سەکۆ و ئەپڵیکەیشنی kidSpace پرۆگرامی خۆشگوزەران و فێرکاریی و ئەو یارییانە لەخۆدەگرێت کە لەگەڵ تەمەنی منداڵاندا دەگونجێن و یارمەتیدەر دەبن لە گەشەکردن و بیرکردنەوەیان بەشێوەیەکی راست و دروست.
بەشداربووانی زین ی عێراق دەتوانن لە رێگەی مۆبایل و تابلێتەوە ناوەرۆکی سەکۆ و ئەپڵیکەیشنی kidSpace ببینن و سوودمەند بن لەو ناوەرۆکەی کە سەکۆکە پێشکەشی دەکات، لەگەڵ توانای بەشداریکردن بەشێوەیەکی سەلامەت و ئاسان لەرێگەی مۆبایلەوە، هەروەها دایك و باوکان و بەخێوکاران دەتوانن لە رێگەی kidSpace بە تەواوەتی ئەو ناوەرۆکەی کە بۆ منداڵان دەردەکەوێت کۆنتڕۆڵ بکەن و چاودێریی منداڵەکانیان بکەن لە بەکارهێنان و بڕی ئەو ماوەیەی کە لەسەر ئینتەرنێتدا بەسەری دەبەن، ئەمەش بە هۆی تایبەتمەندییەکانی کۆنتڕۆڵکردن لە پرۆگرامەکەدا، سەکۆی kidSpace لە وێب وەك یەپڵیکەیشنی مۆبایلەکان بەردەستە بۆ سیستمەکانی iOS وAndroid .
بە خۆڕایی ژمارە 10 بنێرە بۆ 2107
بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندی بکە بە سەنتەری راژەی بەشداربووان بە ژمارە 107