به مه‌به‌ستی سه‌ره‌نجڕاکێشانی به‌هره‌كان بەلای خۆیدا، "زین" كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی لەگەڵ لینکد-ئین به‌ست .
گروپی زێن په‌رده‌ی له‌سه‌ر ڕێكلامه نوێكه‌ی لادا بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان له ژێر ناونیشانی "عیشوا فی سلام" كه‌وا ئه‌م ڕێكلامه‌یه به‌هۆیه‌وه ویستی نامه‌ی ئاشتی ئاراسته‌ی جیهان بكات، له كاتێك كه‌وا چه‌نده‌ها شوێن له‌ده‌ست گرفت و شه‌ڕ ده‌ناڵێنن.
وه زێن له بڵاوكراوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا ڕوونی كرده‌وه كه‌وا ئه‌م ڕێكلامه زیاتر له 4 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه له یه‌كه‌م پێنج ڕۆژ له به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌ناڵی یوتیوب ، بنه‌ماكانی به‌هێزتر ده‌كات ، به‌تایبه‌تی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی توێژی كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌كان، كه به‌هۆی ئه‌م كاره مرۆڤانه‌یانه بنه‌مای بۆ پێشخستنی باری ئابووری به‌هێزتر ده‌كات.
وه گڕوپ ووتی : له‌م ڕێكلامه‌دا پرسیارێك ئاڕاسته‌ی بینه‌ر ده‌كرێت كه‌وا بۆچی له ڕابردوو خه‌ڵك هیچی نه‌بوو به‌ڵام دڵ خۆش بوون و به ئاسووده‌یی ده‌ژیان، كه‌چی ئێستا به ده‌رامه‌تن و شه‌ڕ و ناخۆشی نێوان ناوخۆ و چوارده‌وره‌ی تێك داوه ؟
وه گڕوپ په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكلامه لادا كه‌وا بینینی 90 چركه ده‌خایه‌نێت ، ئه‌م پرسیارانه ده‌خاته ڕوو به هۆی سرودێكی جوان جیاوازی كات له بینینی شتی ده‌وروبه‌رمان ده‌خاته ڕوو له كۆن ، وه چون په‌یوه‌ندیه‌كان به‌هێزبوون له‌و كاته‌دا ، وه ئه‌و شتانه‌ی هه‌مانه له ئێستادا له ته‌كنه‌لۆژیا ، وه ئاڕاسته‌ی شه‌ڕ و توندڕه‌ویمان گرتوه.
وه ووتی ، نامه‌ی ئاشتی هاتوو له‌م ڕێكلامه ته‌له‌فزیۆنیه ، له ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یه ، وه ئه‌م نامه‌یه ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له لای هه‌مووان ، وه پڕۆسه‌ی وێنه‌گرتنی ئه‌م ڕێكلامه له ژینگه‌یه‌كی گوندی نایاب تۆمار كراوه كه‌وا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی كه‌سانی ڕابردووه وه خه‌ریكی كارن كه‌وا ته‌كنه‌لۆژیا له ناوی بردوون.
وه زێن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌وا هه‌وڵی دا تیشك بخاته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له كاتی بوونی گرژی له ناوچه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو وه زۆرێك له خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی خراپ و نائارام ده‌ژین ، كه ئه‌م پرسیاره ده‌خاته ڕوو: بۆچی ڕابردوو كاتێكی خۆشتر دێته به‌رچاوان له‌كاتێك مرۆڤایه‌تی كه‌مێكی هه‌بوو له دارایی و ته‌كنه‌لۆژیا له‌و كاته‌دا ، كه‌چی ئێستا زۆرێكمان هه‌یه ، وه جیهان پڕه له شه‌ڕ و ئاشوب و گرژی؟
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گڕوپی كۆمپانیاكان "سكۆت گێگنهایمه‌ر" ووتی: هه‌موو ساڵێك مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌ڵێكه بۆ به‌هێزكردن و دووپات كردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانمان وه‌ك كۆمپانیایه‌ك كه‌وا ڕابردوو و داهاتووی خۆی به‌م ناوچه‌یه به‌ستۆته‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی گرژی و ناخۆشی له ناوچه‌كه ، بۆ كۆمپانیای زێن زۆر گرنگه نامه‌ی ئاشتی بڵاو بكاته‌وه وه ئێمه دڵنیاین كه‌وا رێكلامی زێن ی ڕه‌مه‌زان كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت وه زۆر كه‌س ده‌خاته باری له خۆ پرسینه‌وه ده‌رباره‌ی پرسیاری خراوه ڕوو ".
شایه‌نی باسه به‌ژداربووی ئه‌م ڕێكلامه سروود بۆ "داهاتوو" ده‌چڕن ، وه‌ك هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوان ڕابردوو و ژیانی ئێستایان كه‌وا گشتمان تیایدا به‌شدارین ، وه نمایشكه‌ری سه‌ره‌كی له‌م ڕێكلامه‌دا گۆرانیبێژی مه‌غریبی ناودار سعد المجرد ه ، كه‌وا كاره‌كانی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزیان هه‌یه له بینین له جیهانی عه‌ره‌بی ، وه هه‌روه‌ها نمایشكاری منداڵ هارشالی مالهوترا كه‌وا نازناوێكی جیهانی به‌رزی به‌ده‌ست هێنا له كارێكی سینه‌مایی ده‌رباره‌ی نامه‌ی ئاشتی بۆ جیهان ، بۆیه كۆمپانیا به نایابی زانی ئه‌م ڕۆله بدات به‌م منداڵه ئه‌كته‌ره هارشالی بۆ نمایش كردنی پێویست له ژیانی هه‌رمنداڵێك له جیهانێكی ئاسوده و خۆشه‌ویست.
شایه‌نی باسه كه‌وا ئاماده‌كاری ئه‌م كاره چه‌ند مانگی خایاند له برۆكه‌ی كۆمپانیا Joy Production، ده‌رهێنان و جێبه‌جێ كردنی له لایه‌ن All Over Group، و ووشه‌كانی نووسه‌ری كوێتی ناودار هبه مشاری حماده ، و ئاوازی ئه‌ستێره بشار الشگی و بڵاوكردنه‌وه و میكس ربیع الصیداوی.