
بەغداد، عێراق | ئەیلولی 2025: كۆمپانیای زین عێراق، پێشەنگی بواری پەیوەندیكردن و خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان، بەردەوامە لە به‌دیهێنانی گۆڕانكاری جۆریی له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی ئه‌لیكترۆنی له عێراق. له پاڵه‌وانێتی نیشتیمانیی په‌بجی مۆبایل (PMNC) بۆ وه‌رزی پاییزی 2025، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی و بێ وێنه تۆماركرا له ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له پاڵاوتنه كراوه‌كان و قۆناغی گروپه‌كان (21,990) یاریزان، به به‌راورد به هه‌مان پاڵه‌وانێتی له وه‌رزیی به‌هاری 2025، كه (7,319) بوو.
كۆمپانیای زین عێراق مۆڵەتی تایبەتی لە کۆمپانیای (Tencent) وەرگرتووە (Tencent یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت و یارییەکان له ئاستی جیهان، بۆ بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتی نیشتیمانی په‌بجی مۆبایلی عێراق بۆ وەرزی پاییز). ئەمەش وایکردووە ببێتە تاکە لایەنێكی فەرمی، مافی ڕێکخستنی ئەم پاڵەوانێتییەی هەبێت لە ساڵی 2025، دوای ئه‌و سەرکەوتنه گەورەیهی له وەرزی بەهار تۆماریكرد.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین عێراق، به‌ڕێز ئیمری غۆركان ڕایگه‌یاند "ئه‌م گه‌شه چاوه‌ڕواننه‌كراوه له ژماره‌ی به‌شداربوان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌رۆشی و جۆشوخرۆشی گه‌نجانی عێراق و بههرهكانیانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه‌ی پێمانیان به‌خشیوه وه‌ك ڕێكخهرێكی فه‌رمی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه. هه‌روه‌ها وتیشی: "ئێمه پابه‌ندین به پێشكه‌شكردنی پلاتفۆڕمێكی ركابه‌ری جیهانی بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی گه‌نجان و به‌ره‌وپێشبردنی داهێنانی دیجیتاڵی، و به‌هێزكردنی پێگه‌ی عێراق له وه‌رزشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ئاستی هه‌رێمه‌كه‌دا"
بە بەراورد لەگەڵ تێکڕای (3,200) بەشداربوو لە وەرزەکانی (PMNC) بۆ ساڵی 2024؛ کە لە ژێر بەڕێوەبردن و سه‌رپه‌رشتی زین عێراق نەبوو؛ ئەم زیادبوونە به‌رچاوه له ژماره‌ی به‌شداربوان، لە ماوەی پشتگیریکردنی زین بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان، بەڵگەی شارەزایی بەڕێوەبردن و قووڵایی کارلێکی كۆمپانیایه لەگەڵ کۆمەڵگا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز عبدالله غەفاری، بەڕێوەبەری وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان لە (PUBG MOBILE ESPORTS) بۆ هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، وتی: "زین عێراق پێوەرەکانی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکانی لە هەرێمەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە. پابەندبوونیان بە کواڵیتی و گشتگیریى و گەشەپێدانی گەنجان بە ڕوونی لە ڕێگەی ئەم ژمارە نائاساییانەی تۆمارکراوانهوه دەردەکەوێت. ئێمە شانازی بە هاوبەشیكردن لەگەڵ زین عێراق ده‌كه‌ین لە ڕێگاخۆشكردن بۆ یاریزانە عێراقییەکان بۆ درەوشاندنەوە و سه‌ركه‌وتنیان لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا".
شایانی باسه پاڵەوانێتییەکە زیاتر لە 55 ملیۆن بینه‌ری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وەرزی پاییزدا هه‌بوو، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش زۆرترین ڕێژه‌ی بینینه لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا. هەروەها زین ئیسپۆرتس کۆبونەوەیەکی کۆمەڵایەتی ڕێکخست به ئاماده‌بونی زیاتر لە 100 بەشداربوو، و ڕوماڵێكی به‌رفراوانی له ڕووی راگەیاندنه‌وه هه‌بوو لە لایەن کەناڵە عێراقییە بەناوبانگەکانەوە هه‌روه‌ك عێراقیة، الرابعهة، و 1001ەوە.
پاڵەوانێتییەکە به به‌رزكردنه‌وه‌ی جامی پله‌ی یه‌كه‌م، (721 Esports) و پله‌ی دووه‌م (GS) له‌لایه‌ن پاڵەوانانی عێراقه‌وه كۆتایی هات.
هه‌ر دوو تیمه براوه‌كه نوێنەرایەتی عێراق دەکەن لە پاڵەوانێتی په‌بجی مۆبایل (PMSL) بۆ هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، كه بریاروایه لە ئەبو زەبی ئەنجام بدرێت، ئەمەش ئاسۆی ڕکابەریکردنیان لەسەر گۆڕه‌پانی نێودەوڵەتی بۆدەکاتەوە. سه‌باره‌ت به‌م سه‌ركه‌وتنه، (Tencent) نامەیەکی سوپاسگوزاری به‌شێوه‌یه‌كی فەرمی ئاراسته‌ی زین ئیسپۆرتس كرد و ستایش و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌دا ناوازهیهیى ده‌ربڕی لە بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەکەدا.
ئەم سەرکەوتنە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی زین عێراقە بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگای یارییەکان و بەهێزکردنی بەهرە عێراقییه‌كان و بەرزکردنەوەی پێگه‌ی عێراق لەسەر نەخشەی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکانی جیهانی، بەو شێوەیەی لەگەڵ دیدگا ستراتیژیه فراوانه‌كه‌ی بۆ گۆڕانی دیجیتاڵی و بەهێزکردنی نەوەی داهاتوودا دەگونجێت.