له شوێنی خۆته‌وه و بەئاسانترین شێوە بەخۆڕایی په‌یوه‌ندی بكه به #315* و هه‌موو بە"خزمه‌تگوزارییه‌كانی دوای فرۆشتن" ئاشنا بە كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای زین ەوە پێشکەشکراون،و هه‌روه‌ها بەو هۆیەوە نزیكترین بنكه‌ی باوه‌ڕپێكراوی فرۆشتن و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دوای فرۆشتنی سەر بەكۆمپانیای زین بناسه و دەستنیشانی بكه.
و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆری دیكه...
- خزمه‌تگوزارییه‌كه بۆ هه‌موو به‌شداربووانی زین عێراق و به‌كارهێنه‌رانی زین كاش به‌رده‌سته.
- له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیکردن به ژماره‌ی خۆڕایی (*315#)ەوە، لیستێك لە خزمه‌تگوزارییه‌كانی دوای فرۆشتنت ده‌ستده‌كه‌وێت وه‌ك چۆن له خواره‌وه ڕوون كراوه‌تەوە:
- تۆماركردنی هێڵه‌كان، كاراكردن یان راگرتنی هێڵه‌كان، گۆڕینه‌وه‌ی سیم كارته تێكچووه‌كان یان ونبووه‌كان، گۆرینه‌وه‌ی كارته تێكچووه‌كان (بۆ به‌شداربووانی هێڵه‌كانی پریپه‌ید).
- پاره‌دانی فاتوره، داواكردنی فاتوره‌ی جیاواز، زیادكردن و ره‌تكردنەوەی خزمه‌تگوزارییه‌كان (بۆ به‌شداربووانی هێڵه‌كانی پۆستپه‌ید).
- تۆماركردنی جزدانی هه‌میشه‌یی، راكێشان ودانانی پاره، گۆرینی كۆدی نهێنی (خزمه‌تگوزاریی زین كاش).
- ئەو ئامێر و مۆبایله زیره‌كانەی كه له سه‌نته‌ره‌كانی زین دا به‌رده‌ستن.
پاش هه‌ڵبژاردنی خزمه‌تگوزاریی داواکراو، ناونیشانی نزیكترین سێ سه‌نته‌ری باوه‌ڕپێكراوی فرۆشتن وه‌رده‌گری و هەروەها كورته‌نامه‌یه‌كت بەدەست دەگات ئەو بەڵگەنامانە لەخۆدەگرێت کە پێویستە لەکاتی سەردانی بنکەی زین دا لەبەردەستدابن.