زین عێراق و ئیندیڤەری ئوردن: گەشەیەکی ئیلهامبەخش و داهێنانێکی بەردەوام

زین عێراق و ئیندیڤەری ئوردن: گەشەیەکی ئیلهامبەخش و داهێنانێکی بەردەوام


بەغداد، عێراق | تشرینی یەکەمی 2025: زین عێراق، لقێكی کۆمپانیاکانی گرووپی زین، پێشەنگی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیكردن و داتای مۆبایل لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، بە هاوکاری لەگەڵ ئیندیڤەری ئوردن،  چالاکییەکانی بۆنه‌ی پێشەنگایه‌تیكردنی "زین عێراق - ئیندیڤەر: گەشەیەکی ئیلهامبەخش، داهێنانێکی بەردەوام" ڕاگه‌یاند، کە لە 18ی تشرینی یەکەمی 2025 لە ئۆجی له‌ بەغدا به‌ڕێوه‌چوو.

چالاكییه‌كه‌ بۆ ماوەی ڕۆژێك بەردەوام بوو، تێیدا ده‌سته‌بژێرێك لە باشترین سەرکردە بازرگانییه‌كان و وەبەرهێنەران و نوێنەرانی  كه‌رتی گشتی و تایبەت لە ناو و دەرەوەی عێراق کۆکردەوە، لەژێر یەك ئامانجی هاوبەشدا: نیشاندانی توانای عێراق بۆ بوون به‌ ناوەندێکی هەرێمیی گرنگ بۆ داهێنان و گەشەی ئابووریی بەردەوام.

بە درێژایی ڕۆژەکە، ئامادەبووان بەشداریان کرد لە دانیشتنە گفتوگۆ ئیلهامبەخشەکان، و دیداره‌ ڕازاوه‌كانی پێشەنگان لەگەڵ وەبەرهێنەران و هاوبەشە ئەگەرییەکان، و هەلی پەیوەندی کارلێکكار. له‌ دانیشتنەکاندا باسی چه‌ندین بابەتی بنەڕەتی کرا، لەوانە گۆڕانکاری ئابووری لە عێراق، بەرزبوونەوەی ئابووری دیجیتاڵی، ڕۆڵی پێشکەوتووی سەرمایەی سه‌ركێشیكار، و گرنگی خۆماڵیکردنی بەهرە و کەلتووری دامەزراوەیی بۆ بنیادنانی کۆمپانیای بەردەوام و توانای ڕکابەر.

بەڕێز ئیمری غۆرکان، سه‌رۆكی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین عێراق، پابەندبوونی بەردەوامی کۆمپانیاکەی پشتڕاستکردەوە بۆ بینینی ڕۆڵی خۆی وەك ئامرازێکی سەرەکی بۆ سیستەمی پێشەنگایه‌تیكردن، و وتی:

"هاوبەشیمان لەگەڵ ئیندیڤەری ئوردن ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنێت کە چی ڕوودەدات کاتێک ئامانج لەگەڵ هاوکاری یه‌كده‌گرن. پێکەوە، ئێمە تەنها  سەرکردە بازرگانییه‌كان به‌هێزناكه‌ین، بەڵکو دووبارە دیمەنی داهێنان لە عێراق دەکێشینەوە كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی داهێنانی گه‌له‌كه‌ی بێت."

چالاکییەکە ڕۆڵی گەورەی هاوبەشی نێوان كۆمپانیاكانی ئه‌ودیو سنوورەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و دیدە هاوبەشەکان ده‌رده‌خه‌ن لە خێراکردنی پێشکەوتنی سیستەمی سەرکردایەتی بازرگانی لە عێراق. وەك سەکۆیەکی هاوکاری پێشەنگ، زین عێراق و ئیندیڤەری ئوردن سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی گفتوگۆیەکی کاریگەر و بنیادنانی هاوبەشیی و پەیوەندی نوێ کە بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی داهێنان و گەشەپێدانی به‌رده‌وام.

تامر الصلاح، بەڕێوەبەری گشتیی ئیندیڤەری ئوردن، ڕایگەیاند:

"ئەم هاوکارییە ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوەڕۆکی کاریگەری دووپاتکراوەی ئیندیڤەره‌، لە ڕێگەی فراوانکردنی کاریگەریمان لە نێوان سنوورەکاندا بۆ پشتیوانیكردن و بەهێزکردنی سیستەمە پێشەنگەکانی ناوچەکە. ئەوەی لە بەغداد بینیمان، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ به‌رجەستە دەکات کە لەلایەن ڕابه‌رانی بازرگانییەوە بە ئامانج و وزەیانەوە ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت، بۆ بەشداریکردن لە بنیادنانی داهاتوویەکی ئابووریی گەشاوه‌ و بەردەوام بۆ عێراق."

ئەم هاوبەشییە وێستگەیەکی بەرچاوە لە كاروانی زین عێراق بۆ پشتیوانیکردنی سەرکردایەتیكردنی بازرگانی و تواناسازی گەنجان و بەهێزکردنی ئابووری دیجیتاڵی لە وڵات، و چەسپاندنی پێگەی بەغداد وەك ناوەندێکی دره‌وشاوه‌ بۆ داهێنان و دەرفەت و داهێنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.