خزمەتگوزارییەکان

خزمەتگوزاریی پۆستی دەنگی لە زین

لە کاتێکدا بەشداربوو توانای نەبێت وەڵامی پەیوەندی بداتەوە یان پەیوەندی تری لەگەڵدا بێت یان مۆبایلەکەی داخرا بێت ئەوا خزمەتگوزاریی پۆستی دەنگی یارمەتی دەدات نامەیەکی دەنگی بۆ ئەو پەیوەندییە تۆماربکات، دواتر لە کاتێکی گونجاوادا بەشداربوو دەتوانێت گوێ لەو نامەیە بگرێت ، دەتوانیت سوود لەم خزمەتگوزارییە ببینیت بە پەیوەندیکردن بە ژمارە 217 لەگەڵ سوود وەرگرتن لە تایبەتمەندی دانانی (پەیوەندی ئاگادارکردنەوە) و (پەیوەندی بیرخەرەوە).

خزمەتگوزاریی پۆستی دەنگی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە خۆدەگرێت:

  • ناردنی هەموو پەیوەندییە هاتووەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ پۆستی دەنگییەکەت.
  • لە کاتێکدا هیڵی بەشداربوو لەگەڵ پەیوەندییەکی تردابێت، هەموو پەیوەندییە هاتووەکان دەچنە ناو پۆستە دەنگییەکە.
  • لە کاتێکدا بەشداربوو توانای نەبێت وەڵامی پەیوەندی بداتەوە ئەوا هەموو پەیوەندییە هاتووەکان دەچنە ناو پۆستی دەنگییەوە.
  • کاتێك مۆبایلی بەشداربوو داخرا بێت یان لە دەرەوەی بازنە بێت ئەوا هەموو پەیوەندییە هاتووەکان دەچنە ناو پۆستە دەنگییەکەی.
  • بۆ یەکەم جار لە عێراق بەشداربوو لە خزمەتگوزاری پۆستی دەنگی دەتوانی سوود لە تایبەتمەندی دانانی پەیوەندی ئاگارکردنەوە و تۆمارکردنی پەیوەندی بیرخەرەوە وەرگرێت.

بۆ هەڵبژاردنی هەر حاڵەتێکی تایبەت بە پۆستی دەنگی، دەبێت بەشداربوو بژاردەی رێکخستنی گواستنەوەی پەیوەندییەکان لە ناو مۆبایلەکەی بخاتە سەر ژمارە 009647802999977 و دەکرێ لەهەر کاتێکدا بژاردەی گواستنەوەی پەیوەندییەکان لاببرێت.

لە کاتی گواستنەوەی نامەیەکی دەنگی بۆ پۆستی دەنگی، بەشداربوو لە مۆبایلەکەیدا بەکورتەنامەیەك ئاگاداردەکرێتەوە.

چۆنێتی کاراکردنی خزمەتگوزاری پۆستی دەنگی لە زێن:

بۆ دەستپێکردنی بەکارهێنانی پۆستی دەنگی زین یان گوێگرتنی نامە دەنگییەکان، پەیوەندی بکە بە ژمارە 217 و ڕێنماییەکان پەیڕەبکە، نرخی پەیوەندی بە ژمارە 217 (45 دیناری عێراقی/ خوولەکێك).