2 ملیۆن لایک بۆ پەیجى زین العراق لە فەیسبوک

2 ملیۆن لایک بۆ پەیجى زین العراق لە فەیسبوک

2 ملیۆن لایک بۆ پەیجى زین العراق لە فەیسبوک .

بەغدا 28، ئایارى 2014

زێن العراق کۆمپانیاى پێشڕەو لە بوارى پەیوەندیی و داتاى گەڕۆک کە خاوەنی گەورەترین ژمارەى بەشداربووانە لە عێراق، جارێکى دیکە سەلماندى کە پەیوەندی کاریگەر و قوڵ و شەفاف لەگەڵ بەشداربوو، بناغەى سەرکەوتنە و تیکەڵبوونیش لەگەڵ گەنجان پێوستییەکە بۆ هەر دەزگا و کۆمپانیایەک کە بیەوێ ببێتە پێشەنگ لە داهاتووى دوور و نزیکدا. بەرزبوونەوەى ژمارەى لایەکەکانى پەیجى زێن العراق لە فەیسبوک بۆ دوو ملیۆن کەس تاوەکو پێش کۆتایی نیوەى یەکەمى 2014 ، دەستکەوتێکى تایبەتە و هەوڵ و ماندووبوونى لەپشتە. هەموو کارمەندَکى کۆمپانیا بەشداربوو لەم دەستکەوتە ئەویش لە رێگەى کارى بەردەوام و سووربوون لەسەر پێشکەشکردنى باشترین بەرهەم و خزمەتگوزاری کە سەرجەم پێداویستى و هەموو خواستەکان پڕبکاتەوە. ئەوە رووى نەدەدا ئەگەر کۆمپانیا ستراتیژیایەکى ئەوتۆى نەبووایە کە بەشداربوو بکاتە تەوەرى هەموو بیرۆکە و کار و خزمەتێکى، زێن العراق لەم پێناوەدا تواناى مرۆیی و وزە و ئەزموونى خستووەتەکار بۆ ئەوەى بەشداربوو بەرهەمى باش و خێرا و تەکنیکى جیهانیی شایستەى پێبگات.

بوونى دوو ملیۆن لایک تاکە دەستکەوتى پەیجى زێن نییە لە فەیسبووک، بەڵکو پەیجەکە بووەتە یەکێک لەو پەیجانەى کە زۆرترین چالاکیی هەیە بە رادەیەک گەیشتووەتە 96% ئەم ژمارەیەش ئاسایی نییە ئەگەر بەراورد بکرێ بە ژمارەى بەکارهێنەرانى ئینتەرنێت یان ژمارەى دانیشتوانى عێراق. زێن هەر لەسەرتاوە سووربوو لەسەر دانانى پەیجێک لەسەر فەیسبوک بۆ ئەوەى ببێتە خاڵێکى پەیوەندیی زیندوو لەگەڵ بەشداربوو، هەروەها کاریکرد لەسەر ئەوەى پەیجەکە ببێتە شوێنێک کە بەشداربوو لە رێگەیەوە ئاشنا بێ بە بەرهەمەکانى زێن و ببَتە شوێنێک بۆ خۆشی گەیاندن بە بەشداربوو.

پێش کۆتایی نیوەى یەکەمى ساڵ پەیجى زێن العراق لەسەر فەیسبوک بۆ پێنجەم جار خەڵاتى دەزگاى نێودەوڵەتى (Social Bakers) تایبەت بە پۆلێنکردنى دەزگا و کۆمپانیا زەبەلاحەکانى وەرگرت، ئەم پۆلێنکردنەش هەمیشە بە پێى بەرزترین پێوەرى جیهانى دەکرێت کە چەندین فاکتەر و چالاکی و خزمەتگوزاریی لەبەرچاودەگرَت . ئەم بڕوانامە و ئەم ژمارە زۆرەى لایکەکان بەڵگەیەکى روونە بۆ سەرکەوتوویی زێن العراق لە بازدان بەسەر هەموو کۆسپ و پێشبینییەکاندا، هەروەها داننانە بەوەى ستافی کارى عێراق لە ئەزموون و لێهاتوویدا گەیشتووەتە ئاستى پسپۆڕانى بیانى هەر ئەمەشە کە لە پشتى پێشکەوتن و سەرکەوتنى زێنەوە دەوەستێت لەسەر ئاستەکانى خزمەتگوزاریی بشداربووان و کردنى بە بەهێزترین و فراوانترین تۆڕى پەیوەندى لە عێراقدا. چەندین دەزگاى نێودەوڵەتیش دانى بەم سەرکەوتنانەى زێندا ناوە ئەوەش لە رێگەى چەندین خەڵاتى جیهانى کە پێشکەشی کراوە وەک خەڵاتى باشترین کارپێکەر بۆ ساڵى 2013 لە لایەن دەزگاى نێودەوڵەتى کومز و خەڵاتى باشترین خزمەتگوزاری بۆ ساڵى 2013 کە ئەویش دەزگاى ئەرابیان بیزنس پێشکەشی کرد.

گومانى تێدا نییە ئەم خەڵاتانە و بەرزبوونەوەى ژمارەى لایکەکانى پەیجى زێن لە فەیسبوک بۆ دوو ملیۆن لایک، زێن دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەوە بۆ پێشکەوتن و کارى بەردەوام بۆ جێبەجێکردنى خواست و پێشبینى بەشداربوووان.