عەلی زاهد

سەرۆكی جێبەجێكار لە زین عیراق

بەڕێز عەلی زاهد بە ئەزمونێكی فراوانی 17 ساڵیی كۆمپانیاكانی پەیوەندی جیهانی وەك ئۆرانج ـ نەمسا 02ـ ئەڵمانیا ـ (تلیفۆنیكا) و زین عیراق پەیوەندی بە خێزانی زین عێراقەوە كرد. لە پاڵ كاری پێشوی كە لە دامەزراوە ئەوروپییەكانی پسپۆڕ لە راوێژكاری كارگێڕیدا راوێژكاری كارگێڕی بووە. عەلی زاهد بەمدواییانە پۆستی سەرۆكی كارگێڕیی بازرگانی هەبوو لە زین عیراقدا بەرلەوەی پۆستی سەرۆكی جێبەجێكاری زین عیراق وەربگرێت. هەروەها ئەزمونێكی فراوانی هەیە لە ستراتیژییەتی بەبازاڕكردن و لۆگۆی بازرگانی و بەڕێوەبردنی ستراتیژییەتی بازرگانی لە بازاڕە تازەپێگەیشتوەكانی هەریەك لە ئەوروپا، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا.

بەڕێز عەلی زاهد خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانستی بەڕێوەبردن و پەیوەندییەكان لە زانكۆی دانوب كرمس لە نەمسا، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بەڕێوەبردنی نێودەوڵەتی TRIUM Global Executive MBA بە پرۆگرامێكی تایبەت بە زانكۆی لەندەن بۆ كار و ئابوری LSE و زانكۆی HEC Paris and NYU Stern لە هەریەك لە پاریس و نیویۆرك. بە زمانەكانی ئەڵمانی، ئینگلیزی و عەرەبی دەدوێت.