنێکی زین بوو بۆ چەسپاندنی چەمکی "ساتە لەبیرنەکراوەکان" لە ژیانی بەشداربووانیدا.

ئۆفه‌ری "لایگلك" گوزارشت لە ستراتیژیای زین عێراق دەکات بۆ ئاراستەکردنی کەمپەینە داهێنەرەکان بە مەبەستی قووڵکردنەوەی پەیوەندی بەشداربووان بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، ئەمەش پێگەی کۆمپانیا وەك هاوبەشێکی دیجیتاڵی جێی متمانە لای کۆمەڵگەی عێراقی بەهێزتر دەکات.

لەم بارەیەوە، محمد سمیر، سەرۆکی کارگێڕی بازرگانی لە زین عێراق ڕایگەیاند:

"ئێمە لە زین عێراق هەمیشە هەوڵ دەدەین ئەزموونی نوێ و داهێنەرانە پێشكه‌ش بكه‌ین کە بەشداربووانمان بکاتە چەقی سەرنجی کارەکانمان. ‌لایگلك‌ تێکەڵەیەك بوو لە ئاسانکاری دیجیتاڵی و چانسی بردنەوەی خەڵاتی شاهانە. شانازی بەم پێشوازییە گەورەیەوە دەکەین و بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە پێشکەشکردنی دەسپێشخەرییەك کە بەهایەکی ڕاستەقینە بۆ ژیانی بەشداربووانمان زیاد بکات."

لە کۆتاییدا، زین عێراق وێڕای پیرۆزبایی گەرمی بۆ هەموو براوەکان، سوپاسی متمانەی بەشداربووانی کرد و دووپاتی کردەوە لە داهاتوودا سوپرایز و ئۆفەری گەورەتر و ناوازەتر لە چاوەڕوانی هەموواندا دەبێت.