1. زین یەکەمین کۆمپانیایە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم 4G-LTE دەستپێکرد، دوای ئەوەی سەرجەم مەرجەکانی رێگاپێدانی جێبەجێکرد

1.	زین یەکەمین کۆمپانیایە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم 4G-LTE  دەستپێکرد، دوای ئەوەی سەرجەم مەرجەکانی رێگاپێدانی جێبەجێکرد

زین یەکەمین کۆمپانیایە خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەمی 4G-LTE دەستپێکرد لە سەرجەم... زین ی عێراق یەکێك لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین ی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و داتا گوازراوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، دەستکەوتێکی نوێی بەدەستهێنا، بەوەی کە خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم 4G-LTE دەستپێکرد لەسەرتاسەری عێراقدا...

زین العراق پابەند دەبێت بەو بەلێنانەی بە بەشداربووانی داوە، بە پێشکەشکردنی باشترین ئەزموونی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم لەسەر ئاستی ناوچەکەدا

بەغدا، عێراق/ كانونی دووەمی 2021

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین ی عێراق عەلی ئەلزاهد لە کۆمێنتێکدا دەربارەی دەستپێکردنی خزمەتگوزاری نەوەی جوارەم وتی" سەرەڕای ئەو بارودۆخەی کە لەسایەی پەتای کۆڤید-19دا پێیدا تێپەڕدەبین لەگەڵ سەرجەم ئەو ئاستەنگانەی هاوشانی راگەیاندنی دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکە هاتنەپێشەوە، تەکنەلۆجیای نەوەی چوارەم 4G-LT پێشکەش بە عێراقییەکان دەکەین، کە توانای ئەوەمان پێدەبەخشێت بەرهەم و خزمەتگوزاریی داهێنەرانەتر پێشکەش بە بەکارهێنەری عێراقی بکەین لە کەرتەکانی بەکارهێنان و پێشەنگی کار و ئینتەرنێت و چەندین کەرتی ئابووری و تەندروستی و پەروەردە و فێرکردن. هەوڵەکانی زین ی عێراق لە گەشتی گۆڕانکاریی دیجیتاڵیدا پاڵپشتی لە تەکنەلۆجیای نەوەی چوارەم دەکەن. ئێمە خۆشحاڵین کە یەکەمین کۆمپانیای گەیاندنین لە عێراقدا خزمەتگوزاریی نەوەی چوارەم دەستپێدەکەین، کە ئەمڕؤکە لەبەردەستی بەشداربووانمان دایە لە رێگەی تۆڕێکەوە لەسەرتاسەری عێراقدا فراوانترین رووماڵی هەیە".

بەغدا، عێراق/ كانونی دووەمی 2021: زین ی عێراق یەکێك لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین ی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و داتا گوازراوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، دەستکەوتێکی نوێی بەدەستهێنا، بەوەی کە خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم 4G-LTE دەستپێکرد لەسەرتاسەری عێراقدا، لە ژێر دروشمی "4G هەبێت کێ توانای تۆی دەبێت، ئایندە چاوەڕێت دەبێت"، زین پابەندبوو بەو بەڵێنانەی بە بەشداربووانی داوە بە پێشکەشکردنی باشترین ئەزموونی خزمەتگزارییەکانی 4G-LTE لەسەر ئاستی رۆهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، کاروانی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی لە عێراق دەستپێدەکات لە رێگەی تەکنەلۆجیای نەوەی چوارەم کە خێراییەکەی چەندین بەرابەر زیاترە لە نەوەی سێیەم.

زین لە رێگەی کامپەینێکی ریکلامی نوێ و لە ئاستی جیهانیدا دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکەی راگەیاند، هەردوو هونەرمەندی ئەستێرە سەیف نەبیل و محەمەد رەمەزانی کۆکردەوە، لەم کامپەینەدا گرنگی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم بەرجەستەکراوە بۆ عێراقییەکان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا. ئەمە یەکەمین کاری هاوبەشی نێوان ئەم دوو هونەرمەندەیە کە بەشێوازێکی داهێنەرانەی تازە پەیامێك پێشکەش بە بینەری عێراقی و عەرەبی دەکەن، وەك ئاماژەیەکی روون بۆ پێگەی پێشەنگیی زین ی عێراق و هەوڵی گەورە و وەبەرهێنانەکانی کە ئامانجیان بەدیهێنانی دواڕۆژێکی باشترە بۆ عێراق.

زین لەگەڵ هاوبەشەکانی خۆی لە دابینکەرانی تەکنەلۆجیای جیهانی پشتپێبەستراوی نوێترین تەکنەلۆجیا و چارەسەری وەك ئەریکسۆنی سوێدی و هواوی و نۆکیا هاریکارە. ئەو خێراییەی زین ی عێراق لە قۆناغەکانی ئەزموونیدا لە رێگەی خزمەتگوزاریی نەوەی چوارەمدا بەدەستیهێنا گەیشتە تێکڕای پێوانەیی. خێراییەکەش بەکارهێنانی ئینتەرنێت و سوودمەنبوون لە خزمەتگوزارییه‌كانی پەیوەندی ڤیدیۆیی زۆر روون بەردەست دەکات، لە تەك خزمەتگوزارییەکانی پەخشی راسته‌وخۆی ڤیدیۆیی و ئەنجامدانی یاری ئەلیکتڕۆنی لە رێی ئینتەرنێتەوە و بەشێوەیەکی خێراتر.

ئەمە و زین ی عێراق بەمدواییانە کامپەینێکی تایبەت بە گۆڕینی ئەو سیمکارتانەی راگەیاند کە لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەمدا ناگونجێن بەسیمکارتی دیکەی نوێ و بە خۆڕایی و بە هەمان ژمارەی ئێستا، لەگەڵ دیارییەکی ئینتەرنێتی خۆڕایی 4 گێگابایت بۆ هەر بەشداربووێك سیمکارتی تەلەفۆنەکەی بگۆڕێت، بەشداربوو بۆ ئەم مەبەستە دەتوانێت وشەی 4G بنێرێت بۆ ژمارە 21777 بۆ زانینی گونجاویی سیکارتەکەی لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەمدا.

دەتوانرێت لە پاکێجەکانی ئینتەرنێتی 4G-LTEدا بەشداری بکرێت لە رێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی خۆڕایی *321# یان ناردنی 100 بە نامەیەك بۆ 21777 یاخود لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی زین ی عێراق لەسەر مۆبایلە زیرەکەکاندا.