كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردن له رۆژگاری ئێستاماندا، یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و پایانه‌ی كه كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان به‌هه‌موو قه‌باره جیاوازه‌كانییانه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیان پشتی پێده‌به‌ستن، به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی جیهان به گه‌رموگوڕییه‌وه هاته نێو شۆڕشی دیجیتاڵییه‌وه. خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان و به‌شداربووان به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه، بووه‌ته یه‌كێك له گرنگترین بنه‌ماكانی كاركردن، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی جۆری بازرگانی، پیشه‌سازی، كه‌رت یان قه‌باره‌كه‌ی، بۆیه به‌بێ بوونی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نه‌ك زه‌حمه‌ته، به‌ڵكو كاری نه‌كرده‌یه بتواندرێت په‌ره به كار و پێشخستنی بدرێت بگره ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌بردنیشی.

له‌م سۆنگه‌یه‌وه، به‌شی فرۆشتنی كۆمپانیاكان و دامه‌زراوه‌كان و چاره‌سه‌ریی كاره‌كان "زین بزنس"، پاكێجێك له خزمه‌تگوزاری و ئۆفه‌ری ناوازه پێشكه‌ش به دامه‌زراوه، فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كان، كۆمپانیا، پرۆِژه‌كان به هه‌موو قه‌باره‌كانیایانه‌وه گه‌وره، مامناوه‌ند، بچووك ده‌كات، له میانی ئه‌و ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزارییه‌دا، ته‌واوی پێداویستییه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن دابینكراوه له پێناو به‌رده‌وامیی و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیان.
زین بزنس، ده‌رفه‌ت بۆ خاوه‌ن پڕۆژه بچووك و مامناوه‌نده‌كان و كارسازان ده‌ره‌خسێنێت تا بتوانن كاره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی كاراتر به‌ڕێوه‌به‌رن له پێناو گه‌شه‌كردن و هاوكاروانبوون له‌گه‌ڵ نوێترین و پێشكه‌وتووترین ته‌كنۆلۆژیا به پشتبه‌ستن به خێراترین ئینته‌رنێت له عێراق له رێگای تۆڕی .+4.5G
خزمه‌تگوزارییه‌كانی "زین بزنس" پێكهاتوون له: چاره‌سه‌رییه‌كانی سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری به‌شداربووان، خزمه‌تگوزاری كورته ژماره‌كان، خزمه‌تگوزاری كورته‌نامه‌ی رێكلامیی و پاكێجه جۆراوجۆره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و پاكێجی كراوه‌ی ئینته‌رنێت.
هاوكات "زین بزنس" ته‌كنیكی گواستنه‌وه‌ی داتاكان "M2M"یش له خۆده‌گرێت، كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه ده‌گرێته‌وه: چاودێریكردنی ئۆتۆمبێه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی كه‌ل و په‌له‌كان، و به‌ستنه‌وه‌یان به ئه‌پڵیكه‌یشنه زیره‌كه‌كان و ئامێره‌كانی بانكیی ئه‌لیكترۆنی و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ی بانكیی له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی ژمێره‌ره‌كانی ئاو و كاره‌با. به‌م پێیه زین گه‌وره‌ترین كۆمپانیای په‌یوه‌نیدكردنه له عێراق كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه پێشكه‌شده‌كات.
ئه‌م چاره‌سه‌رییه بازرگانییه، سه‌رچاوه‌ی له ستراتیژیا و دیدگای زینه‌وه گرتووه، له پێناو ئافراندنی جیهانێكی گشتگیری په‌یوه‌ندیكردن و به‌شداریكردن له زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان و ده‌رفه‌ته‌كان و هێنانه‌دی گۆڕانكاری دیجیتاڵی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بازرگانی زین، به‌ڕێز لیث ریاض رایگه‌یاند "ئێمه په‌رۆشین بۆ دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ ته‌واوی كڕیارانمان، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانمان و به له‌به‌رچاوگرتێ پێگه‌ی زین وه‌ك دابینكه‌ری سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و چارسه‌رییه بازرگانییه‌كان بۆ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی عێراق و له سۆنگه‌ی پابه‌ندبوونی به‌رده‌واممان بۆ تواناسازی گه‌نجان و كه‌رتی بازرگانی و كارسازی، كار ده‌كه‌ین بۆ پاڵپشیكردن و به‌هێزكردنی كۆمپانیا بچووك و مامناوه‌نده‌كان، له پێناو به‌دیهێنانی گه‌شه و سه‌ركه‌وتن و جیاوازیی.
به خۆشحاڵییه‌وه كارمانكرد بۆ پێشه‌شكردنی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ده‌وڵه‌مه‌ند و جۆراوجۆری پاڵپشت به به‌هێزترین و پێشه‌نگترین تۆڕی +4.5G له زین به ئامانجی پاڵپشتیكردنی خاوه‌ن كار و گه‌نجان بۆ به‌دیهێنان خه‌ون و ئاواته‌كانیان و په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كانیان.