ماڵی خەون گەورەترین خەڵاتە لەلایەن زین عیراقەوە پێشكەش دەكرێت "پێشبڕكێی گەورەی زین" بەهێزترین پێشبڕكێیە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی
زین عیراق یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا لە میانی ئاهەنگێكدا، كە لە هۆتێل بابل لە بەغدادی پایتەخت رێكیخست، ناوی براوەكانی گەورەترین خەڵاتی پێشبڕكێی گەورەی زین-ی راگەیاند، كە لە "ماڵی خەون" پێكدێت و بڕەكەی 200 ملیۆن دینارە، سەرەڕای ناوی براوەكانی زێڕ و ئامێری مۆبایل و خەڵاتی دیكە، لە ئاهەنگەكەشدا كەسایەتییە فەرمییەكان و ژمارەیەكی زۆر لە میدیاكاران و رۆژنامەنوسان ئامادەبون.
ئەو پێشبڕكێیە، بە گەورەترین پێشبڕكێ دادەنرێت، كە بۆ بەشدارانی تۆڕەكانی پەیوەندی لە عیراقدا تەرخان دەكرێت. "پێشبڕكێی گەورەی زین" كە هەلی بەشداریكردنی بۆ سەرجەم بەشداربوانی زین عیراق رەخساندوە تا چەندین ملیۆن دینار ببەنەوە، بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای عالم الاعلام رێكخراوە. لە رێی ناردنی كورتەنامەیەك كە وشەی "اربح" لەخۆی دەگرێت بۆ ژمارەی 4444، یاخود وشەی "منزل" دەنێریت بۆ 3333 و ناوی بەشداربو دەچێتە چوارچێوەی راكێشانی خەڵاتەكانی رۆژانە، هەفتانە و مانگانە، خەڵاتە گەورەكەش خانویەكە بە بڕی 200 ملیۆن دینار. جێی باسە ئەم پێشبڕكێیە لەوەی لە ناوەڕاستی ساڵی 2016ەوە دەستیپێكردوە، ژمارەی براوەكانی لە 500 كەس تێپەڕیوە و خەڵاتەكانیشی ملیارێك و 250 ملیۆن دیناری تێپەڕاندوە.
لەوبارەیەوە محەمەد سەمیر سەرۆكی كارگێڕی بازرگانی لە زین عیراق دەڵێت "دەستپێكردنی "پێشبڕكێی گەورەی زین" لەبەر رۆشنایی ستراتیژییەتی بەدیهێنانی رەزامەندی بەشداربوان و دەستەبەركردنی پێداویستی و خواستەكانیاندایە. پێشبڕكێی گەورەی زین رێز و پێزانینی كۆمپانیایە بۆ ئەو متمانەیەی بەشداربوان هەیانە پێی و لەگەڵی بەردەوامن. هەر لەو رێگەیەوە دەمانەوێت بەردەوام بین لەگەڵیان و دڵخۆشیان بكەین لە رێی بەشداریكردن لەو پێشبڕكێیەدا، كە بە سود دەگەڕێتەوە بۆیان، تا هەست بكەن هاوبەشمانن لە كاروانی بەرەو بەدیهێنانی سەركەوتنی باشتر لە بەرژەوەندی عیراقییەكان لە سەرجەم پارێزگاكاندا".
لەلایەن خۆیەوە محەمەد حسێن براوەی خەڵاتی گەورە، كە خانویەكی نیشتەجێبونە لە شاری ئەسكەندەرییە لە پارێزگای بابل دەڵێت "لەگەڵ خێزانەكەم، كە لە 4 منداڵ پێكدێت، لە شوێنێكدا دەژین كە لە 30 مەتر چوارگۆشە زیاتر نییە، هەلی كاریشم دەستنەكەوتوە، بیهێننە خەیاڵی خۆتان بردنەوەی ئەو خەڵاتە چی مانایەكی هەیە بۆ من؟ بەڕاستی خەونە و بەدیهاتوە".
پێشبڕكێی گەورەی زین پشت دەبەستێت بە پێودانگ و مەرج و تەكنیكی باڵا بۆ زامنكردنی شەفافیەت و پیشەیی بونی لەپاڵ گرتنەبەری رێوشوێنەكان و مەرجە دیاریكراوەكان لەلایەن لایەنەكانی رێكخەر و چاودێرییەوە. پێشبڕكێكەش بۆ هەموو بەشداربوانی زین عیراق بەردەستە.