Q&A

وێنەنامە

  • مۆبایلەکەت دەبێ بە خزمەتگوزاری وێنەنامە پاڵپشتکرابێ
  • کاراکردنی خزمەتگوزاری وێنەنامەکان ئەنجام بدە
  • دەتوانیت خزمەتگوزاری وێنەنامە بە کاربهێنی بۆ ناردنی وێنە و دەق و گرتەی بینراو و
  • بۆ کاراکردنی خزمەتگوزاری وێنەنامە، نامەیەکی بەتاڵ ئەنێریت بۆ ژمارە 2144 یان پەیوەندی کردن بەسەنتەری راژەی خزمەتگوزاری بەشداربوانەوە لەسەر ژمارە 107، یان لە رێگەی پەیجەکانمان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و تویتەر یان لەرێگەی نامە ناردن بۆ ئەو پۆستە ئەلیکترۆنیە 107@iq.zain.com
  • ئەتوانیت لە رێگەی ئەو هەنگاوانەی خوارەوە خزمەتگوزاری وێنەنامە کارا بکەیت
  • داواى جۆرى مۆبایلى بەشداربوو دەکرێت و دواتر پرۆگرامى OTA بۆ دەنێردرێت
  • بەشداربوو پرۆگرامى خزمەتگوزارى وێنەنامەى بە کورتە نامەیەک پێى دەگات و لەسەر مۆبایلەکەى دادەەنرێت
نرخی ناردنی وێنەنامە 120 دیناری عێراقیە بۆ هەر نامەیەکی ناوخۆیی و 300 دینار بۆ هەر نامەییەکی نێودەوڵەتی.
کەمترین قەبارە بۆ وێنەنامە 300 کیلۆ بایتە.
بەشداربوو ئەگەر مۆبایلەکەی بە خزمەتگوزاری وێنەنامە پشتگیری نەکرا بێ یان تیایدا نەبێ ناتوانێت وێنەنامەکە وەرگرێت
نەخێر ناتوانیت خزمەتگوزاری ئینتەرنێت GPRS پێش ناردنی وێنەنامە کارا بکەی، چونکە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و وێنەنامە لە یەک جودان
خزمەتگوزارییەکە بەتەنها لە نێو تۆڕی (زین)ی عێراقی کاردەکات و هەروەها ئەتوانرێت وێنەنامە بنێردرێت بۆ تۆڕە نێودەوڵەتیە جیاجیاکان.
کورتەنامەیەکت پێئەگات کە پێکهاتووە لە وردەکارییەکانی MMS و لینکێکی تایبەت کە ئەتوانیت لە رێگەیەوە نامەکە دابگریت.

SMS:

ژمارەی سەنتەری خزمەتگوزاری کورتە نامە (009647802999920 ) ە
تێچووى كورته‌ نامه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ جۆرى نووسینه‌كه‌.
نرخی هەموو کورتە نامە نێودەوڵەتێەکان 150 دیناری عێراقیە بۆ گشت بەرهەمەکان .
ئەگەر بە کورتەنامەیەک ئاگادارییەکی بەو شێوەیەت پێگەشت، ئەتوانیت دڵنیا بیتەوە لە دروستی ژمارەی سەنتەری خزمەتگوزاری کورتەنامە و کە پێویستە پێکهاتبێت لە 009647802999920، وە هەروەها پێویستە دڵنیابێتەوە لە بڕی باڵانسی پێویست (بڕی باڵانسەکەت بەش ناکات).

Prepaid & Postpaid:

بۆ زانینی بڕی باڵانسی پارەدانى پێشنە رەچاوی ئەم دوو رێگایە بکە :
  • پەیوەندی بکە بە 118 و رەچاوی رێنماییە پێشکەش کراوەکان بکە ، دواتر بڕی باڵانسی ماوە و ماوەی رێ پێدراو دەزانیت
  • دەستبنێ بە * پاشان ١٠٠ دواتر # ئینجا پەیوەندیکردن دواتر بە ژمارە ١ وەڵامبدەرەوە بۆ زانینی باڵانس و ماوەی بەسەرچوونی هێڵەکەت
  • تکایە سەردانی سەنتەرە باوەڕپیکراوەکانی فرۆشیاریی کۆمپانیای زین بکە بۆ گۆڕینەوەی سیمکارتەکەت
  • بەڵگەنامە فەرمییە پێویستەکان بۆ پرۆسەی گۆڕینەوە بریتین لە : ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی یاخود رەگەزنامە یان مۆڵەتی لێخوڕین یان پاسپۆرت
  • تێچوونی گۆڕینەوەی سیمکارت 3,000 ديناری عێراقيە
  • پێویستە خاوەنی پەیوەندیدار یان بریکارەکەی ئامادەبێت بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گۆڕینەوە
تەنها بە ناردنى نامەیەکى بەتاڵ بۆ ژمارە 2428 دەتوانیت دەست بە بەکارهێنانى خزمەتگوزارى گفتوگۆ بکەیت
سەردانى ناوەندەکانى فرۆشتنى زێن بکە ودەبێت پارچەکە و وێنەیەکى خۆت و بەڵگەنامە فەرمییەکانت پێ بێت. ئامادەبوونت پیویستە بۆ وەرگرتنى پەنجە مۆرى چەپت
بۆ دووبارە پڕ کردنەوەى هێڵەکەت بە هەر کارتێکى باڵانس پێویستە رەچاوى یەکێک لەم رێگایانە بکەیت
  • پەیوەندى بکە بە 116 و رەچاوى رێنماییە پێشکەش کراوەکان بکە و ئینجا دەتوانیت دوبارە باڵانسەکەت پڕ بکەیتەوە دەتوانیت پەیوەندى بکەیت بە * 101# و ژمارەى کارتەکەت کەلە 16 ژمارە پێک دێت و # بنووسە و پاشان پەنجە بنێ بە OK دا یان پەیوەندى بکە وە، دواتر کورتە نامەیەکت پێ دەگات کە باڵانسە نوێیەکەت پیشان دەدات
ئەمە دەکەوێتە سەر جۆرى هێڵەکە و بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکە بە ژمارەى 107 و فرمانە دەنگییەکان پەیڕەو بکە لە رێى هەڵبژاردنى هەنگاوى ناساندنى هێڵەکەت. بۆ نمونە (ئیزى بە درێژایی رۆژ). و هەروەها هەڵبژاردنى جۆرى پیشاندانى هەیە، بۆ زانینى تێکڕاى نرخى تێچووى پەیوەندییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەدواى رێنماییەکاندا بڕۆ یان لە رێگاى گەڕان لەسەر پەیجەکانمان لە پێگەى فەیسبووک یان تویتر و یان پەیوەندى پێکردنمان لە رێگاى ئیمەیلى بیزانە: 107@iq.zain.com
  • بۆ زانینى حیسابەکەت یەکێک لەم رێگایانەى خوارەوە پەیرەو بکە
  • بە وڵامدانەوەى خۆکار لە رێگاى پەیوەندى کردن بە ژمارەى 107
  • لە رێگاى بریکارى سەرەکى کۆمپانیاکەمان
  • بە ناردنى وشەى "رێید" یان "balance" لە رێگاى ناردنى نامە بۆ ژمارە 2014