
بەغداد- عێراق | ئەیلول – سێپته‌مبەرى 2025:
لە چوارچێوەی ستراتیژیه‌ته‌كه‌یدا بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵه‌كه‌ی لە پێشەنگایەتیكردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و دابینکردنی ئەزموونێك به‌گویره‌ی ستاندارده جیهانییه‌كان بۆ بەشداربوان، كۆمپانیای زین عێراق، "ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیكردن" لەگەڵ بەناوبانگترین خزمەتگوزاری پەخشی دەنگیی له ئاستی جیهاندا (Spotify) واژۆ ده‌كات له پێناو پێشکەشکردنی "خزمەتگوزاری بەشداریكردن" به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستەوخۆ بۆ بەشداربووانی.
لەگەڵ Spotify Premium، گەنجانی عێراقى دەتوانن چێژ لە گوێگرتن لە ملیۆنان گۆرانی وەربگرن (بەبێ ڕیکلام)، و کلیپەکان داونڵۆد بكه‌ن به‌بێ هه‌بونی خزمه‌تگوزاری ئینتەرنێت بۆ گوێگرتن لێیان له‌هه‌ر كات و شوێنێكدابن، وێڕای توانای کۆنترۆڵکردنی تەواوی بژارده‌كانی کارپێکردن، دووبارەکردنەوە، ڕێکخستنی کلیپەکان، هاوكات ده‌توانن کواڵیتی دەنگی بەرز هه‌ڵبژێرن، و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان له یه‌ككاتدا گوێ له ئاواز و گۆرانییه‌كان بگرن و هاوكات لیستی گوێ لێگیراوه‌كان و ئاوازه دڵخوازه‌كانیان رێكبخه‌ن.
له باره‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌وه، سەرۆکی جێبەجێكاری زین عێراق، به‌ڕێز ئیمری غۆرکان وتی: "شانازی به‌م هاوبه‌شییه‌وه ده‌كه‌ین لەگەڵ Spotify Premium، کە ڕەنگدانەوەی بەڵێنی بەردەواممانە بۆ پێشکەشکردنی باشترین چارەسەرە دیجیتاڵییەکان بۆ بەشداربوانمان. ئێمه له گرنگی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی تێدەگەین، بەتایبەتی ناوەڕۆکی بیستراو، بۆ پێكهاته‌ی گەنجان لە عێراق، له‌م سۆنگه‌یه‌وه گرنگیمان بە دابینکردنی "رێگه‌یه‌كی به‌شداریكردن له خزمه‌تگوزارییه‌كه" داوه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و پارێزراو، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان بتوانن چێژ لە ئەزموونی Spotify Premium بەشێوه‌یه‌كی ئاسان وەربگرن. ئەم هەنگاوە جه‌خت له پێشەنگبوونی زین عێراق ده‌كاته‌وه له بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و دابینکردنی بەهای زیادکراوی ڕاستەقینە بۆ کۆمەڵگەکەمان".
هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی زین عێراق، به‌ڕێز محمد سمیر ڕایگه‌یاند: "بەشداربووانمان چه‌قی كاره‌كانمانن لە زین عێراق. ئەم هاوبه‌شییه لەگەڵ Spotify هەنگاوێکی نوێیە لە گەشتەکەماندا بەرەو دەوڵەمەندکردنی شێوازی ژیانی دیجیتاڵی بەشداربووان، لە ڕێگەی ئاسانكاری بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنیان بە پلاتفۆرمە جیهانییه‌كان بە ئاسانترین ڕێگا. هه‌روه‌ها ڕەنگدانەوەی بەڵێنی چەسپاومانە بۆ بەرزکردنەوەی بەردەوامی ئەزموونی بەشداربووان و پێشکەشکردنی بەهای ڕاستەقینە و دیاری بۆیان".
زین عێراق لە ڕێگەی ئەم هاوبه‌شییه‌وه، دووپات له به‌رده‌وامیی به‌ڵێنه‌كانی ده‌كاته‌وه بۆ بەهێزکردنی ئەزموونی بەشداربووان و دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و خزمەتگوزاری دیجیتاڵی کە وەڵامی سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌داته‌وه و هاوتەریبه لەگەڵ پێشكه‌وتنه جیهانییه‌كان.